
رێكخراوی
شه‌فافیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی، ده‌ڵێت: به‌گوێره‌ی نیشانده‌ری گه‌نده‌ڵی
سه‌ربه رێكخراوه‌كه بۆ ساڵی 2013، گه‌نده‌ڵترین ده‌وڵه‌تانی جیهان بریتین
له (سۆماڵ، سودان، لیبیا، عێراق، سوریا) كه هه‌مویان پله‌ی یه‌كه‌میان
گرتوه له‌ڕوی دیارده‌ی گه‌نده‌ڵیه‌وه.
ڕێكخراوی
شه‌فافیه‌تی نێوده‌ڵه‌تی له‌و ڕاپۆرته‌ی خۆیدا ده‌ریخستوه به‌گوێره‌ی
ئاسته‌كانی گه‌نده‌ڵی له كه‌رتی گشتیدا، له‌ڕیزی 10 ده‌وڵه‌تی
گه‌نده‌ڵكاری جیهاندا، وڵاته‌كانی (سۆماڵ، سودان، لیبیا، عێراق، سوریا)
له‌ناو گه‌نده‌ڵترین وڵاتانی جیهاندا ریزبه‌ندكراون، كه لیسته‌كه له
177 ده‌وڵه‌ت پێكهاتوه.
له‌و
ده‌وڵه‌تانه‌ش كه كه‌مترین دیارده‌ی گه‌نده‌ڵیان تێدا تۆماركراوه له
كه‌رتی گشتیدا دانیمارك‌و نیوزله‌ندا پله‌ی یهكهمو دوه‌میان گرتوه‌و،
دوای ئه‌وانیش فنله‌نداو سوید‌و له پله‌ی سێهمدانو وڵاتی نه‌رویج پله‌ی
پێَنجهمی له لیسته‌كه‌دا گرتوه له‌و وڵاتانه‌ی كه كه‌مترین ڕێژه‌ی
گه‌نده‌ڵی له‌كه‌رتی گشتیدا تێدا تۆماركراوه.
به‌گوێره‌ی
ڕاپۆرته‌كه‌ی شه‌فافیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا چووه‌ته پله‌ی
12هه‌م كه‌له ساڵی 2013 له پله‌ی 13هه‌میندا بوه له‌ڕوی كه‌می
گهندهڵیهوهو وڵاتی ژاپۆنیش پله‌یه‌ك هاتووه‌ته دواوه له 17وه
هاتووه‌ته 18، به‌ڵام ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا هیچ گۆڕانێكی
به‌سه‌ردا نه‌هاتووه له‌ڕوی كه‌می گه‌نده‌ڵیه‌وه له دامه‌زاروه
گشتیه‌كانی ده‌وڵه‌تدا هه‌ر له پله‌ی 19دا ماوه‌ته‌وه‌و، وڵاتی چین له
پله‌ی 80 دایه.