
(سه‌یفه‌دین ئه‌لدوری) مێژوونووس و ڕۆژنامه‌نووسی عیراقیی له‌و كتێبه‌یدا په‌رده له‌سه‌ر چه‌ندین نهێنیی سه‌رده‌می حوكمڕانی حزبی به‌عس هه‌ڵده‌داته‌وه و باس له‌و پیلانگێڕی و به‌ربه‌ره‌كانیانه‌ش ده‌كات كه به له‌سێداره‌دانی چه‌ند ئه‌ندامێكی ئه‌و حزبه كۆتایی هات و به‌وشێوه‌یه (سه‌دام حسێن) توانی حزبه‌كه‌ی له نه‌یاره‌كانی پاكتا و بكات و جڵه‌وی ده‌سه‌ڵات بۆ ماوه‌ی 34 ساڵ به‌بێ ڕكابه‌ر بگرێته ده‌ست، له‌و ماوه‌یه‌شدا برسێتی و ڕه‌شوڕوتی و ململانێ و كوشتار و جه‌نگ، باڵی به‌سه‌ر وڵات‌دا كێشا، تا عیراقی گه‌یاند به‌م ڕۆژه‌ی كه ئێستا خه‌ڵك ده‌یگوزه‌رێنێت.
سه‌یفه‌دین ئه‌لدوری كتێبه‌كه‌ی له‌ژێر ناونیشانی: نهێنی پشت له‌سێداره‌دانی (نازم كه‌زار) به‌ڕێوبه‌ری ئاسایشی گشتی و (عه‌بدولخالق سامه‌رائی) ئه‌ندامی هه‌ردوو سه‌ركردایه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی و چوار ئه‌ندامی دیكه‌ی ئه‌نجومه‌نی به‌ناو سه‌ركردایه‌تیی شۆڕش نوسیوه .
(دوری) له كتێبه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: پیلانگێڕیه‌كه‌ی (نازم كه‌زار) كه به‌رێوبه‌ری ئاسایشی گشتی عیراق بوو تا ئێستا وه‌ك مه‌ته‌ڵ ماوه‌ته‌وه، هه‌ندێك ده‌ڵێن گوایه ئه‌و پیلانگێڕییه به‌شێك بووه له پیلانگێڕی سه‌دام حسێن دژی (ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌كر)ی سه‌رۆكی ئه‌وسای عێراق، كه له‌ڕێگه‌ی نازم كه‌زاره‌وه (ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌كر) و پاشان عه‌بدولخالق سامه‌رائیی له‌ناوبردووه، ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه كه (عه‌بدولخالق سامه‌رائی)، خاوه‌ن پێگه‌یه‌كی دیار و گرنگ بووه له ناو حزبه‌كه‌یدا، ئه‌ویش به‌هۆی خۆبه‌دوور گرتنی له گشت به‌رپرسیاریه‌تییه‌كانی ده‌وڵه‌ت و خۆی نه‌كردووه‌ته مایه‌ی ڕه‌خنه، ته‌نها له‌و ماوه‌یه‌دا نه‌بێت كه وه‌زیری ڕۆشنبیری و ڕاگه‌یاندن بووه، له‌و ماوه‌یه‌شدا بواری ڕۆژنامه‌گه‌ری عیراقی له‌وپه‌ڕی قه‌یراندا بووه.
هه‌روه‌ك (حه‌سه‌ن عه‌له‌وی) ڕووناكبیر و نووسه‌ری عیراقی ده‌ڵێت: (عه‌بدولخالق سامه‌رائی) لێپرسراوی تۆڕێكی گه‌وره‌ی نووسه‌ر و ڕۆشنبیران بوو، تا له‌ڕێگه‌ی گفتوگۆی هێمنانه‌وه كاریگه‌ی له‌سه‌ر ڕۆشنبیره عیراقییه‌كان دروستبكات، یان تێڕوانینی ئه‌وان له‌سه‌ر حزبی به‌عس بگۆڕێت و مێژووه خوێناویه‌كه‌ی ئه‌و حزبه كه‌مێك پاك بكاته‌وه، ئامانجی سامه‌رائی بریتی بووه له بنیادنانی هاوپه‌یمانێتییه‌كی به‌هێز له‌گه‌ڵ باڵی بزووتنه‌وه‌ی نیشتیمانی عیراقدا به هه‌ردوو لایه‌نی كورد و عه‌ره‌بیشه‌وه.
عه‌بدولخالق سامه‌رائی له هه‌موو به‌عسیه‌ك زیاتر له مافی كورد تێده‌گه‌یشت، توانی په‌یوه‌ندیی پته‌ویان له‌گه‌ڵ ببه‌ستێت.
هاوكات (مورته‌زا حه‌دیسی) ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی حزبی به‌عس، له هه‌مووان زیاتر سه‌رسام بوو به بیرۆكه و پێشنیازه‌كانی عه‌بدولخالق سامه‌رائیی هاوڕێی سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ی كورد و چه‌ند ئه‌ندامێكی دیكه‌ی وه‌ك (غانم عه‌بدولجه‌لیل و شوكری حه‌دیسی و خالید عه‌بدولحه‌لیم) هه‌موویان پێكه‌وه له هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی ئاشتیانه‌دا بوون بۆ مه‌سه‌له‌ی كورد.
ساڵی 1973، كاتێك عه‌بدولخالق سامه‌رائی سه‌رقاڵی پرۆژه‌كه‌ی بوو بۆ گۆڕین و چاككردنی ئه‌و تێڕوانینه‌ی كه به‌رامبه‌ر به حزبی به‌عس هه‌بوون، به‌نیازیش بوو ئه‌م پرۆژه‌یه له كۆنگره‌ی داهاتووی حزبی به‌عسدا پێشكه‌ش بكات.
(دوری) له كتێبه‌كه‌یدا باس له‌وه ده‌كات كه سامه‌رائی نموونه‌یه‌كی ڕه‌وشت به‌رزی ناو به‌عس بووه و ده‌یویست حزبه‌كه بكاته ماڵێك بۆ هه‌ژاران و چادرێك بۆ عه‌ره‌ب ، ڕه‌نگه هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه بووبێت كه به ده‌روێشی ناو حزب ناوی ده‌ركرد، یاخود له‌به‌رئه‌وه‌ی وه‌ك ده‌روێشێك ساده‌و ساكار بوو هه‌ر له جله‌كانی به‌رییه‌وه تا هه‌موو شته‌كانی.
هه‌ر له‌و كتێبه‌دا باس له ساده‌یی سامه‌رائی كراوه كه كه‌سێك بووه ویستوویه‌تی حزب بۆ خه‌ڵكی بێت نه‌ك بۆ مه‌رامی تایبه‌ت، عه‌بدولخالق سامه‌رائی كه‌سێكی خاكی بووه و كاتێك له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی هاتوه‌ته ده‌ره‌وه به‌پێی خۆی چوه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان و سواری پاس بووه، له‌باتی ئه‌وه‌ی ئۆتۆمبیل و پاسه‌وانی هه‌بێت.
عه‌بدولخالق سامه‌رائی كه‌سێكی خێڵه‌كی بووه و سه‌ر به هۆزی سامه‌رائی بووه، هه‌رچه‌نده زۆربه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌م هۆزه كه‌سانی دیار و ده‌وڵه‌مه‌ند بوون، به‌ڵام سامه‌رائی زۆر ساده‌و ساكار و خۆ به‌كه‌م زان بووه، ته‌نانه‌ت ناو ماڵه‌كه‌شی وه‌ك ماڵی كه‌سێكی هه‌ژار بووه و كورسیه‌كانی هه‌مان ئه‌و كورسییه دارانه‌ی ناو چایخانه‌كان بوون.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی كێبه‌كه‌یدا(سه‌یفه‌دین دوری) باس له نازم كه‌زار ده‌كات و باس له چۆنیه‌تی گه‌یشتنی ده‌كات به حزبی به‌عس له ساڵی 1959 و به‌شداریكردنی له دژایه‌تیكردنی عه‌بدولكه‌ریم قاسم.
پاش گرتنه ده‌ستی ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن حزبی به‌عس له‌ساڵی 1968دا، كه‌زار له ئۆفیسی خوێندكاران‌دا كاری كردووه و خوێندكاری په‌یمانگای ئه‌ندازیاریی ته‌كنه‌لۆجیاش بووه. له‌ماوه‌ی كاركردنیدا سه‌رنجی به‌ڕێوه‌به‌ر و سه‌ركرده‌كانی به‌عسی به‌لای خۆیدا ڕاكێشاوه، بۆیه كراوه‌ته به‌ڕێوبه‌ری ئاسایشی گشتی و هه‌واڵگری، هاوكات پله‌ی لیوای پێدراوه له سوپای عیراقدا، به‌لاَم به‌خشینی ئه‌م پۆستانه به‌ناوبراو ناڕه‌زایی زۆری له‌ناو حزبی به‌عسدا لێكه‌وته‌وه.
(دوری )له‌كتێبه‌كه‌یدا باس له‌وه‌ده‌كات( نازم كه‌زار) كه‌سێكی بیر فراوان بووه و بیره‌وه‌ریی زۆر به‌هێز بووه، به‌جۆرێك گشت ئه‌و ڕووداوانه‌ی له‌بیرده‌ما كه پێش 10 ساڵ ڕوویان دابوو ته‌نانه‌ت به‌ناوی كه‌سه‌كانیشه‌وه، هه‌روه‌ك ئازا و به‌وه‌فا بوو بۆ حزبه‌كه‌ی و له پۆسته‌كه‌یدا به ووردی چاودێریی ئه‌وه‌ی ده‌كرد كه كێ له ده‌زگاكانی ئاسایش‌دا داده‌مه‌زرێت .
له 29ی ئه‌یلولی ساڵی 1971، هه‌وڵێكی تیرۆركردنی سه‌ركرده‌ی كورد، (مه‌لا مسته‌فای) بارزانی كه له‌لایه‌ن نازم كه‌زاره‌وه پلانی بۆ داڕ‌ێژرابوو، شكستی هێنا، ئه‌مه‌ش پاش ساڵێك له ئیمزاكردنی ڕێكه‌وتننامه‌ی ئاشتی له‌نێوان كورد و حكومه‌تی به‌غدا ڕوویدا ، ئه‌ویش كاتێك 10 كه‌س له ئه‌ندامانی حزبی به‌عس چوونه لای بارزانی بۆ گفتوگۆكردن سه‌باره‌ت به به‌رقه‌راركردنی ئاشتی.
ئه‌و وه‌فده‌ی حزبی به‌عس پێكهاتبوو له هه‌ریه‌ك له شێخ (عه‌بدولجه‌بار ئه‌عزه‌می) و (عه‌بدولوه‌هابی) برای و (شێخ عه‌بدولحسێن ده‌خیل) و (نوری حه‌سه‌نی )و (شێخ ئه‌حمه‌د هیتی) و (شێخ غاوی دلێمی )و (شێخ باقر حه‌سه‌ن موزه‌فه‌ر) و (شێخ ئیبراهیم خوزاعی )و چه‌ند ئه‌ندامێكی تری ئه‌و حزبه.
له‌و دیداره‌دا یه‌كێك له ئه‌ندامه‌كانی حزبی به‌عس ئامێرێكی ده‌نگ تۆماركردنی بچكۆله‌ی پێ‌درابوو كه له‌ژێر چاكه‌ته‌كه‌یدا شاردبوویه‌وه، نازم كه‌زار به‌و ئه‌ندامه‌ی وتبوو كه حزبه‌كه‌یان ده‌یه‌وێت ده‌نگی بارزانی له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا تۆمار بكات، هه‌روه‌ها پێی ڕاگه‌یاندبوو كاتێك بارزانی ده‌ستده‌كات به قسه‌كردن پێویسته ئه‌و ئه‌ندامه په‌نجه بنێت به‌و دوگمه‌یه‌دا كه ده‌نگی تۆمار ده‌كات به‌شێوه‌یه‌ك كه سه‌ركرده كورده‌كه پێی نه‌زانێت و هه‌ستی پێ نه‌كات، كۆبوونه‌وه‌كه به‌و شێوه‌یه به‌ڕێوه‌چوو كاتێك بارزانی له شوێنێكدا دانیشت و خاوه‌نی ئامێری ده‌نگ تۆماركردنه‌كه كه له‌راستیدا بۆمبێكی تێدا بوو به‌رامبه‌ر بارزانی دانیشت، له‌نێوانیاندا مێزێك هه‌بوو كه پیاڵه‌ی چای له‌سه‌ر داده‌نرا، له‌و كاته‌دا دووریی نێوان مه‌لا مسته‌فا و خاوه‌ن بۆمبه‌كه ته‌نها دوو مه‌تر بوو.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌ره‌تا (شێخ عه‌بدولحسێن ده‌خیل) ده‌ستی كرد به قسه‌كردن و دواتر (شێخ عه‌بدولجه‌بار ئه‌عزه‌می) پاشان دیاریی وه‌فده‌كه‌یان پێشكه‌شی بارزانی و هاوه‌ڵانی كرد كه بریتی بوو له چه‌ند قورئانێكی پیرۆز، به‌ڵام یه‌كێك له‌و قورئانانه بۆمبڕێژكراو بوو، خاوه‌نی ئه‌و قورئانه بۆمبڕێژكراوه هیچی نه‌وت.
مه‌لا مسته‌فای بارزانی به‌م شێوه‌یه هه‌وڵی تیرۆركردنه‌كه‌ی ده‌گێڕێته‌وه: "پێش ئه‌وه‌ی ده‌مبكه‌مه‌وه و وشه‌یه‌ك بڵێم، ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره شوێنی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی هه‌ژاند و دوكه‌ڵ به‌رزبوویه‌وه و په‌نجه‌ره‌كان هه‌مووی وورد بوون و شكان، له‌و كاته‌دا ده‌ستم برد بۆ ده‌مانچه‌كه‌م و به‌ناوی خوداوه هاوارم كرد، له ته‌قینه‌وه‌كه‌دا جگه له په‌ستانێكی گه‌وره‌ی هه‌وا هه‌ستم به‌هیچی دیكه نه‌كرد و خێرا چوومه ده‌ره‌وه‌ی شوێنه‌كه .
له‌مانگی شوباتی( 1972)شدا، گه‌نده‌ڵییه‌كی نوێ هاته ئاراوه، كاتێك چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر ڕایانگه‌یاند كۆمه‌ڵه كه‌سێكیان ده‌ستگیركردووه كه سه‌ربه ده‌زگای هه‌واڵگری عیراقن و هه‌وڵی تیرۆركردنی كه‌سایه‌تیی سیاسی عیراقیان له میسر داوه كه له‌وێ په‌نابه‌ر بوون، ئه‌وه‌ش پشتڕاستبوه‌وه كه (نازم كه‌زار ) پلانی ئه‌مه‌ی داڕشتووه.
له‌نێو ئه‌و سیاسه‌تمه‌داره په‌نابه‌رانه‌دا (لیوا عارف عه‌بدولره‌زاقـ) سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عیراق و (عه‌قید سوبحی عه‌بدولحه‌مید) وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پێشوو و چه‌ند كه‌سایه‌تیه‌كی دیكه هه‌بوون. له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه‌شدا ئه‌و گروپه‌ی كه ویستبوویان كرده‌وه‌كه ئه‌نجامبده‌ن، دانیان به‌وه‌دا نا كه له عیراقه‌وه هاتوون و له‌لایه‌ن كه‌زاره‌وه نێردراون.
له مانگی ته‌موزی ساڵی 1973دا (ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی به‌ناو شۆڕشی به‌عس) له به‌یاننامه‌یه‌كدا شكستخواردنی پیلانگێڕیه‌كی ئاشكرا كرد كه له‌لایه‌ن (كه‌زاره‌وه ) داڕ‌ێژرابوو كه بووه‌هۆی كوژرانی (حه‌ماد شه‌هاب) وه‌زیری به‌رگری و برینداربوونی (سه‌عدون غه‌یدانی) وه‌زیری ناوخۆ. به‌یاننامه‌كه ئاشكرایكرد كه هه‌وڵه‌كه بۆ كوشتنی هه‌ریه‌ك له (ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌كر)و (سه‌دام حسێنی) جێگری درابوو، به‌ڵام سه‌ری نه‌گرت.
دادگایه‌كی تایبه‌ت به لێپرسینه‌وه‌ی تۆمه‌تباران پێكهێنرا كه عزه‌ت دوری سه‌ركردایه‌تی ده‌كرد، دواجار ئه‌و دادگایه له 7ی ته‌موزی 1973دا بڕیاری له‌سێداره‌دانی كه‌زاری به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی گشتیی ده‌ركرد، هاوكات بڕیاردرا كه حوكمی له‌سێداره‌دانی عه‌بدولخالق سامه‌رائی له له‌سێداره‌دانه‌وه بۆ به‌ندكردنی هه‌تاهه‌تایی كه‌مبكرێته‌وه.
پاشان نووسه‌ری كتێبه‌كه باس له‌و بار‌و دۆخه ته‌ماوییه ده‌كات كه تێیدا له‌ساڵی 1978ڕێككه‌وتننامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی یه‌كێتی له نێوان عێڕاق و سوریادا ڕاگه‌یه‌نرا، هه‌روه‌ها هۆكاره‌كانی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌كه‌شی، هه‌روه‌ها باس له ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌كر ده‌كات له ته‌موزی ساڵی 1979دا و بوونی سه‌دام به‌سه‌رۆك كۆمار، هه‌روه‌ك باس له ئاشكرابوونی چه‌ند پیلانگێڕییه‌ك ده‌كات كه ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی حزبی به‌عس و سه‌ركرده‌و ئه‌فسه‌ری باڵای سوپا ده‌ستیان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی سوریادا تێدا هه‌بووه ، ئه‌وه‌ش له هه‌مان ساڵدا، واته 1979. له‌نێو ئه‌و ئه‌ندامانه‌شدا عه‌بدولخالق سامه‌رائی هه‌بوو كه ئه‌و كات له زینداندا بوو، بۆیه دواتر سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا و سزاكه‌ش زیندانه‌كه‌یدا ئه‌نجامدرا.