شاڵاو
عه‌لی عه‌سكه‌ری ڕایگه‌یاند: ئه‌و فیشه‌كانه‌ی كاوه‌یان تیرۆركرد
به‌جه‌سته‌ی یهكیێتیدا ڕۆیشتوونو زیانی گه‌وره‌یان به‌یه‌كێتی گه‌یاندوه
چونكه یه‌كێتی هه‌رگیز وشه به‌گوله وه‌ڵامناداته‌وه.
دوپاتیشی
كرده‌وه: سورم له‌سه‌ر ده‌ركه‌وتنی ڕاستییه‌كانی ئه‌م كه‌یسه، ئه‌گه‌ر
ساغ بۆوه ئه‌ندامی یه‌كێتییه ئه‌و تاوانه‌ی كردوه، به‌سزا
نه‌گه‌یه‌ندرێت، بێشك ده‌ست له‌یه‌كێتی‌و پۆستهكهشم ده‌كێشمه‌وه،
هه‌رچه‌نده یه‌كێتیش هه‌رگیز قبوڵی ناكات، نه‌ك ته‌نها شاڵاو.
شاڵاو
عه‌لی عه‌سكه‌ری، ئه‌ندامی سهركردایهتیو لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی 11ی
رێكخستنی گه‌رمیانی(ی.ن.ك)، بۆ تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی وتی: ئه‌و
فیشه‌كه‌ی ئه‌و گه‌نجه خوێن گه‌رمه‌ی گه‌رمیانی پێ شه‌هیدكرا، له‌پێش
هه‌موو كهسو لایه‌نێكدا زیانی به‌یه‌كێتی گه‌یاندوه، له‌دژی یه‌كێتی
ئه‌نجامدراوه، هه‌روه‌ها وه‌ك شاڵاو كهلێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی گه‌رمیانی
یه‌كێتیم خۆم به‌نوێنه‌ری بنه‌ماڵه‌ی كاكه كاوه ده‌زانم، سورم له‌سه‌ر
ده‌ركه‌وتنی ڕاستییه‌كانی ئه‌م كه‌یسه .
وتیشی:
نیگه‌رانین، له‌چۆنیه‌تی به‌دواداچوونی هه‌ندێك كه‌ناڵی ڕاگه‌یاندن، كه
په‌نجه‌ی تۆمه‌ت ئاڕاسته‌ی یه‌كێتی ده‌كه‌ن، به‌ته‌واوه‌تی ئه‌و تۆمه‌تانه
ڕه‌تده‌كه‌مه‌وه كه ئاڕاسته‌ی یه‌كێتی ده‌كرێت، بڕیارمداوه 8/12
سكاڵایی یاسای تۆمار بكه‌م، له‌سه‌ر ئه‌و میدیا‌و لایه‌نانه‌ی په‌نجه‌ی
تۆمهتو بێ بنه‌ماو ناڕاست ئاڕاسته‌ی یه‌كێتی ده‌كه‌ن، ده‌بێت له‌به‌رده‌م
دادگا بیسه‌لمێنن كه تۆمه‌ته‌كانیان ڕاسته، چونكه ناوبانگی یه‌كێتیان
لهكهداركردوه .
لێپرسراوی
مه‌ڵبه‌ندی گه‌رمیانی یه‌كێتی وتیشی: یه‌كێتی ئه‌و حیزبه نییه كه‌خه‌ڵك
له‌سه‌ر وشه ده‌كوژێت، یه‌كێتی وشه به‌و شه وه‌ڵامده‌داته‌وه، وشه
به‌گوله وه‌ڵام ناداته‌وه، ئه‌و تاوانه قێزه‌ونه هه‌ر لایهنو كه‌سێك
بێت دژی یه‌كێتی كردویه‌تی نه‌ك شههیدكاوهو بنه‌ماڵه‌كه‌ی، ته‌نانه‌ت
گه‌ر خوانه‌خواسه ساخبویهوه ئه‌ندامی یه‌كێتییه ئه‌و تاوانه‌ی كردوه،
بهسزانهگهیهندرێت، بێشك ده‌ست له‌یه‌كێتی‌و پۆستهكهشم ده‌كێشمه‌وه،
هه‌رچه‌نده یه‌كێتیش هه‌رگیز قبوڵی ناكات، نه‌ك ته‌نها شاڵاو، به‌ڵام
هه‌رگیز نابێت به‌ر له لێكۆڵینه‌وه‌كان بكهوینو تۆمه‌ت ببه‌خشینه‌وه .
له‌باره‌ی
ئه‌و لیژنه‌یه‌ی بڕیاره له‌ئاستی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پێكبهێنرێت،
ئاماژه‌ی به‌وه‌دا داواكارم لیژنه‌یه‌كه بێلایه‌ن بێت، نوێنه‌ری
میدیاكارانی تێدا ئه‌ندام بێت، زۆر به‌جددی كار له‌سه‌ر لێكۆڵینه‌وه‌كه
بكهنو به‌زووی تۆمه‌تباران ئاشكرا بكهنو ڕاستییه‌كان بۆ ڕایگشتی
بخه‌نه‌ڕوو .