پاش تیرۆركردنی رۆژنامه‌نوس
كاوه گه‌رمیانی، عیماد ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
له بروسكه‌یه‌كدا ئیدانه‌ی ئه‌و كرده‌وه‌یه‌ی كرد‌و داوا له‌لایه‌نه
په‌یوه‌ندیداره‌كان كرد زوبهزوو سه‌ره‌داوی ئه‌و تاوانه ئاشكرابكه‌ن.
ده‌قی بروسكه‌كه:
ده‌قی بروسكه‌كه:
به‌داخ و كه‌سه‌رێكی زۆره‌وه
هه‌واڵی تیرۆركردنی رۆژنامه‌نوس (كاوه گه‌رمیانی)م بیست كه شه‌وی رابردوو
5-12-2013 له‌ماڵه‌كه‌ی خۆیدا و له‌كارێكی ڕه‌شی قێزه‌ونانه‌دا شه‌هیدكرا،
وێڕای ئه‌وه‌ی كه‌به‌توندی ئه‌و كاره دڕندانه‌یه ئیدانه ده‌كه‌ین،
له‌قوڵایی دڵیشمه‌وه هاوخه‌می خۆم و پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاڕاسته‌ی
بنه‌ماڵه‌و كه‌سوكار و رۆژنامه‌نوسان و هاوڕێیانی شه‌هید كاوه گه‌رمیانی
جوانهرگ ده‌كه‌م.
تیرۆركردنی رۆژنامه‌نوس كاوه گه‌رمیانی هه‌وڵدانێكی بێ هوده‌ی نه‌یارانی ئازادی و كاری رۆژنامه‌نوسانه‌ی ئازاده له‌پێناو كپكردنی ئازادی و به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی ئه‌و پانتاییانه‌ی ئازادی كه له‌كوردستاندا به‌خوێنی هه‌زاران رۆڵه‌ی ئه‌م وڵاته به‌دیهێنراوه، هه‌وڵدانێكی ئامانجداره بۆ ناشرینكردنی رووخساره جوانه‌كانی ئازادی و دیموكراسی كه‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رپرسیارێتی پاراستن و گه‌شه‌پێدانی گرتۆته ئه‌ستۆی.
له‌م پێناوه‌دا هه‌موو لایه‌ك دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه رێگه ناده‌ین یاری به‌ئازادی به‌خوێن به‌دیهاتووی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كورستان بكرێت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راده‌سپێرین كه زوبهزوو سه‌ره‌داوی ئه‌م كاره دڕندانه‌یه ئاشكرا بكه‌ن و تاوانباران له‌هه‌ر پله و پایه و جێگایهكدابن بدۆزنه‌وه و راستی دادگایان بكه‌ن بۆئه‌وه‌ی به‌سزای عادیلانه‌ی خۆیان بگه‌ن و كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان و نوسه‌ران و رۆژنامه‌نوسان و ئازادیخوازانی ئه‌و وڵاته‌ش دڵنیابن له‌وه‌ی كه حكومه‌ته‌كه‌یان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌رگیزا و هه‌رگیز پاشه‌كشه لهمهبدهئهكانی ئازادی و ئازادی راده‌ربڕین ناكات.
گیانی رۆژنامه‌نوسی جوانه‌مه‌رگ شاد و ئاسوده بێت
رووڕه‌شی و ریسوایی بۆ دووژمنانی ئازادی و ئازادی ڕاده‌ربڕین

عیماد ئه‌حمه‌د
جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
6-12-2013
سلێمانی