رۆژی 24/12/ سەعات (10:30)دەقیقە لە یاریگای یانەی شێروانە ئامادەبوونی بەرێوەبەری پەروەردەی كەلار و سەرپەرشتیارانی پەروەدەیی وەرزشی و مامۆستایان و ژمارەیەك لە خوێندكاران و جەماوەرێكی، وەرزشی یاریی كۆتایی خولی خوێندنگا ئامادەییەكانی شاری كەلار و دەورووبەری لە نێوان هەردوو خوێندنگای ئامادەیی ( شەهید ئارام و شەهید بورهان )دا ئەنجامدا یارییەكە ئاستێكی باشی هەبوو لە كاتی یاسایدا هەردوو تیپ بە یەك گۆڵ یەكسانبوون دواتر بە لێدانی پەنالتی ( 5 – 4 ) خوێندنگای شەهید ئارام یارییەكەی بردەوەو نازناوی خولەكەی بە دەستهێنا پاشان لە كۆتایدا خەڵاتی سەركەوتووانی خولەكە كرا . شایەنی باسە خولەكەش لە لایەن بەشی چالاكی وەرزشی پەروەردەیی كەلارەوە بۆ ( 9 ) خوێنندنگای ئامادەیی شاری كەلار و دەورووبەری رێكخرابوو .
لەلایەكی ترەوە لە هۆڵی داخراوی یانەی شێروانە بە ئامادەبوونی بەرێوەبەری پەروەردەیی كەلار و سەرپەرشتیارانی پەروەدەیی وەرزشی و مامۆستایان و یاری كۆتایی خولی تۆپی بالەی خوێندنگا ئامادەییەكانی شاری كەلار و دەورووبەری لە نێوان هەردوو خوێندنگای ئامادەیی ( حەمرین و كوردستانی نوێ ) دا ئەنجامدرا بە ( 2 – 0) گێم خوێندنگای حەمرین یارییەكەی بردەوەو یەكەمی خولەكەی بە دەستهێنا .
شایەنی باسە خولەكەش لە لایەن بەشی چالاكی وەرزشی پەروەردەیی كەلارەوە بۆ ( 11 ) خوێندنگای ئامادەیی شاری كەلار و دەورووبەری رێكخرابوو .

هادی ئەحمەد