دیاردەی هەڕەشەو هێرشكردنە سەر مزگەوتەكان لە(هۆلەندا) ڕۆژ لەدوای ڕۆژ لەزیادبوندایە، وتەبێژی كۆمەڵەی مزگەوتە مەغریبیەكان (Aissa Zanzen) لەگفتوگۆیەكی كراوەدا لەڕێگای ڕادیۆوە لەهۆلەندا ڕاشكاوانە ئاماژەی بەوەكرد كە ئەمڕۆ هەڵگرانی ئاینی ئیسلام مەترسی گەورەیان لەسەرەو بەمەبەستی دڵنیابوونەوە لەوبارودۆخە لەهەوڵدان بۆ جێبەجێكردنی چەند هەنگاوێك ، لەوانەش :
- دانانی كامێرای چاودێری.
- چاودێریكردن و ئاگاداریی لەڕێگای سكیۆریتیەوە .
- كارێكی دیكەی موسوڵمانان ئەوەیە كە پێویستە زیاتر چاوكراوەو ئاگاداری خۆیان بن لەكاتی هاتنیان بۆ مزگەوت، هەروەها (Zanzen) وتی كەسانێكی زۆر سەبارەت بەو كارە گفتوگۆ دەكەنو ڕەنگە لەكۆتاییدا هەندێك لەوانە كارێكی نەشیاو بەرامبەر موسوڵمانان ئەنجام بدەن .
لەدوای ڕووداوی هێرشی سەر مزگەوتەكان لە شاری ( ئۆپسالا) لە سوید ، ئەگەری ئەوە هەیە هەمان پرۆسەو هەمان ئاستی توندوتیژی بۆ سەر مزگەوتەكان لەهۆلەندا دووبارەبێتەوە..
لەهۆلەندا سایتێكی فەیسبووك كەتایبەتە بەهەوادارانی پارتی(PVV) لەژێرناوی ( پشتیوانانی حزبی ئازادی یان حزبی لەپێناو ئازادی) كراوەتەوەو تیایدا ئاماژە بە ئەنجامدانی كارێكی لەو جۆرەی وڵاتی سوید ئەكات !! ئەمەش بەدوای خۆیدا ( 27) كۆمێنتی هێناوەو نوسیویانە:
- ئەوكەسە دەبێت پەیكەری رێزلێنانی بۆ دروستبكرێت .
- بۆچی هەموومزگەوتەكان نەسوتێنرا ؟ پێویستە ئەمجارە باشتر كاری بۆبكرێت.
- باشتر وایە هەموو مزگەوتەكان بسوتێنرێن.
ئەندامێكی ئەم پارتە (Machiel de Graaf) ڕەخنەی لەو نوسینانە گرتو ڕایگەیاند كەحزبەكەیان توندوتیژی ڕتدەكاتەوە ..
(PVV) حزبی ئازادی یان حزبی لەپێناو ئازادی ( (Partij voor de Vrijheid ) پارتێكی سیاسی هۆلەندییەو زمانی هەڕەشە ئامێز دژی ئاینی ئیسلامو نەتەوەكانی دیكە بەكاردێنێتو (Geert Wilders) ی تەمەن (51) ساڵ دامەزرێنەرو سەرۆكی ئەم پارتەیەو دوای جیابووونەوەی لە(حزبی گەل لەپێناو ئازادیو دیموكراتی) لەسەرەتای ساڵی ( 2006)دا توانی حزبی (PVV) دابمەزرێنێتو لەسێپتەمبەری هەمان ساڵدا ڕێژەی( 5.9%) كورسی پارلەمانی هۆلەندا بەدەستبهێنێتو ساڵی (2012) توانیان لەكۆی (150) كورسی پارلەمان ( 15) كورسی پارلەمانی هۆلەندا بەدەستبهێنن.
( Geert Wilders) سیاسەتمەدارێكی هۆلەندییەو لەساڵی (1998) وە ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی هۆلەندایەو بەئاڕاستەی دژ بەئیسلام لێدوانی توندوتیژ ئەنجام ئەداتو لەكۆبونەوەی لەگەڵ هاووڵاتیاندا ( بەتایبەت ئەو كۆبونەوانەی پەیوەستن بە پرۆسەی هەڵبژاردنەوە) هانیان دەدات كەچیتر ڕێگەنەدرێت ئەوانەی بەڕە چەڵەك مەغریبین بێنە ناو هۆلەنداوەو هەوڵبدرێت ئەو ڕێژەیەش كەئێستا هەیە كەمبكرێتەوە!!ولەئیستادا بەتۆمەتی سوكایەتیكردن بەنەتەوەكانی دیكەو نەژادپەرستیو مامەڵەكردنی خراپی نەتەوەكانی دیكە لەدادگا سكاڵای لەسەر تۆماركراوە.
حیجاب وپارلەمانی هۆلەندا
ئەم سیاسەتمەدارە ساڵی (2009)لەپارلەمانی هۆلەندا پرۆژەیاسایەكی پێشكەشكرد كەساڵانە لەبەرامبەر حیجابی ژنانی موسوڵمان بڕی( 1000 ) هەزاریۆرۆ وەربگیرێت، هەروەها ئەو ڕای وابوو كە ( حیجاب) كەش وهەوای سیاسی پیس ئەكات !! هەربۆیە ئەوانەی كەبەكاریدێنن پێویستە لەبەرامبەردا سزا بدرێن !! (Geert Wilders) پێشنیاریكرد ئەو بڕە پارەیەش بخرێتە خزمەتی ئەو ژنانەی كەلەلایەن هاوسەرەكانیانەوە ڕووبەڕووی توندوتیژی بونەتەوەو بەجیا دەژین!!
لەزانكۆی ئەمستەردام ژنە نووسەر(Dr. Ineke van der Valk)و شارەزا لەبواری ئیسلامدا كتێبێكی لەژێر ناونیشانی ( مەترسی ئیسلام لەهۆلەندا) بڵاوكردەوەو تیایدا ئاماژە بەوە دەكات لە (10) ساڵی ڕابردوودا نزیكەی (3/1) سێ یەكی مزگەوتەكان بەجۆرێك لەجۆرەكان ڕووبەڕوی هێرشو پەلامار بونەتەوە .
لەشاری ڕۆتەردام لێپرسراوی تایبەت بە كاروباری مزگەوت (Jacob van der Bloom) ئاماژە بەهەبوونی نامەو ئیمەیلێكی زۆر دەكات كەلەلایەن هاووڵاتیانەوە پێیان گەیشتوەو ناڕەزاییو نیگەرانی خۆیان سەبارەت بە بوونی مزگەوتەكان دەردەبڕنو پێیان وایە بوونی مزگەوت دیمەنی بیزاركەرن بۆ شارەكەیانو پێویستە لاببرێن!!
ماوەی چەند هەفتەیەك لەمەوبەر لەلایەن ڕێكخراوی نێودەوڵەتی (ڕێكخراوی هاوكاری ئیسلامی ) لەوەزارەتی داد لەهۆلەندا سكاڵا سەبارەت بەو نامەو ئیمێلانە تۆماركراو داوای هاوكاریو بەدواداچونیان سەبارەت بەو كێشەیە كرد.
دیاردەی ڕەتكردنەوەی مزگەوت ڕۆژ بەڕۆژ لەلایەن هەندێك لەهاووڵاتیان لە زۆربوندایەو هەرچی یاساكانو دەستوری وڵاتانی ئەوروپایە پێكەوە ژیانی هەموو ئایینو مەزهەبەكانو نەتەوە جیاجیاكان تیایدا جێیان بۆتەوەو ئەم ئاڕاستەیەش بۆتە بژاردەیەكی دیاری هەڵسوكەوتی دەسەڵاتدارانی وڵاتانی ئەوروپا بەگشتی، چونكە دەسەڵاتدارانی ئەوروپا ئاڕاستەی كۆكردنەوەی نەتەوەو مەزهەبە جیاوازەكان بەچارەسەری شیاو دەزاننو ڕەتكردنەوەی ئایینو مەزهەبو نەتەوەكانی دیكە وەك هەمان پرۆگرامی ڕێكخراوە تیرۆریستیەكان سەیردەكەن !
ڕەنگە هێرشە تیرۆریستیەكەی ئەم دواییەی فەڕەنسا ببێتە هۆكارێك بۆ جوڵاندنی زیاتری سۆزو عاتیفەی هەندێك هاووڵاتی ئەوروپی بەرەو هەمان تێڕوانینی (Geert Wilders ) یان بەرەو ئاڕاستەی بزوتنەوەی پێگیدا ( Pegida) كەئێستا لەئەڵمانیا دژبەئیسلام بوونی ئەڵمانیاو ئەوروپا كاردەكەنو دەیانەوێت هەلگرانی دینی ئیسلام لەئەوروپا وەدەرنێن، بەڵام لەهەمان كاتداو لەبەرامبەر ئەم جۆرە تێڕوانینەدا پڕەنسیپی پێكەوە ژیان لای زۆربەی هاووڵاتیانو دەسەڵاتدارانی وڵاتانی ئەوروپا بەپێی یاساكانو دەستوری وڵاتەكەیان هێشتا بەردەوامی هەیە، بێگومان هەر ئەمەش ڕێگە ڕاستو تەندروستەكەیە.
ڕێبوار تۆفیق بەنگینە