رۆژی 31/12/ سەعات ( 9:30)دەقیقە لە هۆڵی داخراوی یانەی شێروانە بە ئامادەبوونی بەرێز مامۆستا شێروان محەمەد بەرێوەبەری پەروەردەیی كەلارو سەرپەرشتیارانی پەروەردەیی وەرزشی ژمارەیەك لە خوێندكاران ، یاری كۆتایی خولی تۆپی بالەی قوتابخانە بنەڕەتیەكانی شاری كەلار لە نێوان هەردوو قوتابخانەی ( ملازم جوامێر و پێشكەوتن )دا ئەنجامدرا ( 2 – 0 ) گێم قوتابخانەی ملازم جوامێر یارییەكەی بردەوەو نازناوی خولەكەی بەدەستهێنا پاشان لە كۆتایدا خەڵاتی یاریزانانی هەردوو تیپ كرا .
شایەنی باسە خولەكەش لە لایەن بەشی وەرزشی چالاكی پەروەردەیی كەلارەوە بۆ ( 13) قوتابخانەی بنەڕەتی شاری كەلار رێكخرابوو .
لەلایەكی ترەوە لە یاریگای فوتسالی خوێندنگای ئامادەیی ڕەوشتی كچان بە ئامادەبوونی سەرپەرشتیارانی پەروەردەیی وەرزشی و مامۆستایان و ژمارەیەك لە خوێندكاران یاری كۆتایی خولی فوتسالی خوێندنگا ئامادەییەكانی كچان لە نێوان هەردوو خوێندنگای ئامادەیی كچانی ( خانزاد و سەرەم )دا ئەنجامدرا یارییەكە ئاستێكی باشی هەبوو ( 3 – 1 ) خوێندنگای ئامادەیی خانزاد یارییەكەی بردەوەو یەكەمی خولەكەی بە دەستهێنا و یاریزان (عایشە رەشید ) لە خوێندنگای خانزاد بە تۆماركردنی ( 9 ) گۆڵ گۆڵكاری خولەكەبوو .
پاشان لە كۆتایدا خەڵاتی گۆڵكار و سەركەوتوانی خولەكە كرا و شایەنی باسە خولەكەش لە لایەن بەشی وەرزشی چالاكی پەروەردەیی كەلارەوە بۆ ( 6)خوێندنگای ئاماەیی كچانی شاری كەلار رێكخرابوو .
هادی ئەحمەد