
ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری ئیسلامی له‌نه‌یجیریا داوای له‌و پیاوه ته‌مه‌ن 84 ساڵانه كرد ژماره‌ی ژنه‌كانی بۆ چوار كه‌مبكاته‌وه، ئه‌گه‌رنا روبه‌ڕووی سزای له‌سێداره‌دان ده‌بێته‌وه.
رادیۆی BBC بڵاویكرده‌وه: محه‌مه‌د بیلۆ ئه‌بوبه‌كر كه پێشتر مامۆستا‌و وتاربێژ بووه، به‌پێی ئاینی ئیسلام كه له‌ساڵی 2000ه‌وه له‌ویلایه‌تی نه‌یجه‌ر زۆرینه موسڵمان جێبه‌جێده‌كرێت، ره‌نگه روبه‌ڕووی سزای له‌سێداره‌دان ببێته‌وه.
دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر میدیا نهیجیرییهكان چه‌ند دیمانهیهكیان له‌گه‌ڵ ئه‌بوبه‌كر بڵاوكرده‌وه كه تێیدا ده‌ڵێت: له‌قورئانی پیرۆزدا سزا بۆ ئه‌و كه‌سانه دانه‌نراوه كه زیاتر له چوار ژن ده‌هێنن، به‌ڵام ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری ئیسلامی له‌و وڵاته هێرشێكی توندیكرده سه‌ر ئه‌و پیاوه به‌وپێیه‌ی ته‌حه‌دای ئاینی ئیسلام ده‌كات.
PUKmedia