دوا
كه‌وتنی پێكهێنانی كابینه‌ی هه‌شته‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لێدوان‌و
بۆچونی جیاوازی له‌نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كان لێكه‌وتۆته‌وه,
په‌رله‌مانتارێكی لیستی سه‌وزیش ته‌ئكیدده‌كاته‌وه یه‌كێتی له‌م
كابینه‌یه‌دا شه‌ڕی وه‌رگرتنی پۆست ناكات.
سالار مه‌حمود رایگه‌یاند: یه‌كێتی زۆرترین سنگفراوانیی
نواندوه بۆ پێكهێنانی حكومه‌تێكی بنكه فراوان و یه‌كڕیزیی نیشتمانیی،
ئه‌وه‌ی به‌لای یه‌كێتیشه‌وه گرنگ بێت به‌رنامه‌ی داهاتومانه بۆ
خزمه‌تكردنی هاولاَتیان.
وتیشی:
یه‌كێتی خۆی خاوه‌نی بیرۆكه‌ی دروست كردنی یه‌كه‌م حكومه‌ت‌و
پارله‌مانه، ئه‌وانه‌ی كه ئۆپۆزسیۆن ده‌یكه‌ن ته‌نیا بۆ وه‌رگرتنی
پۆستێكی زیاتره‌و ئێمه‌ین داوامان كردوه هه‌موو حزبه‌كان به‌شداری بكه‌ن
چونكه یه‌كێتی سه‌نگی خۆی له وه‌زاره‌تێكدا نابینێت‌و شه‌ڕی پۆستمان
بكردایه دۆخمان وه‌ك ئێستا نه‌ده‌بوو