تازەترین هەواڵ
https://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEi6bQWquzvFnzWboSolHAjReXDxiQeTo-l2ygeftgRcIC13Cjh2klvBoE5mz2Wgf2IGlnBtUgh8XznEJqgfKOQdbMa1P08xntmuvLnpeT1eS4WHVrvUqI3GZKSJP-Mc-UWXSURzlZNixyE/s1600/888.jpg
https://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEhcIDu1TlR6t-3ahp2Foij1Lu4SCA81iy_v_exjmiXf9f_8Cn6IHZTR-m-CsELqqX8u7lFNxZDWrWGJ9MDC0MZ8aKwZJzZ3ddyfCYWU4dmJ4y_Sx-H63QUB8oM5NzreM2n7p6zQHMWmuk8/s1600/sarawar1.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEiyHvS8VMtE8vQbpl_999jDE114GbEXDnl2mW3QSomPWkcNoZFsMFKL2ybBU5rqmu81uGyh33pPcRcLdgwW4k5fiF-qGPkOu80jl_xuqv-5tjUQeBtHlVh00ngn_NJKFa3QrMs38Trrzoo/s1600/shahidan.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEhw5fzoDaXYNAf-tQkCc6ZIYAT-08e1zQFL3Sc16foCSEEJGLaxrWgSX1gJXxs9EZxwzJebIkdll0c2AiH-KgtXaXud71OHK4eNYHL8hl4Js-dkD5zavPrtGIB-kfBR9EBNUfThipC1PEM/s1600/peshmarga.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEi6GScoWWodKoH1DcCloNtTUVzvdOV_Wb2H1tv5paW0LU3DpXGoPv7IyoajdVyneKVb0_vNJu96Dr6PbdWjem18nzOkGfGEGDQX3mf_b_XKAjXWf4WuaIlLLu6NatAf0JJHsNK5UyHMsQA/s1600/karikater.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEhAeN7CRbm4krLN7ZyAZTqTk3IS_GG1H9fXZXIuJ5eJy5yjt3fN_0e8Qt2nibXKvz_9y13lgCDSL1j6aTo8fB4jFAmvJTg-nhIm-y1Juql31FsycdmwjLHJb6sbYMVxDB7dQTa_KCmxDK8/s1600/nawdaran.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEiH2UM211g7CkZBZxwW0vp8SzM59x9RGVDcX4QCFxFLotN9nBx96ok7-JksgLSJvFhHuhIB2acjPKzAB_fVWI0OGydkzthgZE7Aw7_bk9NJwEWGSlhIpy1BWE3B41rN9vyRpFdAOdlWkow/s1600/kodi+rang.png
https://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEi6bQWquzvFnzWboSolHAjReXDxiQeTo-l2ygeftgRcIC13Cjh2klvBoE5mz2Wgf2IGlnBtUgh8XznEJqgfKOQdbMa1P08xntmuvLnpeT1eS4WHVrvUqI3GZKSJP-Mc-UWXSURzlZNixyE/s1600/888.jpg

8‏/1‏/2014

شەرقلئەوسەت باسی مەحمود سەنگاوی دەكات

چوونە بەردەم دادگا لەلایەن سەنگاوییەوە كاردانەوەیی جیاجیای لێكەوتۆتەوەو رۆژنامەیەكی بەناوبانگی عەرەبیش باسی دۆسێیە دەكات .
(ئامادەبوونی یەكەم فەرماندەی سەربازی كوردی لەبەردەم دادگا بەتۆمەتی كوشتنی رۆژنامەونووسێك) ئەمە ناونیشانی راپۆرتێكی رۆژنامەی شەرقلئەوسەتەو تێدا هاتووە، بەشێوەیەك پێشتر لەهەرێمی كوردستان نەبووە، محمود سەنگاوی ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان كە یەكێكە لەفەرماندە سەربازییەكانی كورد بەتۆمەتەتی بوونی دەستی لەكوشتنی رۆژنامەنووس كاوە گەرمیانی لەشاری كەلار، خۆی رادەستی دادگای ئەو شارە كردووە، ئەمەش دوای ئەوەی كەسوكاری ئەو رۆژنامەنووسە سكاڵایان لەسەر سەنگاوی تۆمار كردبوو .
لەو راپۆرتەدا ئاماژە بەوە كراوە، دوای ئەوەی سەنگاوی چووە بەردەم دادەوەر، لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان دەستیپێكردووەو بۆ ماوەیی دوو سەعاتیش وتەی لێوەرگیراوەو دواتر دەستەبەسەركراوەو پاشان لەوتەیەكیدا سەنگاوی تەئكیدی كردۆتەوەو كەپیوەندی بەكوشتنی ئەو رۆژنامەنووسەوە نییەو ئامادەبوونیش لەبەردەم دادگا سەلماندنی ئەو راستیەیە .
لەبەشێكی دیكەی راپۆرتەكەی رۆژنامەی شەرقلئەوسەتدا هاتووە، دوای ئەوەی مەحمود سەنگاوی چووە بەردەم دادگا، كاردانەوەی جیاجیای لێكەوتووە، لەو چوارچێوەیەشدا سەنتەری میترۆ بۆ بەرگری لەمافی رۆژنامەنووسان پێشوازی لەو هەڵوێستە كردووەو بەسەركەوتنی سەروەری بۆ یاساو یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان‌و خودی سەنگاویش وەسفكردووە .