له 25/11/2013 نه‌وشیروان مسته‌فا
رێكخه‌ری گشتی حزبی گۆڕان گه‌یشته هاوینه‌هه‌واری پیرمام‌و له‌گه‌ڵ
مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆبوه‌وه.
كۆبونه‌وه‌كه ره‌خنه‌ی له‌ناو خه‌ڵك‌و میدیادا روبه‌ڕوی نه‌وشیروان
مسته‌فا كرده‌وه كه دور له چاوی میدیاكان بوه‌و كه‌س ئاگاداری
دانشیتنهكه نییه، كه ئه‌مه پێچه‌وانه‌ی ئه‌و قسانه بون كه خودی
نهوشیروانو حزبه‌كه‌ی هه‌میشه وه‌ك بنێشته خۆشه‌ی سه‌ر زمانیان
باسیان له كۆبونه‌وه‌كان ده‌كرد له ژوره تاریكه‌كاندا!
گۆڤاری "شه‌پۆل" بڵاویكردۆته‌وه كه
نه‌وشیروان مسته‌فا به رونیو بێ پێچ‌و په‌نا داوای له بارزانی
كردوه له‌م بارودۆخه نوێیه‌دا وه‌ك برا گه‌وره‌ی هه‌موو لایه‌ك رۆڵ
ببینێت.
به‌پێی زانیارییه‌كانی ئه‌و گۆڤاره
نه‌وشیروان وتوشیه‌تی: گۆڕان‌و خودی خۆم، یه‌كه‌م كه‌س ده‌بین ئاماده‌ین
بۆ قبوڵ كردنی برا گه‌وره‌یی مه‌سعود بارزانی.
رێكخه‌ره‌كه‌ی گۆڕان ئاماژه‌ی
به‌وه‌شداوه كه له‌ئێستادا ته‌نها له توانای بارزانیدایه ببێته
چه‌ترێك بۆ كوردی هه‌موو پارچه‌كانی تری كوردستان. له‌م روه‌وه گۆڕان
ئاماده‌یه هاوكاری بارزانی بكات بۆ هه‌ر بڕیار‌و كارێكی پێویست.





































