مه‌لا به‌ختیار: ده‌بێت جه‌نابی ئۆجه‌لان و هه‌موو زیندانییه سیاسییه‌كان ئازاد بكرێن.
مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی و وه‌فده
یاوه‌ره‌كه‌ی كه پێكهاتبوون له ئارێز عه‌بدوڵڵا، هه‌رێم كه‌مال ئاغا،
ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی و به‌هرۆز گه‌ڵاڵی، لێپرسراوی مه‌كته‌بی
نوێنه‌رایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی له‌توركیاو جه‌مال یوسف، تێكۆشه‌ری
دێرین، له‌شاری ئامه‌د، سه‌ردانی ناوه‌ندی سه‌رۆكایه‌تی گشتی
به‌ده‌په(BDP) یان كرد‌و له‌لایه‌ن سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش و گوڵتان كشاناك،
هاوسه‌رۆكانی به‌ده‌په‌و ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی
پارته‌كه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانانی كورد، له‌په‌رله‌مانی توركیا، به‌گه‌رمی
پێشوازیكرا.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش، له‌وته‌یه‌كدا،
ئاماژه‌ی به(30)هه‌مین ساڵیادی نه‌جمه‌دین بیوك كایا كرد‌و وه‌ك
نموونه‌یه‌ك بۆ به‌رخودان و گیانی شۆڕشگێڕی له‌باكوری كوردستان كرد‌و له‌و
رووه‌شه‌وه، هیوایخواست كه گه‌لی كورد له‌خه‌باتی خۆی بۆ ئازادی و
دیموكراسی به‌رده‌وامبێت.
سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش: هیوادارم له‌پێناو
گه‌یشتن به‌مافه سیاسی و دیموكراسییه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان، سه‌رجه‌م
پارته‌كانی تری كوردستان، هه‌مان هه‌ڵوێستی یه‌كێتیی-یان هه‌بێت.
ده‌میرتاش، ئاماژه‌ی به‌سیاسه‌ت و هه‌ڵوێستی یه‌كێتیی
نیشتمانیی له‌پێناو یه‌ك هه‌ڵوێستی و یه‌ك ریزی نه‌ته‌وه‌كه‌مان
له‌سه‌رجه‌م پارچه‌كانی كوردستان كرد‌و له‌و رووه‌شه‌وه رۆڵی یه‌كێتیی
نیشتمانیی و هه‌ڤاڵ مام جه‌لال-ی به‌گرنگ نرخاند‌و جه‌ختیكرده‌وه كه
"یه‌كێتیی له‌باشوری كوردستان، له‌پێناو ئازادی و مافه دیموكراسییه‌كانداو
رۆڵێكی گرنگی هه‌بووه‌و هه‌یه.
سه‌باره‌ت به‌پڕۆسه‌ی گفتوگۆ‌و دانوستاندنی ده‌وڵه‌تی توركیا‌و
باكوری كوردستان-یش، هاوسه‌رۆكی گشتی به‌ده‌په، ئاماژه‌ی به‌ڕۆڵ و
كاریگه‌ری هه‌ڤاڵ مام جه‌لال كرد، بۆ ده‌ستپێكردنی پڕۆسه‌كه‌و راشیگه‌یاند:
كه پڕۆسه‌ی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ توركیا، به‌ماندوبوون و ره‌نجی هه‌ڤاڵ مام
جه‌لال، سه‌رۆك كۆماری عیراق، به‌ئێستا گه‌یشتووه.
له‌به‌رامبه‌ریشدا، مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوی ده‌سته‌ی
كارگێڕی، سڵاوی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان-ی گه‌یانده
سه‌ركردایه‌تی به‌ده‌په‌و ئومێدی خواست، كه "سه‌ردانه‌كانی هه‌ردوولا
بۆلای یه‌كتر، بۆ سلێمانی و هه‌ولێر، بۆ دیاربه‌كرو هه‌ر شارێكی تری
كوردستان، له‌چوارچێوه‌ی خه‌بات و له‌پێناو به‌دیهێنانی رزگاریی و مافه
دیموكراسییه‌كانی گه‌له‌كه‌مان و نه‌ته‌وه‌كه‌ماندا بێت و به‌ره‌و
سه‌ركه‌وتنی زیاترمان ببات.
پاشان ئامانجی سه‌ردانی وه‌فده‌كه‌ی
یه‌كێتیی نیشتمانیی، بۆ شاری ئاماد رونكرده‌وه، كه به‌مه‌به‌ستی
به‌شداریكردنه له‌مه‌راسیمی یادی یه‌كێك له‌شه‌هیده گه‌وره‌كانی
سه‌نگه‌ری ئازادی و دیموكراسی (شه‌هید نه‌جمه‌دین بیوك كایا)یه‌و ئاماژه‌ی
بۆ ئه‌وه‌شكرد، كه "شه‌هید نه‌جمه‌دین، یه‌كێك بوو له‌هاوڕێ نزیكه‌كانی
سه‌رۆك تاڵه‌بانی.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كه سه‌ردانه‌كه مایه‌ی
ئه‌وه‌یه، به‌شه‌كانی كوردستان به‌خوێنی شه‌هیده‌كانی و به‌تێكۆشه‌ره
گه‌وره‌كانی به‌یه‌كه‌وه به‌ستراونه‌ته‌وه‌و راشیگه‌یاند:وه‌ك یه‌كێتیی
نیشتمانیی، جێگه‌ی شانازیمانه كه له‌گه‌ڵ شه‌هیده‌كان مێژوومان هه‌یه‌و
له‌گه‌ڵ زیندووه‌كانیش لێكتێگه‌یشتنمان هه‌یه"و ته‌ئكیدی كرده‌وه، كه
"شه‌هیده‌كانمان لێپرسراوێتی گه‌وره‌ی سه‌رشانی زیندووه‌كانمانن، بۆ
ئه‌وه‌ی به‌رده‌وامبین له‌خه‌بات، بۆ به‌دیهێنانی مافه‌كانمان.
هه‌روه‌ك ئومدێشی خواست كه خه‌باتی ئێمه بۆ به‌دیهێنانی
مافه دیموكراسییه‌كان، له‌چوارچێوه‌ی یاسا‌و خه‌باتی په‌رله‌مانی
دیموكراسی، وابچێته پێشه‌وه ئیتر پێویست نه‌كات، سه‌ركرده‌و پیاوی
هه‌ڵكه‌وتووی وه‌ك شه‌هید نه‌جمه‌دین بیوك كایا، شه‌هید ببێت.
به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد، كه با سه‌ركرده به‌تواناكان
خزمه‌تی دیموكراسی، خزمه‌تی ئازادی و خزمه‌تی مه‌ده‌نییه‌ت بكه‌ن، نه‌ك
به‌گولله‌ی دژه‌كانی دیموكراسی شه‌هید بكرێن.
مه‌لا به‌ختیار: له‌سه‌رده‌می جیهانگیری و گلۆبالیزاسیۆندا،
مه‌حاڵه كورد له‌ناوبه‌رن و جارێكی تر، خه‌باتی رزگاری و دیموكراسی كپ
بكه‌نه‌وه.
لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، كه
مێژووی توركیا، ئێستا هه‌یه‌و رابردووشی هه‌یه! رابردوو سه‌رباز حوكمی
كردووه‌و خوێن حوكمی كردووه! ئێستاش كه بارودۆخێكی سیاسی له‌توركیا،
به‌هۆی ئاك پارتییه‌وه هاتۆته پێشه‌وه، به‌شێك له‌قسه‌كردنی ئازاد‌و
دیالۆگی ئازاد، له‌لێكتێگه‌یشتن هاتۆته پێشه‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه
هێشتا نه‌گه‌یشتۆته دوائامانجی ستراتیژیی خۆی، كه ئه‌ویش رێككه‌وتن و
گۆڕینی ده‌ستورو به‌ڕه‌سمی ناساندنی زمانی كوردی و ئازادكردنی زیندانه
سیاسییه‌كان و ئازادكردنی سیمبولی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی و ئازادی دیموكراسی
باكوری كوردستان، جه‌نابی ئۆجه‌لان-ه.
ئومێدیشی خواست، كه هه‌مووان به‌خه‌باتی مه‌ده‌نی،
به‌خه‌باتی یاسایی، دیپلۆماسی و په‌رله‌مانی، خه‌بات بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی
ئه‌و دانوستاندنه بگاته ئه‌نجامی رێككه‌وتنی سیاسی مۆركراو و سه‌ره‌نجام
و ئامانجه‌كان هه‌موو بێنه‌دی..
وتیشی: بێگومان ئێمه وه‌ك یه‌كێتیی نیشتمانیی له‌ساڵی
1993-ه‌وه، جه‌نابی مام جه‌لال و یه‌كێتیی نیشتمانیی، ستراتیجی ئه‌وه‌یه
كه به‌دیالۆگ كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن، ستراتیجی ئه‌وه‌یه كه كورد مافی
دیموكراسی هه‌بێت، له‌هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان، له‌هه‌ڵبژاردنی
په‌رله‌مان و له‌دانانی پۆسته باڵاكانی حكومه‌تدا.
رونیشیكرده‌وه "له‌بیست ساڵی رابردووه‌وه هه‌تا ئێستا، ساڵ
به‌ساڵ به‌ده‌رده‌كه‌وێت، كه ئه‌م ستراتیجه، ستراتیجێكی هاوچه‌رخه‌و
له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییه‌كان، له‌گه‌ڵ یاسای نێوده‌وڵه‌تی، له‌گه‌ڵ مافی گه‌لان
و مافی مرۆڤ له‌م دنیایه‌دا ده‌گونجێت، كه دنیایه‌كی پڕ له‌ئاڵوگۆڕه.
جه‌ختیشیكرده‌وه "ئه‌گه‌ر په‌نجا بۆ حه‌فتا ساڵ له‌مه‌وبه‌ر،
له‌دوای سایكس بیكۆ، حاكمه‌كانی كوردستان، به‌هۆی ئه‌و بارودۆخانه‌ی سایكس
بیكۆو دوای سایكس بیكۆ، پێیانوابوو كه له‌و رێگه‌یه‌وه كورد‌و خه‌بات و
تێكۆشانی كورد له‌ناوببه‌ن! له‌و سه‌رده‌مه‌دا، پێیانوابوو ئه‌و سیاسه‌ته
راسته، كه سه‌رده‌می سه‌ركه‌وتنی كۆلۆنیالیزم بوو! به‌ڵام كوردیان پێ
له‌ناو نه‌چوو! ئه‌وا له‌سه‌رده‌می جیهانگیری و گلۆبالیزاسیۆندا، مه‌حاڵه
ئازادی و دیموكراسی و مافی مرۆڤ، كورد له‌ناو به‌رن و جارێكی تر، خه‌باتی
رزگاریی و دیموكراسی كپ بكه‌نه‌وه.
مه‌لا به‌ختیار، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد كه "كورد،
به‌قاڵدرمه‌كه‌دا سه‌ركه‌وتووه، جارێكی تر نایه‌ته خواره‌وه‌و
راشیگه‌یاند: واباشه هه‌موو گه‌لانی ناوچه‌كه سه‌ربكه‌وین و
حكومه‌ته‌كانی ناوچه‌كه‌ش، له‌ئاستی گۆڕانكارییه‌كانی ئێستا‌و مافه
دیموكراسییه‌كانی ئێستادا، مافی كورد بسه‌لمێنین.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌داو ئێواره‌ی هه‌مان رۆژ،
به‌ئاماده‌بوونی مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی و سه‌ڵاحه‌دین
ده‌میرتاش و گوڵتان كشاناك، هاوسه‌رۆكانی به‌ده‌په، ئێواره‌خوانێكی
تایبه‌ت له‌سه‌ر شه‌ره‌فی مه‌لا به‌ختیار بۆ وه‌فده‌كه‌ی یه‌كێتیی
نیشتمانیی كوردستان و زیاتر له 100 كه‌س، له‌ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی
پارته‌كه‌و ئه‌ندامانی شاره‌وانی ئامه‌دو په‌رله‌مانتاران و رووناكبیران و
نوسه‌ران و سیاسه‌تمه‌دارانی شاری ئامه‌د رێكخراو له‌وته‌یه‌كیشدا،
سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش، ئاماژه‌ی به‌دواگۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه كرد‌و
سه‌رنجی پێویستی سه‌باره‌ت به‌پڕۆسه‌ی گفتوگۆی ئاشتی له‌توركیا خسته‌ڕوو،
تیایدا جه‌ختی له‌ڕۆڵ و پێگه‌ی سه‌رۆك تاڵه‌بانی و یه‌كێتیی نیشتمانیی،
له‌قۆناغه جیاوازه‌كانی پڕۆسه‌كه‌دا كرده‌وه. رونیشیكرده‌وه، كه
له‌ئێستاشدا هه‌موو كوردستان پێویستی به‌زیره‌كی و سیاسه‌تی ژیرانه‌ی
سه‌رۆك تاڵه‌بانی هه‌یه‌و له‌و رووه‌شه‌وه، ئومێدی به‌زوویی گه‌ڕانه‌وه‌ی
بۆ نیشتمان، بۆ خواست.
هاوسه‌رۆكی گشتی به‌ده‌په، ئاماژه‌ی بۆ
ئه‌وه‌شكرد، كه سه‌ردانی مه‌لا به‌ختیارو وه‌فده هاوڕێكه‌ی
پشتیوانییه‌كه بۆ به‌رده‌وامبوونمان له‌خه‌باتی دیموكراسی و
به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانمان. له‌به‌شێكی تری وته‌كه‌یدا، ئاماژه‌ی
به‌هه‌ڵوێسته‌كانی یه‌كێتیی كرد، له‌كۆی پڕۆسه‌ی سیاسی له‌كوردستان و
ناوچه‌كه‌دا، له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان و له‌و
رووه‌شه‌وه، هه‌ڵوێستی یه‌كێتیی نیشتمانیی به‌رامبه‌ر به رۆژئاوای
كوردستان به‌رزنرخاندو رایگه‌یاند: هیوادارم له‌پێناو گه‌یشتن به‌مافه
سیاسی و دیموكراسییه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان، سه‌رجه‌م پارته‌كانی تری
كوردستان، هه‌مان هه‌ڵوێستی یه‌كێتیی-یان هه‌بێت.
هه‌روه‌ك بیروڕای
پێویستی سه‌باره‌ت به‌گرنگی كۆنگره‌ی جنێف دوو خسته‌ڕوو، رونیشیكرده‌وه
كه كۆنگره‌كه به‌ته‌نها گرنگی بۆ رۆژئاوای كوردستان نییه، به‌ڵكو بۆ
سه‌رجه‌م كوردستان و نه‌ته‌وه‌كه‌مان گرنگه، بۆیه پێویسته
هه‌موولایه‌كمان پشتگیری رۆژئاوای كوردستان بكه‌ین، له‌پێناو به‌دیهێنانی
مافه‌كانیان.
له‌به‌رامبه‌ریشدا، مه‌لا به‌ختیار، خۆشحاڵی خۆی نیشاندا كه
له‌و ئێواره خوانه‌دا، له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌دا كۆده‌بێته‌وه، كه
هه‌ریه‌كێكیان سه‌ره‌نجامی هه‌وڵ و خه‌بات و ماندووبوونیان، خۆشبه‌ختانه
پله‌وپایه‌یه‌كیان له‌ناو میلله‌ته‌كه‌ماندا هه‌یه‌و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد
ئێمه شه‌هیدان كۆمانده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام داگیركه‌ران و حكومه‌ته
دوژمنه‌كانی دیموكراسی له‌ڕۆژهه‌ڵاتدا، زوڵم له‌یه‌كتریان جیا ده‌كاته‌وه‌و
ده‌بن به‌دوژمنی یه‌كترو ده‌شبێت باجی زۆڵمی مێژوویی خۆیان بده‌ن.
وتیشی: مێژوو خه‌ریكه، حوكمی خۆی له‌سه‌ر حكومه‌ته‌كان و
له‌سه‌ر گه‌لان ده‌دات. حكومه‌ته‌كان ده‌شكێن و گه‌لان سه‌رده‌كه‌ون!
دوژمنانی دیموكراسی ده‌شكێنو هێزه دیموكراته‌كان سه‌ر ده‌كه‌ون. چه‌ند
خۆشبه‌ختییه بۆ ئێمه كه ئێستا شه‌هید نه‌جۆ ئێمه كۆده‌كاته‌وه، به‌ڵام
چه‌ند به‌دبه‌ختییه بۆ دوژمنانی دیموكراسی، كه ئێستا له‌به‌رچاوی رای
گشتی‌و هێزه دیموكراته‌كان، له‌به‌رچاوی ده‌وڵه‌ته دیموكراته‌كان، دووچاری
رۆژگاری ره‌شی خۆیان بوون! ئه‌وه‌نده زوڵمیان كردووه، ته‌نانه‌ت
ده‌وڵه‌ته گه‌وره‌كان، له‌كۆنگره‌ی جنێفی دوو، ناتوانن كێشه‌كانیان
چاره‌سه‌ر بكه‌ن! به‌ڵام ئێمه خۆمان ده‌توانین كێشه‌كانی خۆمان،
به‌دیالۆگ، به‌برایه‌تیو به‌خۆشه‌ویستی چاره‌سه‌ر بكه‌ین.
له‌به‌شێكی تری وته‌كه‌یدا، مه‌لا به‌ختیار، ئاماژه‌ی بۆ
ئه‌وه‌كرد كه "دیاربه‌كر، پایته‌ختی ویژدانی نه‌ته‌وه‌یی كوردایه‌تی
كورده‌و خۆشحاڵین له‌دیاربه‌كری پایته‌ختی ویژدانی نه‌ته‌وه‌ی كوردین"و
وتیشی كه "ئه‌مساڵ به‌مشێوه‌یه یه‌ك ده‌بینین، به‌ڵام ساڵانی ئایینده
باشتر له‌ئێستا یه‌ك ده‌گرین، له‌دیاربه‌كر، له‌مهاباد، له‌قامیشلۆ،
سلێمانی، هه‌ولێر، دهۆك، كه‌ركوك.
ئومێدیشی خواست "ئه‌و دانوستاندنه‌ی له‌نێوان په‌كه‌كه‌و
جه‌نابی ئۆجه‌لان، له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ئێستای توركیا‌و ئاك پارتی و
ئه‌ردۆگان-دا هه‌یه، گفتوگۆ بۆ گفتوگۆ نه‌بێت و له‌وه زیاتر كات به‌فیڕۆ
نه‌درێت"و له‌و رووشه‌وه، مێژووی وه‌بیرهێنایه‌وه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد
له‌ساڵی (1993)ه‌وه، دیالۆگ له‌نێوان كورد‌و ده‌وڵه‌تی توركیا
ده‌ستیپێكردووه‌و چه‌ندین حكومه‌تیان گۆڕی، هه‌موو حكومه‌ته‌كانی پێشوو
به‌ته‌كتیك گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ كورد كرد، به‌ڵام سه‌رنه‌كه‌وتن!، بۆیه
هه‌قه ئاك پارتی په‌ند له‌و ته‌كتیكه سه‌رنه‌كه‌وتووانه وه‌ربگرێت و
به‌رچاوی رۆشن بێت، كه واز له‌ته‌كتیك بهێنێتو بێته سه‌ر پرنسیپی
دیموكراسی‌و سه‌لماندنی مافی چاره‌نووسی كورد، كه هه‌قی خۆیه‌تی، ئه‌ویش
ته‌نها به‌ڕێككه‌وتنی سیاسی، به‌گۆڕینی ده‌ستور ده‌بێت، كه ده‌بێت
په‌رله‌مان ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ده‌رببڕێت و ده‌بێت هه‌موو زیندانییه
سیاسییه‌كان ئازاد بكرێن، له‌پێشه‌وه‌یان جه‌نابی ئۆجه‌لان، كه سه‌رۆكی
ئێستا بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی دیموكراسی گه‌لی ئێمه‌یه.
له‌و رووه‌شه‌وه، ته‌ئكیدی كرده‌وه كه ئێمه له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌داین، ئه‌م گفتوگۆیه سه‌ربكه‌وێت و هه‌موشتێكیشمان بۆ كردووه"و
راشیگه‌یاند: جه‌نابی مام جه‌لال، ئه‌ندازیاری ئه‌م گفتوگۆیه‌یه. هه‌روه‌ك
له‌و رووه‌وه به‌وردی ئاماژه‌ی به‌هه‌وڵه‌كانی هه‌ڤال مام جه‌لال و
یه‌كێتیی كرد‌و رونیكرده‌وه، كه "له‌كاتی سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی
گفتوگۆكه‌دا، به‌ڵگه‌كان بڵاوده‌كه‌ینه‌وه‌و ئه‌وكاته ده‌زانرێت كه مام
جه‌لال و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، چیان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی كورد
به‌مافی دیموكراسی بگات و ماندوونه‌ناسه خه‌باتیان كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی
ئێوه به‌مافی خۆتان بگه‌ن.