
دەقی فەرمانەكە:
بڕیارماندا بە:
1- لیژنەیەكی هەماهەنگیو بەدواداچوون بۆ گەڕان بە دوای راستییەكان لە كەیسی كورشتنی رۆژنامەنووس (كاوە ئەحمەد گەرمیانی) لەم بەڕێزانەی خوارەوەو لە چوارچێوەی ئەو ئەركانەی لە بڕگەی دووەمی ئەم فەرمانە بۆ لیژنەكە دەست نیشانكراوە:
أ- نەورۆز عومەر محێدین راوێژكاری یاسایی لە سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران - سەرۆك
ب- نوێنەری وەزارەتی ناوخۆ - ئەندام
ج- نوێنەری دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان - ئەندام
د- نوێنەری ئیدارەی گەرمیان - ئەندام
هـ- نوێنەری سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان - ئەندام
و- نوێنەری سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكی لە مافی رۆژنامەنووسان - ئەندام
2- ئەركەكانی لیژنەی پێكهێنراو بەپێی ئەم فەرمانە بریتیە لە:
أ- هەماهەنگیو هاوكاری كردنی دادگای لێكۆڵینەوەو داواكاری گشتیو لایەنە قەزائییەكان بۆ گەیشتن بە راستیەكانو لە چوارچێوەی یاسای (قانون اصول المحاكمات الجزائیە) ژمارە 23 ی ساڵی 1971.
ب- كار ئاسانیو بەدواداچوونی جێبەجێكردنی بڕیارەكانی دادگاو داواكاری گشتی لەبارەی كەیسەكەوەلە وەزارەتو فەرمانگەو دەزگا تەنفیزییەكانی سەر بە دەسەڵاتی جێبەجێكردن بەبێ ئەوەی هیچ تەدەخولێك لە دەسەڵاتەكانی دادگاو لایەنە قەزائییە پەیوەندیدارەكان بكرێت.
3- وەزارەتی ناوخۆ ئەفسەرو پۆلیسی لێكۆڵەرەوەی بە ئەزموونو شارەزا دابین دەكات بۆ قۆناغی لێكۆڵینەوە لە كەیسەكە.
4- دانانی سەرۆكی فەرمانگەی داواكاری گشتی گەرمیان وەك چاودێر لە لیژنەكە لە چوارچێوەی یاسای داواكاری گشتی ژمارە 159 ساڵی 1979.
5- وەزارەتو فەرمانگە پەیوەندیدارەكان ئەم فەرمانە جێبەجێ دەكەن