
هەموو خەڵكی كوردستان ئەو راستیە ئەزانن كە من پێشمەرگە و تێكۆشەری ئازادی و سەروەری گەلەكەمم و لەو پێناوەشدا قوربانی زۆرم داوە.
بەداخەوە كە شاڵاوێكی ناڕەوا لەسەر من هەیە
بۆ شكاندنی خۆم و حزبەكەشم. لە هەواڵەكاندا بیستمان كە لەلایەن دادگاوە بڕیاری دەستگیر كردنم دەرچووە، هەرچەندە هیچ شتێكی رەسمی نەگەیشتۆتە دەستم، بەڵام ئەمەوێ بۆ رای گشتی روونی بكەمەوە كە من ئازادی گەلەكەم و سەروەری یاسا بە پیرۆزییەوە تەماشا ئەكەم، بۆیە هەرچەندە بڕوام وایە ئەو شاڵاوە ناڕەوایە بەرامبەرم، رای ئەگەیەنم كە ئەچمە بەردەمی دادگا و پابەندم بە سەروەری یاسا و لەوێ بێتاوانی خۆم ئەسەلمێنم.
بۆ زانیاری زۆرتری رای گشتیش روونی ئەكەمەوە كە پێشووتریش لەسەر سكاڵای پەیوەست بە خوالێخۆشبوو كاوە گەرمیانی سێ جار چومەتە بەردەمی دادگا و لەوێ بێتاوانی خۆم سەلماند و كەیسەكە بە قازانجی من كۆتایی هات. لەم كەیس و تۆمەتەی ئێستاش دڵنیام بێتاوانی من بۆ هەموو لایەك روون ئەبێتەوەو ئەسەلمێ و چوونیشم بۆ بەردەم دادگا بەڵگە و نیشانەی بێتاوانیمە لەبەرامبەر ئەو تۆمەت و شاڵاوەی بۆم چنراوە.
مەحمود سەنگاوی
20/12/2013