
لاهور شێخ جەنگی، بەرپرسی ئاژانسی
پاراستنو زانیاری هەرێمی كوردستان، راگەیاند: هاووڵاتیانی هەرێمی
كوردستانو رۆژنامەنوسانو رۆشنبیران دڵنیادەكەینەوە كە بكەرانی كوشتنی
كاكە كاوە گەرمیانی دەدۆزینەوەو دەستگیریان دەكەینو دەیاندەینە دەست
دادگا ئیتر لەهەر پلەو پایەیەكو سەر بەهەرچ لایەنێك بن.
لاهور شێخ جەنگی، وتیشی: بەدواداچوونی ورد لەو رووداوە دەستی پێكردووەو رازی نابین ئەو دەستە ناشرینو قێزەونە بەسەریدا تێپەرێت.
راشیگەیاند: دەستێكی رەش هەیە، دەیەوێت
ئەو هەموو سەركەوتنو ماندووبوونەی هێزەكانی ئاسایش كە شەو و رۆژ
لەپێناو ئارامی ئەم هەرێمە تێدەكۆشن بە فیرۆبداتو بڵێت وڵات ئارامی
تیادا نییە.
روونیشیكردەوە: ئەو دەستە دەیەوێت
لەرێگەیەوە وێرای بە فیرۆدانی ماندووبونەكانی هێزەكانی ئاسایش هاوكات
دەنگی ئازادی لەم ناوچەیە كز بكات.
سەرچاوە: خەندان