تازەترین هەواڵ
http://1.bp.blogspot.com/-tm6A1lUiFlA/UgZH80KcCYI/AAAAAAAAUOU/GCVNQvbUiAU/s1600/888.jpg
http://3.bp.blogspot.com/-hDYPrnsreLk/VQE643MVZdI/AAAAAAAAbsY/Teok57BxaKo/s1600/sarawar1.pnghttp://1.bp.blogspot.com/-BJZM5WSPCjY/VQE65bmkEMI/AAAAAAAAbsk/8jjf-pfEUzk/s1600/shahidan.pnghttp://2.bp.blogspot.com/-UE255vVBl-k/VQE64LF4oQI/AAAAAAAAbsQ/FO_GfHJkt0w/s1600/peshmarga.pnghttp://3.bp.blogspot.com/-1idXsU2UJMM/VQE63EDcX_I/AAAAAAAAbsI/v4kN56aC15I/s1600/karikater.pnghttp://2.bp.blogspot.com/-X7RrV86fPU0/VQE63M2gYLI/AAAAAAAAbsM/IRYATkRNyp0/s1600/nawdaran.pnghttp://2.bp.blogspot.com/-bfTrV0DY1bc/VQE63Ct_buI/AAAAAAAAbss/5zz63Jn3irk/s1600/kodi%2Brang.png
http://1.bp.blogspot.com/-tm6A1lUiFlA/UgZH80KcCYI/AAAAAAAAUOU/GCVNQvbUiAU/s1600/888.jpg

8‏/1‏/2014

كێشەی ئیسلامیەكان لەئەڵمانیا ..

لەمانگی(6)ی ساڵی( 2014)دا گروپێك كە(Ludger Harmeier) سەرۆكایەتی دەكرد دەربارەی ئیسلامیە سەلەفیەكانی ئەڵمانیا لە كۆنفرانسێكدا لەگەڵ وەزیری ناوخۆ باسیان لەوە كرد كەدەبێت چیبكرێت لە گەڵ ئەو ئیسلامیە توندڕەوانەی كە لە جەنگی سوریاو عێراق بەشدارییان كردووە؟ بەپێی ئەو داتایانەی لەبەردەستدان تائێستا(400) هاووڵاتی ئەڵمانی چونەتە ڕیزی گروپی توندڕەوی داعش لە سوریاو عێراق‌و لەو ژمارەیەش( 100)كەسیان گەڕاونەتەوە ئەڵمانیا كە (25) كەسیان ڕاهێنانی تەوایان لەسەر هونەری جەنگ بەباشی پێكراوە !!
سیاسەتمدارانی هەردووپارتی هاوپەیمان (CDU/CSU)كەبەپارتی (Union) ناوزەند دەكرێت ئەیانەوێت ڕێگریی لەگەڕانەوەی ئەم توندڕەوانە بۆناو خاكی ئەڵمانیا بكرێت‌و هەریەكە لەوەزیری ناوخۆی هەرێمی بایەر (Josef Hermann)و شارەزا لەكاروباری ناوخۆ (Wolfgang Bosbach) و سەرۆكی پارتی (Union) لەهەرێمی نۆردراین ڤیستفالن (Armin Laschet)و هەروەها (Thomas Strobl)  جێگری سەرۆكی ( Union) ڕایانگەیاند هەچ كاتێك بەبەڵگەوە سەلمێنرا كە كەسێك سەربەگروپی ئیسلامیە سەلەفیەكانە، ئەوا دەبێت پاسپۆرتە ئەڵمانیەكەی لێ بسەنرێتەوە .
وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیای فیدراڵ  ( Thomas de Maizière) لەپارتی ( CDU)ماوەی چەند مانگێكە بەمەبەستی ڕێگریكردن لەگەڕانەوەی ئەو كەسانە بۆ ئەڵمانیا بەدوای بڕگەو ئەگەرێكی یاسایدا دەگەڕێت!! لەلایەكی دیكەوە  بڕگەی (16) لەیاسا بنەڕەتیەكان( دەستوری ئەلمَانیا) ڕێگەبە لێسەندنەوەی ڕەگەزنامەی هاووڵاتی ئەڵمانی نادات‌و  یاسایەك نیە ڕێگری لە گەشتی هەڵگرانی پاسپۆرتی هاووڵاتی ئەڵمانی بكات.
هەریەكە لە (de Maizière) و(Harmeier) وتیان دانانی یاسایەكی نوێ وا بەخێرایی سەبارەت بەو دۆخە‌و هەروەها دۆزینەوەی بەڵگەی دروست سەبارەت بەبەشداریكردنی هاووڵاتیان لە ڕیزی تیرۆریستاندا كارێكی ئاسان نیە..لەلایەكی دیكەوە ( Ralf Stegner)  جێگری سەرۆكی پارتی سۆشیال دیموكرات (SPD) ڕایگەیاند سەبارەت بە تیرۆر یاسای سزادانمان هەیە‌و ئەوەندەش بەسە بۆ سزادانی ئەوانەی دەچنە ڕیزی گروپە تیرۆریستەكانەوە .

ڕاسیزم لە ئەڵمانیا
دیاردەی هێرشكردنە سەر مزگەوتەكان لەئەڵمانیا بەشێوازەكانی ( هەڕەشەو تۆقاندن‌و نوسینی تێكستی هەڕەشە ئامێز‌و گاڵتەجاری لەسەر مزگەوتەكان‌و بەكارهێنانی ئاگر) ماوەیەكی زۆرە لەئەڵمانیا سەری هەڵداوەو هەرلەساڵی (2001) وەهەتا ساڵی (2011) هەموو ساڵیك  بەنزیكی (22) جار هێرش كراوەتە سەر مزگەوتەكان .. لەسەرەتای مانگی (1) ی ساڵی (2012) وە هەتا مانگی (3) ی ساڵی(2014) زیاتر لە (78) جار هێرش كراوەتە سەر مزگەوتەكان لەئەڵمانیا .

پێگیدا (  Pegida)
سەرهەڵدانی بزوتنەوەی پێگیدا بابەتی گەرمی ئێستای ئەڵمانیای فیدرالەو ماوەیەكەسیاسەتمەداران‌و میدیاكان‌و هاووڵاتیانی بەخۆیەوە سەرقاڵكردووە، بەهۆی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش هەندێك لەهاووڵاتیان لەئەڵمانیا مەترسی بڵاوبوونەوەو فراوانبوونی ئاینی ئیسلامیان هەیەو لەوە دەترسن پاشەرۆژ دینی ئیسلام سەرانسەری ووڵات بگرێتەوە!! بزوتنەوەی Pegida كورتكراوەی  ( Patriotische Europäer gegen Islamisierung des Abendlandes )و دژبەئیسلام بوونی ئەڵمانیا‌و ئەوروپا كاردەكەن‌و دەیانەویت هەلگرانی دینی ئیسلام لەئەوروپا وەدەرنێن‌و لەڕێگای خۆپیشاندان‌و قۆستنەوەی بۆنەكانی دیكەوە هەوڵدەدەن لەوێوە زیاتر پەیامەكانیان بگەیەنن!!!سەرەتای ئۆكتۆبەری (2014) لەشاری (Dresden) ژمارەیان ( 500) كەس بوو دەستیان بەخۆپیشاندان كرد..لەمانگی دیسامبەری هەمان ساڵدا ژمارەیان گەیشتە (15000) كەس !!

ئەنتی پێگیدا (  Anti-Pegida)
تەوژمی ئەم پەرچەكردارە لە پێگیدا بەهێزترو دژی پڕەنسیپی ڕاسیزمن.. لەبەرواری (3.12.2014) لە شاری ( Dresden) ئەنتی پێگیدا توانیان بەبێ هاوبەشی پۆلیس ڕێ لە ئاژاوەگێری (7500)كەسی سەربەگروپی پێگیدا بگرن  !!
لەچالاكیەكانی دیكەی گروپی ئەنتی پێگیدا  :
- لەبەرواری ( 22.12.2014) لەشاری ( Dresden) نزیكەی (4500) كەس لەگروپی ئەنتی پێگیدا خۆپیشاندانیان كرد.
- لەبەرواری (22.12.2014) لە شاری میونشن( München) نزیكەی (12000) كەس لە ئەنتی پێگیدا خۆپیشاندانیان كرد .
- لە بەرواری (30.12.2014) جارێكی دیكە لە میونشن خۆپیشاندان ئەنجامدرا..
- لەشاری بۆن ( Bonn)  پێگیدا بەژمارەی ( 250) كەس‌و لەبەرامبەردا ئەنتی پێگیدا بەژمارەی (2500) كەس خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.
- لەشاری كاسڵ ( Kassel) پێگیدا بەژمارەی (200) كەس‌و لەبەرامبەردا ئەنتی پێگیدا بەژمارەی ( 200) كەس خۆپیشاندانیان ئەنجامدا ..
- لە ڤۆرسبێرگ (Würzburg) پێگیدا بەژمارەی (200) كەس‌و لەبەرامبەردا ئەنتی پێگیدا بەژمارەی ( 700) كەس خۆپیشاندانیان ئەنجامدا..
ئەوەی جێگای ئاماژەپێكردنە ڕاوێژكاری ئەڵمانیا ( ئەنجێلا مێركل) لەساڵی نوێدا گەلێك لێدوانی دژی ئاڕاستەی (گروپی پێگیدا ) كردو و كار‌و ڕەفتارەكانی ئەم گروپەی ڕەتكردەوە.

خۆپیشاندانی نوێ بەڕێوەیە !!
- بڕیارە لە بەرواری (5.1.2015) دا لە شتوتگارت (Stuttgart) خۆپیشاندان ئەنجام بدرێت (Fritz Kuhn)  سەر بەپارتی( سەوز)  بەشداری دەكات‌و سەبارەت بەو دۆخە لیدوان بدات.
- بەرواری (5.1.2015) لەشاری كۆلن (Köln) ئەنتی پێگیدا خۆپیشاندان ئەنجام ئەدات.
- بەرواری (9.1.2015) لەشاری ( Dresden) كۆنسێرتێك ساز ئەكرێت بۆ پشتگیری لە ئەنتی پێگیدا.
- بەرواری (17.1.2015) لەشاری مانهایم (Mannheim) خۆپیشاندان ئەنجام ئەدرێت .
جێگای ئاماژەیە هەموو ئەم خۆپیشاندانانە بەڵگەن بۆ ڕەتكردنەوەی ڕاسیزم‌و گروپی پێگیدا‌و پشتگیرین لە پەنابەرانی ئەڵمانیا.
مەحاڵە جارێكی دیكە ئەڵمانیای فیدراڵ بگەڕێتەوە سەردەمی نازییەكان ( 1933- 1945) و بەجیاوازی ئایین‌و مەزهەب یان نەژادپەرستی جاریكی دیكە مرۆڤەكان لەیەكتر جودابكاتەوە، لەسەردەمی نازییەكاندا پرۆسەی هاوسەرگیریی نێوان جولەكەو هاووڵاتی ئەڵمانی بەیاسا قەدەغە كرابوو، ئەم جیاوازی ئایین‌و نەژادپەرستیەی سەردەمی هیتلەرو ئەوەی ئەمڕۆی گروپی پێگیدا داوای دەكات دەچنەوە سەر هەمان ڕێچكەی ڕاسیزم!! ئەمەش پێچەوانەی بنەماكانی دەستوری دەوڵەتی فیدرالە. ڕاسیزم لەگەڵ كۆتایی ڕژێمەكەی هیتلەر ئیدی كۆتاییهات‌و ئەڵمانیای فیدراڵ بەپێی دەستورەكەی نەڕاسیزم تیایدا جێی دەبێتەوە‌و نە هیچ گروپێكی تیرۆریستی  دەتوانێت هەڕەشە بێت بۆسەر سیستمە فیدڕالییەكەی !

                                  ڕێبوار تۆفیق بەنگینە