موعەمەر قەزافی، سەرۆكی رژێمی پێشووی لیبیا، چیرۆكی دەستدرێژییە سێكسیەكانی پاش خۆی تەواو نابن.
لە دوای روخانی رژێمەكەییو كوشتنی
سەرۆكی دیكتاتۆر موعەمەر قەزافی تائێستاش ئەو كەسانەی قوربانی دەستی
ئەو رژێمەن، ترسیان هەیە لە ئاشكراكردنی ئەو زوڵمانەی لێیان كراوە.
پێگەی دەیلی مەیلی، لە راپۆرتێكیدا
لەسەر دەستدرێژییە سێكسیەكانی قەزافی چیرۆكێكی یەكێك لەو كچانە
دەگێڕێتەوە، كە قەزافی بە زۆر سێكسی لەگەڵ ئەنجامداوەو لەو كاتەشدا
تەمەنی تەنها 15 ساڵ بووە.
ئەو كچە كە ئاماژە بەناوەكەی نەكراوە،
دەڵێت: "دوای ئەوەی پیاوەكانی قەزافی سەردانی خوێندنگەیانكرد،
بانگهێشتی منیان كرد، بۆ ئەوەی سەردانی قەزافی بكەم".
لە راپۆرتەكەدا، هاتووە: ئەو كچە بۆ
ماوەی 7 ساڵ زیندانیكراوەو ئامانجەكەش لێی تەنها پڕكردنەوەی حەزە
سێكسیەكانی سەرۆكی وڵات بووە.
ئەو كچە دانیشتووی شاری (سرت)ـە كە دەكەوێنە سەر كەناراوەكانی دەریای ناوەڕاست بە دووری 350 كیلۆمەتر لە تەرابلوسەوە دوورە.
كچەكە، دەڵێت: "پاش سەرهەڵبڕینێك بۆمان دەركەوت خۆمو دوو هاوڕێی ترم لە بانگهێشتكردنێكی بە زۆرداین".
لە درێژەی چیرۆكەكەیدا، وتویەتی: لە
رۆژی سێیەمدا، سێ ژن كە جلی سەربازییان لەبەردابوو، هاتنو پێیان
راگەیاندم، كە خاوەنەكەیان پێویستی بەوە هەیە گوڵی زیاتری بۆ ببرێت،
بۆیە بەشێوەیەكی خێرا بردمیان بۆ ژوورە نهێنییەكانی قەزافی.
لە درێژەی چیرۆكەكەدا هاتووە: "پاشان
لە ژوورێكدا پشكنینی خوێنیان بۆ كردم، تا بزانن هیچ نەخۆشییەكەم نیە،
دواتریش ماكیاجیان بۆ كردم و بردمیان بۆ ژوورەكەی قەزافی".
هەروەها كچەكە باس لە یەكەم ساتەكانی بینینی قەزافی دەكاتو، دەڵێت: من
بۆ یەكەمجار قەزافیم دی، لە ژوورەكەیدا بەشێوەیەكی خراپ لەسەر جێگەكەی
بوو، لەو كاتەدا ویستم هەڵبێم، بەڵام لەلایەن سێ ژنە سەربازەكەوە گرتمیان
لە كۆتایدا خۆم لەسەر جێگەكەی قەزافی بینیوە.
دوای ئەو حەوت ساڵە ئەو كچە چەندین جار
لەلایەن موعەمەر قەزافیەوە سێكسی بە زۆری لەگەڵ كراوە، بەڵام وەك خۆی
گێڕاویەتەوە، پاش ئەو حەوت ساڵە دەرفەرتێكی بۆ هەڵكەوتو هەڵهات.
لە كۆتایی چیرۆكەكەیدا، دەڵێت:
"زۆربەی جارەكانی بە زۆر كۆكایینو كحولو دەرمانی وروژاندنیان
پێدەدەیان، ئەویش ئەو كاتانەی ئامادەكراین بۆ ئەوەی بچنە لای قەزافی.
ئەمەش وێنەی ئەو ژوورەیە كە پشكینینی خوێنیان بۆ ئەو كچانە كردووە چونە لای قەزافی: