
رابه‌ڕی شۆڕشی ئیسلامی ئێران وتیشی: پانتایی هاوكارییه‌كانی نێوان ئێران و عیراق به‌رفراوانه‌و هیوادارین ئاستی هاوكارییه دووقۆڵییه‌كان به‌رزبێته‌وه‌و هیچ چه‌شنه گیروگرفت و به‌ربه‌ستێك بۆ ئه‌م گه‌شه‌كردنه نه‌یه‌ته‌دی.
نوری مالیكیش له‌م دیداره‌دا هیوای خواست رێككه‌وتن و وتووێژه‌كانی له‌م سه‌ردانه‌یدا بۆ تاران ببێته‌هۆی گه‌شه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان دوو وڵات.
نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 5-12 له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆك كۆمار و جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران كۆبووه‌وه‌و دوایین بارودۆخی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵاتیان هه‌ڵسه‌نگاند.
PUKmedia