سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال، سكرتێری
گشتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پرسەنامەیەك ئاڕاستەی خانەوادەو كەسوكاری
رۆژنامەنووس كاوە گەرمیانی دەكاتو، رایدەگەیەنێت: هەموو پشتیوانی دەزگا
پەیوەندیدارەكان دەبین تا بە وردییو چڕیی لێكۆڵینەوەو بەدواداچوون بكەن
بۆ دۆزینەوەی تاوانبارو بەرپرسیارانی ئەو تاوانە رەشو قێزونە.
دەقی روونكردنەوەكە:
بە ناوی یەزدانی مەزنو میهرەبانەوە
بەڕێز خانەوادەو بنەماڵەی بەڕێزی كاكە كاوە
بەداخو ئەسەفێكی زۆرەوە دەستێكی رەشو
تاوان گەیشتە گیانی كاكە كاوە گەرمیانی، بۆ ئەو كارەساتە جەرگ بڕەی ئێوەو
بنەماڵەی بەڕێزتان لە جیاتی هەڤاڵ مام جەلال وێڕای بە توندیی ئیدانەكردنی
ئەوە تاوانە قێزەونە، پرسەو ماتەمینتان ئاڕاستە دەكەینو لە ناخەوە
بەشداریی خەمتان دەكەین.
لێرەشەوە هەموو پشتیوانییەك
دووپاتدەكەینەوە بۆ دەزگا پەیوەندیدارەكان تا بە وردییو بە چڕیی
لێكۆڵینەوەو بەدواداچوون بكەن بۆ دۆزینەوەی تاوانبارو بەرپرسیارانی ئەو
تاوانە رەشو قێزونەو راپێچكردنیان بۆ بەردەم قانونو دادگایكردنیان تا
سزای عادیلانەیان بەسەردا جێبەجێبكرێت.
لەكۆتاییدا، لە یەزدانی مەزن داواكارین،
گیانی جوانەمەرگ بخاتە بەر سۆزو میهرەبانی خۆیەوەو بە بەهەشتی بەرینی شاد
بكاتو سوكناییو ئارامییش بە هەموو لایەكتان ببەخشێتو ئەوەدوایین
ناخۆشیتان بێت.
انا لله وانا الیە راجعون
سكرتاریەتی هەڤاڵ سكرتێری گشتی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان