8:37 ص
m11puk

ئیمرالی.. كلیلی ئاشتی توركیاو باكوری كوردستان
"سەدەی رابردوو، سەلماندی كە بەبێ سەلماندنی چارەی خۆنووسینی نەتەوەی كورد، ئاشتی لەرۆژهەڵاتدا مەحاڵە"
مەلا
بەختیار، لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی
كوردستان، بەمەبەستی بەشداریكردن، لە 10یەمین كۆنفرانسی ئاشتی تورك - كورد،
گەیشتە برۆكسلی پایتەختی بەلجیكاو یەكێتی ئەوروپاو لەلایەن رێكخەرانی
كۆنفرانسەكەو نوێنەرانو لێپرسراوی كۆمیتەو ئۆرگانەكانی یەكێتیی
نیشتمانیی، لەوڵاتانی بەلجیكا، هۆڵەندا پێشوازی لێكرا.
دواتر
لەشوێنی حەوانەوەی خۆی لەو وڵاتە، لەلایەن سەرۆكایەتیو ئەندامانی كۆنگرەی
نەتەوەییەوە (كەنەكە)، بەمەبەستی بەخێرهێنان سەردانیان كردو لەگەڵیدا
كۆبوونەوە، دواتریش ئێوارەخوانێكیان لەسەر شەرەفی مەلا بەختیار، بۆ
ژمارەیەك لەبەشداری كۆنفرانسەكە رێكخست.
10یەمین كۆنفرانسی ئاشتی
تورك- كورد، كە دوو رۆژ 4 و 2013/12/5، لەپەرلەمانی ئەوروپا بەڕێوەدەچێت،
تیایدا چەندین سیاسەتمەدار، بیرمەند، بەرەندی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیو
چالاكوانی سیاسی، لەسەرانسەری جیهانەوە، بەشداری تێدا دەكەنو چەندین
تەوەری گرنگ سەبارەت بەپرسی ئاشتی تورك - كورد، لەتوركیا دەخرێنەڕوو،
گفتوگۆی لەبارەوە دەكرێت.
هەروەك مەلا بەختیار، وێڕای بەشداریكردنی
سەرەكی لەكۆنفرانسەكەدا، لەدووەم رۆژی چالاكییەكاندا، وتارێكی گرنگ،
سەبارەت بەپرسی ئاشتی لەتوركیا، پێشكەشدەكات.
لەوتارەكەیدا، مەلا
بەختیار، جەخت لەئاشتیو پێكەوە ژیانی كوردو تورك دەكاتەوەو، دەڵێت:
"ئیمرالی لەباتی زیندان، بكرێتە بڵندگۆی گەورەی ئاشتیو ئازادی مێژوویی".
راشیدەگەیەنێت: سەدەی رابردوو، سەلماندی كە بەبێ سەلماندنی چارەی خۆنووسینی نەتەوەی كورد، ئاشتی لەرۆژهەڵاتدا مەحاڵە.
رونیشیدەكاتەوە:
"باشوری كوردستان-یش دەریخست كە ئەگەر كورد حوكمڕانی خۆی بكات، دەبێتە
دەستبەری ئاشتیو ئازادیو بازاڕی بەرژەوەندییە جیاوازەكان".
هەر
لەوتارەكەیدا، مەلا بەختیار، وردی پرۆسەی ئاشتی توركیا دەبێتو تیایدا،
هاوكات لەگەڵ ئەوەی تەئكید لەگرنگیو پێویستی مێژوویی دانوستاندنی توركیاو
پەكەكە دەكاتەوەو بەگرنگ پێناسەی دەكات، جەختیشدەكاتەوە كە گرنگترە
پرۆسەكە بگەیەندرێتە رێكەوتنامەی سیاسیو دەستوریو، راشیدەگەیەنێت:
"خێراتر نزیك كەوتنەوە لەڕێكەوتن ئەركێكی چارەنوسسازە، نەك هەر بۆ
كوردستان، بەڵكو بۆ توركیاو ناوچەكەش".
هەر لەو وتارەیدا، كە دووەم
رۆژی كۆنفرانسەكە 2013/12/5، پێشكەشیدەكات، هەڤاڵ مەلا بەختیار، ئیمرالی
بەكلیلی ئاشتی توركیاو باكوری كوردستان، پێناسەدەكاتو، دەڵێت:
"رێككەوتنامەی ئاشتیو مافی دیموكراسی گەلی كوردستان مۆر بكەنو لولەی
تفەنگەكان، هەتا هەتایە بكرێتە هێلانەی كۆترەكانی ئاشتی".