له‌گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا چونی تیرۆریستان بۆ ناو مۆڵهكهو دواتریش ئازادكردنی بارمته‌كان نیشانده‌دات له‌لایه‌ن هێزی دژه تیرۆره‌وه.
هه‌ر له‌گرته ڤیدیۆیه‌كه‌دا ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌به‌رده‌م جه‌واهیری مۆڵ روده‌دات و دواتریش ئۆتۆمبێلێكی جۆری ئۆپلی ره‌نگ ره‌ش كه به به‌رده‌م مۆڵهكهدا تێپه‌ڕده‌بێت ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و دوو تیرۆریست به‌چه‌كه‌وه داده‌به‌زن و ده‌چنه نێو بینای جه‌واهیری مۆڵ.
رۆژی 4ی ئه‌م مانگه تیرۆریستان هێرشیان كردوه سه‌ر بینای هه‌واڵگری وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق له‌كه‌ركوك و دواتر دوای زیاتر له 8 سه‌عات رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌نێوان هێزه ئه‌منیه‌كانی كه‌ركوك و تیرۆرستاندا، دواجار بۆ كۆنتڕۆڵكردنی بارودۆخه‌كه هێزێكی تایبه‌تی دژه تیرۆر‌و هێزه‌كانی ئۆپه‌راسیۆن و عه‌مه‌لیاتی ئاسایشی سلێمانی، چونه كه‌ركوك و دوای روبهڕووبوونهوهیهكی زۆر سه‌ره‌نجام له‌سه‌عات 12 ی شه‌وی 4 له‌سه‌ر 2013/12/5، توانرا بارودۆخه‌كه كۆنتڕۆڵ بكرێت و تیرۆریستانیش به‌سزای ره‌وای خۆیان بگه‌یه‌نرێن.
كه‌ركوك دوای چه‌ند رۆژێك له‌ئارامی، به‌ڵام رۆژی 2013/12/4، ده‌ستی ره‌شی تیرۆرستان گه‌یشته‌وه به‌و شاره‌و سه‌ره‌تا له رێگه‌ی ته‌قاندنه‌وه‌ی دوو ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو و دواتر هێرشێكی خۆكوژیان كرده‌سه‌ر بینای ده‌زگای هه‌واڵگری سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق به‌مه‌به‌ستی كۆنتڕۆڵكردنی.
له‌باره‌ی ئه‌و رووداوه‌شه‌وه، له‌و رۆژه‌دا سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌پۆلیسی كه‌ركوك راگه‌یاندبوو: په‌لاماره‌كه له‌رێگه‌ی كرده‌وه‌ی خۆكوژی و ته‌قاندنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراوه‌وه ئه‌نجامدراوه‌و مه‌رامی تیرۆریستان كۆنترۆڵكردنی ده‌زگای هه‌واڵگری كه‌ركوك بووه.
دوای بێ هیوا بوونی تیرۆرستان له كۆنتڕۆڵكردنی بینای ده‌زگای هه‌واڵگری سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق، شه‌مشه‌مه‌كوێره‌كانی دژ به‌ڕوناكی و ئاوه‌دانی، چونه ناو مۆڵێكی ئه‌و شاره به ناوی (جه‌واهر) و له‌وێش چه‌ند كه‌سێكیان به‌بارمته گرت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی هێزه‌كانی دژه‌تیرۆر، هه‌ر زوو توانیان 11 كه‌س له‌و بارمتانه ئازاد بكه‌ن.
له‌باره‌ی كۆی رووداوه‌كه‌ش، له‌هه‌مان رۆژدا لاهور شێخ جه‌نگی به‌رپرسی ئاژانسی پاراستن و زانیاری هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند: هێزێكی تایبه‌تی دژه‌تیرۆر به‌مه‌به‌ستی كۆنترۆڵكردنی بارودۆخی ئه‌منی كه‌ركوك له‌سه‌ر داوای پارێزگاری ئه‌و شاره چونه‌ته كه‌ركوك و روبه‌ڕووی تیرۆریستان بوونه‌ته‌وه.
دوو له‌و تیرۆرستانه‌ی كه به‌شدارییانكرد له‌و هێرشه بۆ سه‌ر كه‌ركوك، به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك كورد ده‌رچون كه یه‌كێكیان خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه بوو، به‌ڵام دواتر لهڕوبهڕووبوونهوهكاندا كوژران.
لای خۆشیه‌وه حاكم فه‌رهاد سه‌رۆكی داواكاری گشتی سلێمانی، رایگه‌یاند: یه‌كێك له‌و تیرۆریستانه‌ی له‌پێكدادان له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كانی كه‌ركوك كوژرا پێش سێ مانگ له دادگای سلێمانی له‌گه‌ڵ چه‌ند تیرۆرستێكی تر دۆسێیه‌یان هه‌بوه‌و هه‌روه‌ها ئه‌و تیرۆریسته فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیشی هه‌بوه به‌پێی یاسای تیرۆر.
وتیشی: ئه‌و گه‌نجه خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه‌یه.
حاكم فه‌رهاد رایگه‌یاند: پێشتر ئه‌و كه‌سانه‌ی روویان له سوریا كردوه له دادگا دۆسێیان بۆكراوه‌ته‌وه به‌وپێیه‌ی هه‌ر كه‌سێك په‌یوه‌ندی به‌گروپێكی تیرۆریستییه‌وه بكات به‌تاوانی تیرۆر له قه‌ڵه‌م ده‌درێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌لایه‌ن ئاسایشه‌وه زانیاریمان له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه پێدراوه.
دواجار، بارودۆخی ئه‌منی كه‌ركوك له‌لایه‌ن كوڕانی دژه تیرۆر‌و هێزه‌كانی ئۆپه‌راسیۆن و عه‌مه‌لیاتی ئاساشی سلێمانی كۆنتڕۆڵكرا.

له‌وباره‌یه‌شه‌وه، لاهور شێخ جه‌نگی به‌رپرسی ئاژانسی پاراستن‌و زانیاری هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند: پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی بۆمبه چێندراوه‌كانی نهۆمی دووه‌می جه‌واهر مۆڵ له‌لایه‌ن پسپۆڕانی دژه تیرۆره‌وه دوو سه‌عاتی خایهندوهو، هه‌ڵمه‌تی كۆنتڕۆڵكردنی جه‌واهر مۆڵیش به‌بێ هیچ زیانێكی هێزه‌كانی دژه‌تیرۆر كۆتایی هاتووه.
وتیشی: هه‌موو بارمته گیراوه‌كان به‌سه‌لامه‌تی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی دژه تیرۆره‌وه رزگاركران ته‌نها یه‌كێكیان له‌لایه‌ن تیرۆرستانه‌وه بریندار كرا.
لاهور شێخ جه‌نگی، راشیگه‌یاند: دژه تیرۆر یه‌كێك لهتیرۆرستهكانی كوشت و یه‌كێكی تریشیان له‌یه‌كێك له نهۆمه‌كانی جه‌واهر مۆڵدا خۆی ته‌قاندوه‌ته‌وه‌و ئه‌وه‌ش بووه‌ی هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه.