خاتوو
هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د سه‌ردانی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتیی نیشتمانیی
كوردستانی كرد‌و، رایگه‌یاند: به‌رده‌وام له هه‌وڵدام بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌م
قۆناغه هه‌ستیاره‌و به‌ده‌سته‌به‌ركردنی زۆرترین لێك تێگه‌یشتن له‌سه‌ر
شێوه‌و چۆنیه‌تی به‌ستنی كۆنگره‌ی داهاتوو، ده‌شڵێت: "پابه‌ندم به
راوبۆچوونی زۆرینه‌ی كادر‌و ئه‌ندامانی یه‌كێتی له‌سه‌ر به‌ستن یان
دواخستنی كۆنگره له‌كاتی خۆیدا".
به‌پێی
هه‌واڵێكی سایتی پوك میدیا، ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه، خاتوو هێرۆ ئیبراهیم
ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان،
به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی دواین پێشهاته‌كان‌و هه‌لومه‌رجی ئێستای
كوردستان‌و ئاماده‌كارییه‌كان بۆ به‌ستنی كۆنگره‌ی چواره‌می یه‌كێتیی
نیشتمانیی كوردستان، سه‌ردانی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی كرد‌و، سه‌رتا عادل
موراد، سكرتێری ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی، رایگه‌یاندووه: ئه‌نجومه‌نی
ناوه‌ندی به‌رنامه‌و پرۆگرام‌و پلان‌و بیروبۆچوونی كارای ئاماده‌كردووه بۆ
سه‌ركردایه‌تی‌و لیژنه‌ی ئاماده‌كاری كۆنگره‌ی چواره‌م كه زامنی
هه‌ستانه‌وه‌و نوێبوونه‌و سه‌ركه‌وتنی یه‌كێتی بێت.
لای
خۆیه‌وه خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، وتویه‌تی: ته‌ندروستی سه‌رۆك مام
جه‌لال زۆر باشه له‌م دواییانه‌دا باشبوونی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینیوه.
روونیشیكردووه‌ته‌وه:
وه‌ك ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی له‌هه‌وڵه‌كانیدا به‌رده‌وامه بۆ
تێپه‌ڕاندنی ئه‌م قۆناغه هه‌ستیاره به‌ده‌سته‌به‌ركردنی زۆرترین لێك
تێگه‌یشتن له‌سه‌ر شێوه‌و چۆنیه‌تی به‌ستنی كۆنگره‌ی داهاتوو.
هێرۆخان،
ره‌تیشیكردووه‌ته‌وه كه رێگربێت له‌به‌رده‌م به‌ستنی كۆنگره له‌كاتی
خۆیداو، ده‌ڵێت: "پابه‌ندم به راوبۆچوونی زۆرینه‌ی كادر‌و ئه‌ندامانی
یه‌كێتی له‌سه‌ر به‌ستن یان دواخستنی كۆنگره له‌كاتی خۆیدا