د. نەجمەدین كەریم، ئاشكرایكرد: رەوشی تەندروستی مام جەلال بەرەو پێش
دەچێتو لە جەژنی سەری ساڵدا سەردانی كردووە لە ئەڵمانیاو پێكەوە گفتوگۆیان
كردووە.
ئەم وتانەی د. نەجمەدین كەریم پارێزگاری كەركوك لە دانیشتنێكیدا هات لەگەڵ وەفدێك پێكهاتبوو لە بۆردی جەماوەریەكانی مەكتەبی رێكخراوە دیموكراتیەكانی یەكێتیو، رێكخراوی ئازادی لاوانی كوردستانو كۆمەڵەی خوێندكارانی كوردستان.
سەرەتا وەفدی ناوبراو باسێكی كورتی لە چالاكیەكانی رێكخراوەكان كرد، كە هەوڵدەدەن بۆ پێشخستنی گەنجان لە سەرجەم بوارەكاندا.
دواتر دەستخۆشیان ئاڕاستەی پارێزگاری كەركوك كرد بەرامبەر بە كارو چالاكیەكانی ئیدارەی كەركوكو تەئكیدیانكردەوە كە بێ جیاوازی خزمەتگوزاری پێشكەشكردووە.
راشیانگەیاند: ئیدارەی كەركوك لەبواری تەندروستیدا خزمەتێكی زۆری كردووەو هەلێكی باشی رەخساندووە بۆ گەنجانو خزمەت بەو توێژە دەكات، پشتگیری خۆشیان بۆ ئیدارەی كەركوك خستەڕوو كە بە هەموو شێوەیەك ئامادەن بۆ بەردەوامی خزمەتگوزاری.
لەبەرامبەردا پارێزگاری كەركوك تەئكیدیكردەوە كە ئیدارەكەی بەهیچ شێوازێك جیاكاری نەكردووە لە نێوان پێكهاتەكانو خزمەتی بە هەموو تاكێكی ئەم شارە كردووە.
لە تەوەرێكی تردا پارێزگاری كەركوك باسی لە رەوەشی تەندروستی سەرۆك مام جەلال كردو، وتی: لە جەژنی سەری ساڵدا سەردانی سەرۆك مام جەلال-م كرد لە ئەڵمانیا، رەوشی تەندروستی بەرەو پێشچووەو پێكەوە گفتوگۆمان كردووە.
پاشان باسیان لە رەوشی هەڵبژاردنەكان كردو پارێزگار جەختیكردەوە: بەشداریكردن لە هەڵبژاردنەكان زۆر گرنگە لەسەر ئاستی عیراقو كوردستانو پێویستە بە پەرۆشەوە پێشوازی لێبكرێت.