له‌وباره‌یه‌وه مه‌حمود سه‌نگاوی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا وێڕای ئیدانه‌كردنی شه‌هیدكردنی رۆژنامه‌نووس كاوه گه‌رمیانی پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆی ئاڕاسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی جوانه‌مه‌رگ و رۆژنامه‌نووس و هاوپیشه‌كانی ده‌كات، راشیده‌گه‌یه‌نێت هاوكار و پشتیوانی هه‌موولایه‌ك ده‌بن بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و ده‌سته ره‌شه‌ی ئه‌و تاوانه دڕندانه‌ی ئه‌نجامداوه.
هه‌ر له باره‌ی رووداوی تیرۆركردنی رۆژنامه‌نووس كاوه گه‌رمیانی، لهروونكردنهوهیهكدا عه‌دنان حه‌مه‌ی مینا ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی ی.ن.ك بۆ رای گشتی وێڕای ئیدانه‌كردنی تاوانه‌كه ده‌ربڕینی پرسه و سه‌ره‌خۆشی بۆ خانه‌واده‌ی رۆژنامه‌نووس كاوه گه‌رمیانی، رایگه‌یاند ئه‌م تاوانه قێزه‌ونترین كاره كه دژ به ئازادی راده‌ربڕین و مه‌ودای رۆژنامه‌وانی ده‌كرێت و داوای كرد هه‌موو لایه‌ك هاوكار بن بۆ دۆزینه‌وه‌ی تاوانباری ئه‌و رووداوه دڕندانه‌یه.
ده‌قی هه‌ردوو روونكردنه‌وه‌كه به ده‌نگ له خواره‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه: