
ئه‌وه‌ی پێش هه‌رشتێك له‌و بۆچوونه‌دا "ماڵه گه‌وره‌كه‌ی یه‌كێتی" ئاسان بخوێنرێته‌وه و ببینرێت ئه‌و راستییه‌یه كه یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان هه‌میشه ماڵێكی گه‌وره‌ی ده‌رگا كراوه بووه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی دیدی جیاواز، سیاسه‌تی جیاواز، پێگه‌یاندن و گه‌وره‌كردنی نه‌وه‌یه‌كی جیاواز، یه‌كێتی هه‌میشه ماڵێكی گه‌وره‌بووه له‌دروستكردنی سه‌ركرده‌ی گه‌وره‌و تێكۆشهرو نه‌به‌رددا، بۆیه به‌م خوێندنه‌وه ئه‌و خاڵه دێته پێشێ كه یه‌كێتی وه‌ك ماڵێكی گه‌وره‌و خاوه‌ن پێگه‌و قورسایی، وه‌ك چۆن ڕووی پێگه‌یاندنی سه‌ركرده‌و تێكۆشه‌ر و قوربانییه‌كانی بۆ ده‌ره‌وه‌ی خۆیه‌تی و بۆ میلله‌ت و گه‌ل و خاكه، به‌هه‌مان شێوه باوه‌ش و ده‌رگای ماڵه‌كه‌ی كراوه‌یه بۆ وه‌رگرتنی كه‌سانی كه‌م ئه‌زمون و گه‌نجان و لاوان و گۆشكردنیان به‌بیری نیشتمانپه‌روه‌ری و ڕۆحی ناسیۆنالیستی كوردی.
له‌ئێستادا به‌هۆی ئه‌و قورساییه گه‌وره ناوخۆییه‌ی وه‌ك نه‌خۆشكه‌وتنی مام جه‌لال و ڕووداوه ده‌ره‌كییه‌كانی وه‌ك بابه‌تی داعش و ناكۆكییه‌كانمان له‌گه‌ڵ به‌غدا، قسه‌و باسی زۆردهكرێت له‌سه‌ر یه‌كێتی چ له‌به‌ره‌ی دڵسۆزانی یه‌كێتی بێت یان له‌نه‌یارانی یه‌كێتی، ئێستا قسه‌كردن له‌سه‌ر یه‌كێتی و پرسی ناوخۆیی یه‌كێتی گه‌یشتووه به‌وڕاده‌یه‌ی كه هه‌ندێك ڕۆژنامه‌نوس! و میدیا ! خه‌ریكه ده‌بنه تایبه‌تمه‌ند له‌قسه‌كردندا له‌سه‌ر یه‌كێتی، پێیانوایه یه‌كێتی ناتوانێت كۆنگره ببه‌ستێت بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی هه‌رجۆره ناكۆكییه‌ك له‌ناو یه‌كێتیدا، ئه‌م فره قسه‌كردنه له‌سه‌ر یه‌كێتی زۆرجار ده‌یبینین تائاستی نادڵسۆزی هه‌نگاوده‌نێت و دوورتر ده‌پێكێت به‌وپێیه‌ی یه‌كێتی له‌ماڵێكی گه‌وره‌وه بچوك ده‌كه‌نه‌وه بۆ ناكۆكییه‌كی بچوك به‌ئه‌ندازه‌ی هه‌ژمارنه‌كردن و نه‌خوێندنه‌وه‌ی به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ئاسان نییه ماڵه گه‌وره‌كان بێكێشهو كه‌موكورتی بن.
له‌ڕوانگه‌ی ئه‌و ده‌ربڕینه‌وه "ماڵه گه‌وره‌كه‌ی یه‌كێتی"، ئه‌گه‌ر بڕوانین بۆ دۆخی ئێستای یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ئه‌وا ئاسان نییه ماڵێكی گه‌وره‌ی وه‌ك یه‌كێتی بتوانێت له‌دۆخێكدا كهقورسترین به‌رپرسیارێتی مێژوویی له‌ئه‌ستۆدایه و خه‌می یه‌كێتی بووه به‌خه‌می خاك و گه‌ل له‌به‌رامبه‌ر مه‌ترسییه‌كانی داعشدا، به‌سه‌ر ته‌واوی كێشه ناوخۆییه‌كانیدا زاڵ بێت و هه‌رچی پێیده‌گوترێت كێشه‌ی ناوخۆی یه‌كێتی له‌كۆنگره‌یه‌كدا كۆتایی بێت، ئه‌گه‌ر ئه‌م ته‌عبیره سیاسییه بگۆڕین بۆ واقیعی كۆمه‌ڵایه‌تی خێزانێك كه‌ژماره‌ی ئه‌ندامه‌كانی زۆر و زیادتر له‌پێویست بن ئه‌وا ئاسان نابێت لهههردۆخێكی له‌ناكاودا یاخود نائاماده‌یی یه‌كێك له‌پایه‌كانی ئه‌و خێزانه به‌ئاسانی خۆی بگرێته‌وه و بكه‌ونه‌وه سه‌رپێی خۆیان وه‌ك چۆن ئه‌مه بۆ خێزانێكی بچوك پێچه‌وانه ده‌بێته‌وه و به‌دڵنیاییه‌وه خێزانێكی بچوك باشتر‌و زووتر ده‌توانن كێشه‌كانیان بگه‌یه‌نن به‌بنبه‌ست و كۆتایی پێبهێنن.
به‌ته‌واوی مانا ئێستا "ماڵه گه‌وره‌كه‌ی یه‌كێتی" سه‌لمێنراوه، چونكه نائاماده‌یی جه‌نابی خاوه‌ن ماڵ "مام جه‌لال" كه‌لێنێكی وه‌های خستووه‌ته جه‌سته‌ی پرۆسه سیاسییه‌كه‌وه نه‌ك له‌سه‌ر جه‌سته‌ی خێزانی یه‌كێتی ده‌ركه‌وتووه به‌ڵكو له‌سه‌ر جه‌سته‌ی كۆی پرۆسه‌ی سیاسیی هه‌رێم و عێراق و ناوچه‌كه و جیهانیش هه‌ستی پێده‌كرێت و زه‌مه‌نێكی زۆرتری ده‌وێت گۆتاوهڕۆی ئه‌و نائاماده‌ییه چاره‌سه‌ر بكرێت و هه‌رچی ناوی كێشه‌ی ناوخۆیی یه‌كێتی هه‌یه بنبڕی بكات، بۆیه به‌ڵێ یه‌كێتی ماڵه گه‌وره‌كه‌یه و هه‌رماڵی گه‌وره‌یش ناكۆكی و كێشه‌ی ده‌بێت و دره‌نگتریش چاره‌سه‌ر ده‌كرێت، چونكه نائاماده‌یی سه‌رۆك به‌هه‌موو پێوه‌رێك مانای نه‌خۆشی و ده‌رد و شه‌ڕێكی هه‌ڕه‌شه‌كه‌ره له‌ناو خێزانی یه‌كێتیدا، خێزانێك كه‌نیو سه‌ده‌یه ده‌رگای ماڵه‌كه‌ی كراوه‌یه بۆ شۆڕش و ڕاپه‌ڕین و خه‌بات و به‌رهه‌می نوێ، به‌ڵێ یه‌كێتی ماڵه گه‌وره‌كه‌یه چونكه هه‌رماڵی گه‌وره‌یش داواكاری و به‌رپرسیارییه‌تی گه‌وره‌یشی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ.
بۆیه من له‌م نوسینه‌دا ده‌مه‌وێت ڕووی قسه‌م له‌و كه‌سانه‌بێت كه پێیانوایه یه‌كێتی له‌سه‌ر ڕه‌وتی ناكۆك به‌ئه‌جێندای خۆی ده‌ڕوات، باشتره ئه‌و كه‌س و لایه‌ن و میدیا‌و ڕۆژنامه‌نوسانه بچن بهبابهتێكیترهوه خۆیان خه‌ریك بكه‌ن، ئه‌و جۆره دیدو بۆچوونانه ده‌بێت له‌وه تێبگه‌ن كه یه‌كێتی ئه‌و هێزه بچوكه نییه كه‌وه‌ك هه‌ندێك هێزیتری كوردستانی ده‌رگای حیوار‌و گفتوگۆ‌و ڕۆحی دیموكراتی به‌سه‌ر لایه‌نگرو یه‌كێتییه‌كاندا دابخات، یه‌كێتی ئه‌و هێزه بچوكه نییه كه له‌سه‌ر بنه‌مای پاوانكاری ده‌سه‌ڵات و داخرانی سیاسی و ئازادی بیروڕا گه‌شه بكات، به‌ڵكو یه‌كێتی وێنه ڕاستییه‌كه‌ی خۆیی پیشاندا كه ئه‌و هێزه‌یه له‌سه‌ر بنه‌مای بیری جیاواز و بۆچوونی جیاواز گه‌شه‌ی كردووه و له‌سه‌ر ئاستی جیهانی توانیویه‌تی نمونه‌ی هێزێكی مۆدێرن و دیموكراتخواز بێت، به‌ڵێ یه‌كێتی ماڵه گه‌وره‌كه‌یه چونكه هه‌رماڵی گه‌وره بۆچونی زۆر و جیاواز تێیدا سه‌رهه‌ڵده‌دات.
ئازاد ئیبراهیم ئه‌حمه‌د