پێگه‌ی
ئه‌لیكترۆنی گڵۆبال تایمز-ی چین، وێنه‌ی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی
بڵاوكرده‌وه، كه بۆ یه‌كه‌مجاره له‌جیهاندا ئه‌نجامده‌درێت. دوای
ئه‌وه‌ی شیاو وی، كرێكاری كۆمپانیای نه‌وت له‌هه‌رێمی هینان، ده‌ستی
به‌ر ئامێرێكی ئاسن دهكهوێتو دهقرتێتو به‌زویی ده‌گه‌ینرێته
نه‌خۆشخانه، به‌مه‌به‌ستی زیندو هێشتنه‌وه‌ی ده‌ستی، پزیشكه‌كان
راسته‌وخۆ نه‌شته‌رگه‌ری چاندنی بۆ ده‌كه‌ن لهقاچیدا، بۆ ئه‌وه‌ی
مولوله خوێنیهكانو خانه‌كانی ده‌ستی له‌فه‌وتان بپارێزن.
له‌ئێستاداو
دوای مانگێك، لهچاندنهكه پزیشكه‌كان ده‌ستی شیاویان گواستۆته‌وه بۆ
شوێنی سروشتی خۆی. تانگ جویو سه‌رۆكی تیمی نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه
بهگلۆبال تایمز-ی راگه‌یاند، زوگهیاندنی شیاو به‌نه‌خۆشخانه،
هۆكارێكی سه‌ره‌كی بوه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین ده‌ستی له‌فه‌وتان بپارێزن.
وتیشی، جگه له‌چه‌ند نه‌شته‌رگه‌ریه‌ك، شیاو وه‌زرشی زۆری پێویسته
تاكو ده‌ستی بگه‌ڕێته‌وه دۆخی جارانی خۆی‌و كاری گرانی پێ بكات.