ئه‌و كه‌شتییه یه‌كێكه له‌و به‌ڵگانه‌ی كه ده‌یسه‌لمێنێت ئینگلیز دانی به بوونی كوردستان و نه‌ته‌وه‌ی كورددا ناوه، كورد وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌كی سهربهخۆو كوردستانیش وه‌ك ده‌وڵه‌ت.
به‌ڵام دوای دۆزینه‌وه‌ی سامانی سروشتی زۆر به‌سوود وه‌ك سامانی نه‌وت و خه‌ڵوزی به‌ردین و كانزاكان له‌ناوچه‌كانی كوردستان، ئینگلیزه‌كان له‌و بڕیاره‌یان پاشگهزبوونهتهوهو پلانه‌كه‌یان گۆڕیوه بۆ پارچه پارچه‌كردنی ئه‌و خاكه‌و مۆنۆپۆڵكردنی ئه‌و ناوچه‌یه‌و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی عیراقی له‌ژێر ده‌سه‌ڵات و هه‌یمه‌نه‌ی ئینگلیزدا.
به‌هۆی ململانێ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه، ئینگلیز سودی وه‌رگرتووه له‌و سامانانه‌ی كوردستان به‌بێ هیچ هه‌وڵ و كۆششێكی سه‌ربازی.
ده‌رهێنانی نه‌وت له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوكیش به‌ڵگه‌یه‌كی زیندووه له‌سه‌ر ئه‌و پیلان و هه‌وڵانه‌ی ئینگلیزه‌كان و سودمه‌ندبوونی ئیگلیزهكان له سامانی سروشتی كوردستان.
كه‌شتی (كوردستان) له مانگی كانونی یه‌كه‌می ساڵی 1941 دا و له‌میانی جه‌نگی جیهانی دووه‌م و له هێرشێكی هێزه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌ڵمانیادا تێكشكێنراوه.
به‌ڵگه و یادگاریی و زانیارییه‌كان له‌باره‌ی له‌ناوچوونی ستافی ئه‌و كه‌شتییه، له مۆنۆمێنتی تایبه‌ت به یادگارییه‌كانی هێزی ده‌ریایی به‌ریتانیادا له ناوچه‌ی (تاوه‌ر هێڵ) له شاری له‌نده‌ن پارێزراوه.
PUKmedia
سه‌رچاوه: http://uboat.net
سه‌رچاوه: http://uboat.net