تازەترین هەواڵ
https://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEi6bQWquzvFnzWboSolHAjReXDxiQeTo-l2ygeftgRcIC13Cjh2klvBoE5mz2Wgf2IGlnBtUgh8XznEJqgfKOQdbMa1P08xntmuvLnpeT1eS4WHVrvUqI3GZKSJP-Mc-UWXSURzlZNixyE/s1600/888.jpg
https://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEhcIDu1TlR6t-3ahp2Foij1Lu4SCA81iy_v_exjmiXf9f_8Cn6IHZTR-m-CsELqqX8u7lFNxZDWrWGJ9MDC0MZ8aKwZJzZ3ddyfCYWU4dmJ4y_Sx-H63QUB8oM5NzreM2n7p6zQHMWmuk8/s1600/sarawar1.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEiyHvS8VMtE8vQbpl_999jDE114GbEXDnl2mW3QSomPWkcNoZFsMFKL2ybBU5rqmu81uGyh33pPcRcLdgwW4k5fiF-qGPkOu80jl_xuqv-5tjUQeBtHlVh00ngn_NJKFa3QrMs38Trrzoo/s1600/shahidan.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEhw5fzoDaXYNAf-tQkCc6ZIYAT-08e1zQFL3Sc16foCSEEJGLaxrWgSX1gJXxs9EZxwzJebIkdll0c2AiH-KgtXaXud71OHK4eNYHL8hl4Js-dkD5zavPrtGIB-kfBR9EBNUfThipC1PEM/s1600/peshmarga.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEi6GScoWWodKoH1DcCloNtTUVzvdOV_Wb2H1tv5paW0LU3DpXGoPv7IyoajdVyneKVb0_vNJu96Dr6PbdWjem18nzOkGfGEGDQX3mf_b_XKAjXWf4WuaIlLLu6NatAf0JJHsNK5UyHMsQA/s1600/karikater.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEhAeN7CRbm4krLN7ZyAZTqTk3IS_GG1H9fXZXIuJ5eJy5yjt3fN_0e8Qt2nibXKvz_9y13lgCDSL1j6aTo8fB4jFAmvJTg-nhIm-y1Juql31FsycdmwjLHJb6sbYMVxDB7dQTa_KCmxDK8/s1600/nawdaran.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEiH2UM211g7CkZBZxwW0vp8SzM59x9RGVDcX4QCFxFLotN9nBx96ok7-JksgLSJvFhHuhIB2acjPKzAB_fVWI0OGydkzthgZE7Aw7_bk9NJwEWGSlhIpy1BWE3B41rN9vyRpFdAOdlWkow/s1600/kodi+rang.png
https://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEi6bQWquzvFnzWboSolHAjReXDxiQeTo-l2ygeftgRcIC13Cjh2klvBoE5mz2Wgf2IGlnBtUgh8XznEJqgfKOQdbMa1P08xntmuvLnpeT1eS4WHVrvUqI3GZKSJP-Mc-UWXSURzlZNixyE/s1600/888.jpg

7‏/1‏/2014

پرۆژەی فڕۆكەخانەی بەرلین – براندنبۆرگ

دیمەنی فڕۆكەخانەكە لە ئاسمانەوە
پرۆژەی گەورەی دروستكردنی فڕۆكەخانەی بەرلین- براندنبۆرگ كەبەفڕۆكەخانەی (ڤیللی براندت) ئەناسرێت لە (Schönefeld)‌و (24كم) دەكەوێتە خوارووی سەنتەری بەرلینەوەو سنورە لەگەڵ ناوچەی براندنبۆرگ بەبەشداری هەریەكەلە پشكەكانی هەرێمی بەرلین بەڕێژەی (37%)و هەرێمی ( Brandenburg) براندبورگ بە ڕێژەی(37%) و دەوڵەتی فیدراڵ(bund) بەڕێژەی (26%).. ئەم پرۆژەیە لەچوار تێرمیناڵی گەورە پێك دێت‌و ساڵانە توانای پێشوازی (27) ملیۆن گەشتیاری هەیەو لەساڵی (2004)دا خەمڵاندنی  بڕی تێچووی بەبڕی (1.7 ملیارد) یۆرۆ بۆ تەرخانكراو لە بەرواری (5) ی  سیپتامبەری ساڵی (2006) وە كاری تێدادەكرێت، بەڵام ئەو بڕە پارە خەمڵێنراوە لەساڵی (2012)دا نەیتوانی پرۆژەكە تەواوبكات!! هەرسێ بەشداربووی پشكی پرۆژەكە بوندو بەرلین‌و براندنبۆرگ(Bund, Berlin und Brandenburg) جارێكی دیكە بڕی (1.2 ملیارد) یۆرۆیان پێشكەش بەو پرۆژەیە كرد بەو مەرجەی پرۆژەكە ساڵی (2013) تەواو بێت‌و ئەم هەوڵەش پرۆژەكەی نەگەیاندە قۆناغی تەواو بوون !! دەوڵەتی فیدراڵ  دیسان لەساڵی (2013)دا بڕی (169 ملیۆن ) یۆرۆی خستە پرۆژەكەوە، هەروەها ساڵی (2014) بڕی (143 ملیۆن ) یۆرۆی دیكەی پێشكەش بە پرۆژەكە كرد، بەڵام دیسان هەموو ئەم بڕە پارەیە پرۆژەكەیان نەگەیاندە قۆناغی تەواوبوون!!
 مانگانە بڕە پارەی پێویست بۆ كاربەڕێكردنی ئەم پرۆژەیە نزیكەی ( 35) بۆ (40) ملیۆن یۆرۆیە. هەتا ئەمڕۆ پرۆژەكە بڕی (5.5 ملیارد) یۆرۆی تێچووەو هێشتا پرۆژەكە نەگەیشتوەتە قۆناغی كۆتایی!!.. ئەمە بێجگە لە هێڵی ئاسمانی بەرلین(Air Berlin) كە داوای  (48 ملیۆن) یۆرۆو هێڵی شەمەندەفەر (Deutsche Bahn) داوای بڕی ( 35 ملیۆن ) یۆرۆ دەكەن لەبەرامبەر ئەو زیانانەی لێیان كەوتوە ..
سەرەتا وابڕیاربوو رۆژی (30) ئۆكتۆبەری ساڵی (2011) پرۆژەكە تەواوبێت بەڵام بوونی  هەڵەی تەكنیكی‌و كەموكورتی پرۆژەكەو مایەپووچ بوونی نەخشەی ئەندازیاری ڕێگربوون لەبەردەم كردنەوەی فڕۆكەخانەكە لەو بەروارەداو دواتر لە مانگی (6)ی ساڵی (2010) بۆ بەرواری (3/6/2012) دواخرا.
 

پرۆژەكە‌و میدیاكان
سەرەتای ساڵی (2012) میدیاكانی ئەڵمانیا  ئاماژەیان بە چەندین هەڵەی دیكە كرد ..لەوانەش :
- لەم پرۆژەیەدا گەورەترین‌و باشترین تەكنیكی سیسستمی ئاگاداركردنەوەی ئاگركەوتنەوەی تێدایە ، بەڵام كار ناكات!!
- هەڵەی جۆراوجۆری تەلارسازی نێوان  وێستگەی شەمەندەفەر‌و فڕۆكەخانە .
- لەڕوكاری ڕۆژئاوای تێرمیناڵدا ڕاوەستانی ئاوی باران  ڕاستەوخۆ لەبەردەمی سیستمی فێنككەرەوەدا.

- سیستمی ئای تی كێشەی هەبوو،  هەروەها  نەبوونی سیستمی فێنك كەرەوە لەسیستمی ناوبراودا.
- بۆریەكانی تایبەت بە (خزان)ەكان وەك یەك‌و تەریب نەبوون‌و جێگای دڵنیایی نەبوون .
- شوێنی پاشەكەوتی بەنزین وەك پێویست‌و بەتەواوی جێگای دڵنیایی نەبوو.
- بەهەڵەچاندنی  (1036) درەخت ، كەپێویستە (600) درەختیان شوێنەكەیان بگوازرێتەوە .
- هەندێك لە پلیكانەكان كەموكورتیان هەبوو كەدەبوایە (5) مەتر زیاتربوایە.
- لەپاركی ئۆتۆمبیلەكاندا كێبلی كارەبا بەشێوازێك دانراون كەجێگای دڵنیایی نین.
- كارنەكردنی وزەی كارەبای یەدەك لەكاتی پێویستدا.
جێگای باسە كەگەورەترین پێنچ كۆمپانیا كارلەم پرۆژەیەدا دەكات، بەڵام  نەبونی هەماهەنگی نێوانیان بۆتە هۆكاری زۆرێك لەكێشەكان ..

لەبەرواری (8/5/2012) دا بەڕێژەی (95%) ی پرۆژەكە تەواو بوو، بەڵام سیستمی (ئای تی) هێشتا كێشەی هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا كە بەرواری ( 3/6/2012) دوا وادەی تەواوبوونی پرۆژەكە بوو.. هەڵەكان چەندین لایەنیان لەخۆگرتبوو وەك خراپی سیستمی كارگێڕی، هەڵەی تەلارسازی‌و نەبوونی وەڵامی خێرا لەبەردەم ڕوودانی هەڵەكاندا، دەستەی چاودێریی پرۆژەكە كەسانی سیاسی بوون‌و تێگەیشتنی تەواویان سەبارەت بە بیناسازی‌و پلانێكی باشیان سەبارەت بەدەست نیشانكردنی بڕی تێچووی پرۆژەكە نەبووە!!
Manfred Körtgen  لێپرسراوی بیناسازی پرۆژەكە زۆر بەكەمی ئامادەیی لەپرۆژەكەدا هەبووەو جۆرێك لەكەمتەرخەمی پێوەدیاربووە!! هەروەها پاشان دەركەوت كە ( Di Mauro) بەڕێوەبەری پێشووی پلاندانانی پرۆژەكە بەهیچ جۆرێك ئەندازیار نەبووە‌و تەنها ( وێنەكیشێكی هونەریی) بووە!!
 لە مانگی (3) ی ساڵی (2013) لەدوای كۆنتڕۆلكردن‌و چاوپیاخشاندنەوە ژمارەی ئەو هەڵەو كەموكورتیانەی كە دۆزرانەوە گەیشتە (150000) !!
لەبەرواری (7.11.2012) دا Horst Amann بەڕێوەبەری تەكنیكی ڕایگەیاند كە (27.10.2013) دوا مۆڵەتی تەوابوونی پرۆژەكەیە، بێگومان ئەم بەڵێنە ڕاست دەرنەچوو!! پاشان Martin Burkert ئەندام پارلەمان لەسەر لیستی (SPD)‌و  Hartmut Mehdorn بەڕێوەبەری جێبەجێكاری فڕۆكەخانە وتیان دوا وادەی تەواوبوونی پرۆژەكە  ساڵی (2017) یە.. لەبەرواری(17.10.2014) دا بەڕێوەبەری پلاندانان  Körtgen وتی ساڵی ( 2018) ڕەنگە پرۆژەكە تەواوبێت!
 

پرۆژەكە‌و گەندەڵی
بابەتێكی دیكەی دیاری ئەم پرۆژەیە گەندەڵیە كەلەماوەی دەست بەكاربوونی ئەم پرۆژەیەوە چەندین سكاڵاو تۆماری یاسایی بەتۆمەتی بەهەدەردان‌و گەندەڵی بوونە دۆسیەی دادگاكان لەئەڵمانیا!! سیاسەتمەدارێكی سەربەپارتی (سەوز) بەناوی ( Moritz) داوای زانیاری زیاترلەسەر پرۆژەكە دەكات‌و بەگشتی پارتی (سەوز) هۆكاری ئەم كێشانە دەگەڕێننەوە بۆئەوەی كە پرۆژەكە دراوەتە دەست كەسانی ناشارەزاو نزیك لە پارتەسیاسیەكانی دیكە!!
لەدوای مشتومڕو كۆبونەوە لەلایەن Hartmut Mehdornو كەسی دووەمی لیژنەی چاودێری Rainer Bretschneider بڕیاردرا لەسەر وادەی تەواو كردنی پرۆژەكە لە مانگی (7) ی ساڵی (2017) دا.
لەلایەكی دیكەوە سەرۆكی لیژنەی بەدواداچو‌ون لەبەرلین (Martin Delius) سەر بە (پارتی قەراصنە) بێ متمانەیی خۆی سەبارەت بە بەرواری ئاماژەپێكراو نیشاندا.. Andreas Otto لەمیدیاكانەوە داوای كرد كەدەیەوێت هەموو ئەو وردەكاریانەی كەتایبەتن بە كاتی پێویست بۆ تەواوبونی پرۆژەكە‌و پلانی بڕی تێچووی پرۆژەكە هەرلەسەرەتای دەستپێكی پرۆژەكەوە هەتا ساڵی (2017) ببینێت ، هەروەها وتی Mehdorn  ماوەی (20) مانگە بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەیە‌و تا ئێستا هیچ گۆڕانكاریەكی دیارو بەرچاو ڕوینەداوە!! لەكاتێكدا Mehdorn ئاماژەی بەوەدا كەدەیەوێت تێرمیناڵێكی نوێ‌و زێدە بخاتە سەر پرۆژەكە!!   Otto جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە كەپێویستە سەرەتا ئەو كارانە تەواوبكرێن كەتا ئێستا بەهەڵواسراوی ماونەتەوە.
سەرۆك وەزیرانی براندنبۆرگ (Dietmar Woidke) لەپارتی سۆشیال دیموكرات (SPD) سەبارەت بە تەواوبونی پرۆژەكە لەساڵی(2017) دا گەشبینەو داواشی كرد بەڕێوەبەری فرۆكەخانە لە داهاتوودا زانیاری زیاتر بداتە هەمووان ..
ڕاست نیە ئەگەر ئێمە وا تێبگەین كەموكورتی‌و گەندەڵی لەپرۆژەكاندا تەنها لەهەرێمی كوردستاندا بوونیان هەیە!! یان وا بزانین وڵاتانی دراوسێ‌و وڵاتە ئەوروپیەكان لە دەرە‌وەی بازنەی دیاردەی گەندەڵین!! دیارە  بابەتێكی وا تایبەت بە گەندەڵی لەئەڵمانیا پەیامێك نیە  كەئیدی كەموكورتی‌و دیاردەی گەندەڵی پرۆژەكان لەهەرێمی كوردستان حەڵاڵ بكەین‌و هەروا بەئاسانی تێبپەڕێن!! بەڵكوئەمە پەیامێكە كەگەندەڵی جوگرافیایەكی دیاریكراوی نیەو هەموو سنوری وڵاتانی تێپەڕاندوەو بابەتێكە سەرانسەری دنیای گرتۆتەوە.. دەوڵەتیكی وەك ئەڵمانیای فیدراڵ لەوەدا جیاوازە لەگەڵ هەرێمی كوردستان كە دوای ئاشكرابوونی گەندەڵی پرۆسەی راپێچكردن‌و دادگاییكردنی گەندەڵكاران دەبێتە ئەركی جدی دادگا سەربەخۆكانی ئەڵمانیا!! چونكە بەپێی یاسا بنەڕەتیەكان (دەستوری ئەڵمانیا) دادوەر بەتەنها ملكەچی یاساكانەو چەكوشی دادگاكانیشیان سەربەخۆو بەهێزو پتەون!!!



ڕێبوار تۆفیق بەنگینە