
رۆژى 8/ 12 سه‌عات ( 9 )ى به‌یانى له هۆڵى داخراوى یانه‌ى به ئاماده‌بوونى ژماه‌یه‌ك خوێندكارانى خوێندنگاكان یه‌كه‌م یارى ده‌ستپێكردنى خوله‌كه له نێوان هه‌ردوو خوێندنگاى ئاماده‌یى ( هاوكارى و گه‌رمه‌سێر )دا ئه‌نجامدرا یارییه‌كه ئاستێكى باشى هه‌بوو ( 2 –0 ) گێم خوێندنگاى هاوكارى یارییه‌كه‌ى برده‌وه‌و یارییه‌كانى خوله‌كه‌ش به‌رده‌وامن .
له‌لایه‌كى تره‌وه : له یاریگاى كفرى به ئاماده‌بوونى لێپرسراوانى حكومى وحزبى و جه‌ماوه‌رێكى وه‌رزشى زۆر له وه‌رزشكاران و وه‌رزشدۆستان یارى كۆتایى خولى تۆپى پێى قه‌زاو ناحیه‌كانى ناوچه‌ى گه‌رمیان له نێوان هــه‌ردوو تیپى ( شاڵاوى كفرى و باوه‌نور )دا ئه‌نجامدرا یارییه‌كه ئاستێكى باشى هه‌بوو له كاتى یاسایدا هه‌ردوو تیپ ( 1 – 1 ) یه‌كسانبوون دواتر تیپى شاڵاوى كفرى به لێدانى په‌نالتى ( 4 – 3 ) یارییه‌كه‌ى برده‌وه‌و نازناوى پاڵه‌وانێتى خولى تۆپى پێى گه‌رمیانى به‌ده‌ستهێنا .
له كۆتاییدا خه‌ڵاتى ناوبژیوانان و یاریزانانى هه‌ردوو تیپ كرا ، شایه‌نى باسه خوله‌كه‌ش له لایه‌ن لیژنه‌ى تیپه میللییه‌كانى گه‌رمیانه وه ( 12)تیپى قه‌زاو ناحیه‌كانى گه‌رمیان رێكخرابوو .
هادى ئه‌حمه‌د
هادى ئه‌حمه‌د