
دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم سه‌باره‌ت به ته‌ندروستی فه‌خامه‌تی سه‌رۆك كۆماری عیراق جه‌لال تاڵه‌بانی، هیچ لێدوانێكی بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن نه‌داوه‌و له‌وباریه‌وه به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكردۆته‌وه.
ده‌قی به‌یاننامه‌كه:
به‌یاننامه‌یه‌ك له نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی پارێزگاری كه‌ركوكه‌وه...
د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم، پزیشكی سه‌رۆك كۆماری عیراق: هیچ لێدوانێكم نه‌داوه سه‌باره‌ت به ته‌ندروستی سه‌رۆكی عیراق
دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم، ره‌تی ده‌كاته‌وه، لێدوانی سه‌باره‌ت به ته‌ندروستی فه‌خامه‌تی سه‌رۆك كۆماری عیراق جه‌لال تاڵه‌بانی دابێت، داواش ده‌كات له‌سه‌ر زاری ئه‌وه‌وه هیچ لێدوانێك بڵاونه‌كه‌نه‌وه كه ئه‌و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاگاداری نییه.
پارێزگاری كه‌ركوك و پزیشكی تایبه‌تی فه‌خامه‌تی سه‌رۆك كۆماری عیراق جه‌لال تاڵه‌بانی، ته‌ئكیدیش ده‌كاته‌وه كه به‌هیچ شێوه‌یك ئاگاداری ئه‌و لێدوانانه نییه كه به‌ناوی ئه‌وه‌وه بڵاوبوونه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به ره‌وشی ته‌ندروستی سه‌رۆك تاڵه‌بانی.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم