راگه‌یاندنی ئێرانی به گرنگییه‌وه باس له وێنه نوێیه‌كانی مام جه‌لال ده‌كه‌ن، جه‌ژن
و شایی و ته‌قه‌ی خۆشی، ته‌نها به هۆی وێنهیهكهوهو به خۆشی یه‌ك
كه‌سه‌وه "مام جه‌لال"، كه‌سێك كه بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌یه‌كیشی،
ته‌نانه‌ت بۆ كاتێكی دیاریكراو، ده‌توانێت یه‌كگرتوویی بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ
عیراقی فره نه‌ته‌وه‌و فره‌مه‌زهه‌ب.
ئه‌مه سه‌ره‌تای هه‌واڵی رۆژنامه‌ی به‌ناوبانگی شه‌رقی ئێرانه بۆ باسكردن له بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه نوێیه‌كانی مام جه‌لال كه له لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌می خۆیدا به دانانی وێنه‌یه‌كی مام جه‌لال و مانشێتی "وێنه شایی به‌خشه‌كانی مام جه‌لال"، ئه‌م هه‌واڵه‌ی بڵاوكرده‌وه.
راگه‌یاندنه‌كانی ئێرانی له رۆژی چوارشه‌ممه‌دا به گرنگییه‌كی تایبه‌ته‌وه باسیان له‌م هه‌واڵه كردووه، له درێژه‌ی هه‌واڵه‌كه‌ی رۆژنامه‌ی شه‌رق دا هاتووه: دوابه‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌كانی تاڵه‌بانی شه‌پۆلێك له خۆشی و شایی هه‌موو عیراقی گرته‌وه، دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌كان، دانیشتووانی ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا ده‌ستیان كرد به خۆشی و شایی كردن.
هه‌روه‌ها ئه‌م رۆژنامه‌یه وتوێژێكی له‌گه‌ڵ سیامه‌ك كاكایی كارناسی كاروباری عیراق كردووه‌و كاكایی له‌م وتوێژه‌دا ده‌ڵێت: جه‌لال تاڵه‌بانی كه‌سایه‌تییه‌كی نیشتمانییه له عیراقدا، له‌ناو لایه‌نه سیاسییه‌كانی عیراقدا جێگه‌و پێگه‌یه‌كی تایبه‌تی هه‌یه‌و توانی ببێته خاڵی كۆكه‌ره‌وه‌ی هه‌موو عیراقییه‌كان، تاڵه‌بانی خاڵی یه‌كگرتوویی عیراق بوو و هه‌واڵی ته‌ندروستی تاڵه‌بانی، ده‌توانێت كاریگه‌ر بێت له‌سه‌ر هێمنی و ئاسایشی وڵات.
ئاژانسه‌كانی هه‌واڵی ئیسنا، ئیلنا، مێهر، ئیرنا، ئاژانسی هه‌واڵی كه‌ناڵی خه‌به‌ری ئێران، جام نیوز، دیپلۆماسی ئێرانی، فارس، فردا، باشگای په‌یامنێرانی لاوی سه‌ر به رادیۆ ته‌له‌فزیۆنی ئێران، مهشرقنیوز، فرارو، عه‌سر ئێران و ... ئه‌م وێنانه‌یان بڵاوكردهوهو رایانگه‌یاند كه بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه نوێیه‌كانی مام جه‌لال هه‌موو عیراقییه‌كانی دڵشاد و خۆشحاڵكرد.
هه‌روه‌ها رۆژنامه‌كانی ئێران، ئتلاعات، قانون، ئعتماد، ئارمان به گرنگییه‌وه ئه‌م هه‌واڵه‌یان بڵاوكرده‌وه.
PUKmedia