تازەترین هەواڵ
https://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEi6bQWquzvFnzWboSolHAjReXDxiQeTo-l2ygeftgRcIC13Cjh2klvBoE5mz2Wgf2IGlnBtUgh8XznEJqgfKOQdbMa1P08xntmuvLnpeT1eS4WHVrvUqI3GZKSJP-Mc-UWXSURzlZNixyE/s1600/888.jpg
https://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEhcIDu1TlR6t-3ahp2Foij1Lu4SCA81iy_v_exjmiXf9f_8Cn6IHZTR-m-CsELqqX8u7lFNxZDWrWGJ9MDC0MZ8aKwZJzZ3ddyfCYWU4dmJ4y_Sx-H63QUB8oM5NzreM2n7p6zQHMWmuk8/s1600/sarawar1.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEiyHvS8VMtE8vQbpl_999jDE114GbEXDnl2mW3QSomPWkcNoZFsMFKL2ybBU5rqmu81uGyh33pPcRcLdgwW4k5fiF-qGPkOu80jl_xuqv-5tjUQeBtHlVh00ngn_NJKFa3QrMs38Trrzoo/s1600/shahidan.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEhw5fzoDaXYNAf-tQkCc6ZIYAT-08e1zQFL3Sc16foCSEEJGLaxrWgSX1gJXxs9EZxwzJebIkdll0c2AiH-KgtXaXud71OHK4eNYHL8hl4Js-dkD5zavPrtGIB-kfBR9EBNUfThipC1PEM/s1600/peshmarga.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEi6GScoWWodKoH1DcCloNtTUVzvdOV_Wb2H1tv5paW0LU3DpXGoPv7IyoajdVyneKVb0_vNJu96Dr6PbdWjem18nzOkGfGEGDQX3mf_b_XKAjXWf4WuaIlLLu6NatAf0JJHsNK5UyHMsQA/s1600/karikater.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEhAeN7CRbm4krLN7ZyAZTqTk3IS_GG1H9fXZXIuJ5eJy5yjt3fN_0e8Qt2nibXKvz_9y13lgCDSL1j6aTo8fB4jFAmvJTg-nhIm-y1Juql31FsycdmwjLHJb6sbYMVxDB7dQTa_KCmxDK8/s1600/nawdaran.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEiH2UM211g7CkZBZxwW0vp8SzM59x9RGVDcX4QCFxFLotN9nBx96ok7-JksgLSJvFhHuhIB2acjPKzAB_fVWI0OGydkzthgZE7Aw7_bk9NJwEWGSlhIpy1BWE3B41rN9vyRpFdAOdlWkow/s1600/kodi+rang.png
https://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEi6bQWquzvFnzWboSolHAjReXDxiQeTo-l2ygeftgRcIC13Cjh2klvBoE5mz2Wgf2IGlnBtUgh8XznEJqgfKOQdbMa1P08xntmuvLnpeT1eS4WHVrvUqI3GZKSJP-Mc-UWXSURzlZNixyE/s1600/888.jpg

20‏/12‏/2013

فرانس پرێس: زۆر زەحمەتە كەسێك هەبێت بۆ عیراق كە هەمان كاریزمای تاڵەبانیی هەبێت

هاوكات لە گەڵ رۆیشتنی سەرۆك كۆماری عیراق جەلال تاڵەبانی بۆ ئەڵمانیا بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشكی ، عیراق بۆ ماوەی ساڵێكی كارەساتباری پڕ لە ململانێی سیاسی ‌وهەڵكشانی توند‌و تیژی  بەبێ‌ نێوەندگیرێكی سەرەكی ماوەتەوە.
تاڵەبانی ، كە سەركردەیەكی كوردی بە ئەزموونە و لە ئێستادا تەمەنی 80 ساڵە ، لە 20 دیسەمبەری ساڵی پار ‌و پاش نەخۆشییە كتوپڕەكەی ، عیراقی بەجێهێشت بەرەو ئەڵمانیا بۆ چارەسەر .
بەهرە‌و خەسڵەتەكانی وەك نێوەندگیرێك كە بەردەوام لەهەوڵی نزیك كردنەوەی سیاسەتمەدارە ناتەباكان لە سوننە ‌وشیعە و عەرەب ‌وكوردەكاندا بووە لە ماوەی قەیرانە سیاسییە یەك لەدوای یەكەكان كە بەرۆكی عیراقیان گرتووە لە 2003 ەوە ، لە ئێستادا ‌و لە غیابی ئەو زۆر بە زەقی هەستی پێدەكرێت.
لەمبارەیەوە ئیحسان شوممەری مامۆستای زانستە سیاسییەكان لە زانكۆی بەغدا دەڵێت" غیابی تاڵەبانی كاریگەریی بە جێهێشتووە لەسەر نوخبەی سیاسی ‌و پەیوەندیی نێوانیان بەشێوەیەكی سەرەكی ، چونكە هەر ئەو دەیتوانی گەمە سیاسییەكە رێكبخات و رێگری بكات لەوەی كە مەسەلەكان لەكۆنترۆڵكردن دەربچن، ئەم ساڵ سەختترین ساڵ بوو بۆ عیراق لە ماوەی چەند ساڵی رابردوو ‌و عیراق ساڵێكی بردەسەر بە بێ‌ پارێزەر ‌و سپۆنسەری دەستور ، بەبێ‌ تاڵەبانی جومگەكانی دامودەزگاكانی حكومەت دوچاری پشێوی بوونەتەوە ، سەبارەت بە بەدیلێكیش بۆ تاڵەبانی ‌ولەئێستادا زۆر زەحمەتە كەسێك بدۆزرێتەوە كە هەمان كاریزمای هەبێت "
هەر لەو رۆژەی تاڵەبانی عیراقی بەجێهێشت ، هێزەكانی ئاسایشی عیراق پاسەوانەكانی رافع عیساوی  كە ساسەتمەدارێكی عەرەبی سوونەی ناودار ‌و – وەزیری دارایی ئەوسای عیراقیان- دەستگیركرد بە تۆمەتی تیرۆریزم.
ئەو دەسگیركردنانە لەلایەن كەمینەی سوننەوە وەك كردنە ئامانجی  سەركردەكانی سوونە لە لایەن حكومەتی شیعەی عیراقەوە خوێندنەوەی بۆ كرا ‌و قەیرانێكی سیاسیی لێكەوەتەوە.
خۆپیشاندان ‌و ناڕەزایی كە تائێستاش بەردەوامن دەستبەجێ‌ دەستیان پێكرد لە لایەن سوننەكانەوە ‌و بەشێوەیەكی خێرا ناڕەزاییی ‌و خۆپیشاندنەكان لە مەسەلەی عیساوی لایاندا ‌وگەورەتر بوونەوە.
دڕدۆنگییەكی بەربڵاو لەنێو سوننەكەاندا هەیە سەبارەت بەو تاكتیكە هەڕەمەكییەی هێزەكانی ئاسایشی عیراق لە ناوچەكانیاندا لەسەرو هەموویانەوە رەشبگیرییە.
ئەو دڕدۆنگییەش فاكتەرێكی سەرەكی بوو لەو هەڵكشانە زەقەی ئاستی توند‌وتیژی لەماوەی ئەمساڵدا ‌و بووە مایەی زیادبونی چوونە پاڵ گروپەمیلیشیاكانەوە داكشانی هاوكاریكردنی هێزە ئەمنییەكانی عیراق.
لەیەكەمین چارەكی ساڵی 2003 دا توندو تیژی مانگ بە مانگ زیادیكرد. دواتر هێزەكانی ئەمنی هەڵیانكوتایە سەر كامپێكی خۆپیشاندەران لە شاری حەویجە لە 23 ی نیسان ‌و رووبەرووبوونەوەی لێكەوتەوە وتیایدا دەیان كەس لە خەڵكی .
رێژەی كوشتار گەیشتە ئاستێك كە لە 2008 ەوە تۆمار نەكراوە واتە ئەو كاتەی كە عیراق لە سەروبەندی كوشتارێكی دڕندانەی تایەفی بوو.
هەرلەبارەی غیابی تاڵەبانییەوە ، عیصام فەیلی مامۆستای زانستە سیاسییەكان لە زانكۆی مستنصریە دەڵێت" ئەم كوشتارە رەنگە زۆر كەمتر بووایە ئەگەر تاڵەبانی لێرە بووایە، تاڵەبانی صەمامی ئەمان بوو ، چوونكە ئەو پیاوە لە سەروو هەموو جیاوازییە تایەفی ‌و ئیتنیكییەكان بوو ، لەتوانایدابوو چەندین تێز‌و دەستپێشخەریی سیاسی بهێنێە ئاراوە كە كەمترین زیان لە ئەمساڵدا بەر عیراق
بكەوێت.