چاودێرانی
سیاسی ڕایده‌گه‌یه‌نن تا 50 ساڵی داهاتوو گۆڕه‌پانی سیاسی عێراق
سه‌ركرده‌یه‌كی وه‌ك سه‌رۆك مام جه‌لال به‌خۆوه نابینێته‌وه.
(ئازاد
تۆفیق) نوسه‌رو چاودێری سیاسی له‌لێدوانی بۆ ده‌نگی گه‌لی كوردستان
رایگه‌یاند, له‌ئێستادا سه‌ركرده‌كان زیاتر كاری حزبیی دهكهنو
هاولاَتیانی عیراقیش وه‌ك یه‌ك سه‌یر ناكه‌ن, جگه له جه‌نابی (مام
جه‌لال) تا ئێستا هیچ سه‌ركرده‌یه‌كی سیاسی عیراقی نه‌یتوانیوه وه‌ك
یه‌ك سه‌یری سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی عیراق بكات.
وتیشی:
ئێستا مالكی‌و سه‌درو حه‌كیم نماینده‌ی شیعه‌ی عێراق دهكهنو ساڵح
موتڵه‌گ‌و عهلاویو نوجێفیش نماینده‌ی سوننه‌ن، ئه‌و سه‌ركردانه له‌ناو
پێكهاته‌ی مه‌زهه‌بی خۆیاندا چه‌نده به‌هێزبن، ئه‌وه‌نده له‌ناو
پێكهاته‌كه‌ی تر لاوازن، به‌ڵام مام جه‌لال به‌پێچه‌وانه‌وه، له‌ناو گشت
پێكهاته‌كان به‌هێزو په‌سه‌ند كرا‌و بوو، هه‌موو لایه‌نه‌كان قبوڵیان بوو.
دوپاتیشی
كرده‌وه: نه‌ك له كوردستان به‌ڵكو له ته‌واوی عێراقیش تا په‌نجا ساڵی
تر كه‌سایه‌تیه‌كی وه‌ك مام جه‌لال دروست نابێت كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر
وڵات‌و خه‌ڵك‌و هاوكێشه سیاسیه‌كان هه‌بێت.