تازەترین هەواڵ
https://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEi6bQWquzvFnzWboSolHAjReXDxiQeTo-l2ygeftgRcIC13Cjh2klvBoE5mz2Wgf2IGlnBtUgh8XznEJqgfKOQdbMa1P08xntmuvLnpeT1eS4WHVrvUqI3GZKSJP-Mc-UWXSURzlZNixyE/s1600/888.jpg
https://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEhcIDu1TlR6t-3ahp2Foij1Lu4SCA81iy_v_exjmiXf9f_8Cn6IHZTR-m-CsELqqX8u7lFNxZDWrWGJ9MDC0MZ8aKwZJzZ3ddyfCYWU4dmJ4y_Sx-H63QUB8oM5NzreM2n7p6zQHMWmuk8/s1600/sarawar1.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEiyHvS8VMtE8vQbpl_999jDE114GbEXDnl2mW3QSomPWkcNoZFsMFKL2ybBU5rqmu81uGyh33pPcRcLdgwW4k5fiF-qGPkOu80jl_xuqv-5tjUQeBtHlVh00ngn_NJKFa3QrMs38Trrzoo/s1600/shahidan.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEhw5fzoDaXYNAf-tQkCc6ZIYAT-08e1zQFL3Sc16foCSEEJGLaxrWgSX1gJXxs9EZxwzJebIkdll0c2AiH-KgtXaXud71OHK4eNYHL8hl4Js-dkD5zavPrtGIB-kfBR9EBNUfThipC1PEM/s1600/peshmarga.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEi6GScoWWodKoH1DcCloNtTUVzvdOV_Wb2H1tv5paW0LU3DpXGoPv7IyoajdVyneKVb0_vNJu96Dr6PbdWjem18nzOkGfGEGDQX3mf_b_XKAjXWf4WuaIlLLu6NatAf0JJHsNK5UyHMsQA/s1600/karikater.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEhAeN7CRbm4krLN7ZyAZTqTk3IS_GG1H9fXZXIuJ5eJy5yjt3fN_0e8Qt2nibXKvz_9y13lgCDSL1j6aTo8fB4jFAmvJTg-nhIm-y1Juql31FsycdmwjLHJb6sbYMVxDB7dQTa_KCmxDK8/s1600/nawdaran.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEiH2UM211g7CkZBZxwW0vp8SzM59x9RGVDcX4QCFxFLotN9nBx96ok7-JksgLSJvFhHuhIB2acjPKzAB_fVWI0OGydkzthgZE7Aw7_bk9NJwEWGSlhIpy1BWE3B41rN9vyRpFdAOdlWkow/s1600/kodi+rang.png
https://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEi6bQWquzvFnzWboSolHAjReXDxiQeTo-l2ygeftgRcIC13Cjh2klvBoE5mz2Wgf2IGlnBtUgh8XznEJqgfKOQdbMa1P08xntmuvLnpeT1eS4WHVrvUqI3GZKSJP-Mc-UWXSURzlZNixyE/s1600/888.jpg

8‏/1‏/2014

عه‌دنانی حه‌مه‌ی مینا: ئه‌گه‌ر دادگا بانگم بكات به‌شانازییه‌وه‌ ده‌چم

عه‌دنانی حه‌مه‌ی مینا ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رايگه‌یاند: ئێمه‌ وه‌ك له‌ رابردوودا پێشمه‌رگه‌ی ئازادی و رزگاری بووین، له‌ ئێستاشدا سه‌ربازی جێبه‌جێكردنی یاساو به‌رز راگرتنی یاساین.

وتیشی: من تائێستا له‌ دادگاوه‌ هیچ داوایه‌كه‌م به‌ ده‌ست نه‌گه‌یشتووه‌، به‌ڵام هه‌ركاتێك له‌لایه‌ن دادگاوه‌ به‌ڕه‌سمی بانگ كرام به‌شانازییه‌وه‌ ئه‌چمه‌ به‌رده‌م دادگا، بۆ ئه‌وه‌ی راستییه‌كان له‌ دادگا بسه‌لمێنم.

راشیگه‌یاند: هه‌ندێك راگه‌یاندن ته‌نها قسه‌ فڕێده‌ده‌نه‌ ناو بارودۆخه‌كه‌وه‌ بۆیه‌ داوام وایه‌ كه‌ناڵه‌كان بیر له‌ كه‌سایه‌تی خه‌ڵك بكه‌نه‌وه‌، چونكه‌ شكاندنی كه‌سایه‌تی خه‌ڵكیش به‌شێكه‌ له‌ تیرۆركردن.

ئه‌ندامه‌كه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: حزبه‌كه‌یان وای گۆشكردوون كه‌ پارێزه‌ری یاسابن و هه‌وڵبده‌ن یاسا سه‌روه‌ر بێت له‌ وڵاتدا، هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ببێته‌ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه‌ جێگه‌ی ئومێدی هاووڵاتیان بێت و هه‌وڵنه‌درێت زۆر له‌ دادگا بكرێت ئیتر له‌ لایه‌ن میدیاوه‌ بێت یان له‌ لایه‌ن گروپ و حزب و ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ بێت.

داواكارم هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه‌یاسا داوایان ده‌كات بچنه‌ به‌رده‌م دادگاو له‌وێ به‌رائه‌تی خۆیان بسه‌لمێنن.
عه‌دنانی حه‌مه‌ی مینا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: له‌ دادگا داوا له‌سه‌ر ئه‌و راگه‌یاندنانه‌ تۆمار ده‌كه‌م كه‌ ناهه‌قیم به‌رامبه‌ر ده‌كه‌ن و هه‌واڵی ناڕاست بلاَو ده‌كه‌نه‌وه‌