ئه‌ركی حكومه‌ت و لایه‌نه پهیوهنددارهكانه ئه‌نجامده‌رانی ئه‌م تاوانه ملكه‌چی دادگا بكه‌ن، هه‌ر كه‌سێك بن و سه‌ر به‌هه‌ر لایه‌نێك بن و هه‌ر پله‌و پایه‌یه‌كیان هه‌بێت، ئێمه پشتیوانی سه‌رسه‌خت و داكۆكیار ده‌بین له پرۆسه‌ی دۆزینه‌وه‌و شه‌رمه‌زاركردن و دانی تاوانباران به‌دادگا.
تاوانباران له‌شه‌وی تاریكدا تاوان ئه‌نجامبده‌ن پێویسته ئێمه له رۆژی رووناكدا له‌هۆڵی داداگادا به‌یاسا سزایان بده‌ین و بیانكه‌ینه په‌ندو عیبره‌ت بۆ ئه‌وانه‌ی خه‌ون بهپاشهكشێی ئازادی رۆژنامه‌گه‌رییه‌وه ده‌بینن له‌هه‌رێمی كوردستاندا.
دیاره ئه‌م ره‌فتاره ترسنۆك و لهرزۆكانهیه پێچه‌وانه‌ی ئه‌و پێناسه‌یه‌یه كه ههرێمهكهمانی پێ ناسراوه‌و وه‌ك هه‌میشه دروشمی پارێزه‌ری راو بۆچوونی ئازاد‌و رۆژنامه‌نووسان بووه.
هیودارم هه‌موو لایه‌ك پشتیوانی لێكۆڵینه‌وه‌ی راست و دروست بكه‌ن و رێگا نه‌ده‌ین تاوانباران له‌م ته‌مومژه‌دا خۆیان حه‌شاربده‌ن، چونكه جێگای ئه‌وان سه‌ره‌نوێلكی مێژوو زیندانه و ئه‌م گه‌له‌و له‌پێشه‌نگدا ی.ن.ك وه‌ك پێشوو هه‌میشه داكۆكیكار ده‌بێ له‌مافی راده‌ربڕینی ئازادانه‌و سه‌ربه‌ستانه‌ی خه‌ڵكی كوردستان.
جارێكی تر ئه‌م تاوانه مه‌حكوم ده‌كه‌ین و سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌می بۆ خێزان و بنه‌ماڵه‌ی رۆژنامه‌نووس كاوه گه‌رمیانی ده‌رده‌بڕین و له‌خوای گه‌وره داواكارین سه‌بووریان بدات.
هه‌ربژی ئازادی رۆژنامه‌گه‌ریی كوردستانی و سه‌روه‌ریی یاسا، نه‌فره‌ت لهناحهز و دوژمنانی كاروانی ئازادی و ئازادیی راده‌ربڕین.
حاكم قادر حه‌مه جان عه‌زیز
6/12/2013