مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، وێڕای ئیدانەكردنەوەی
تیرۆركردنی رۆژنامەنووس كاوە گەرمیانیو سەرجەم كارە تیرۆریستییەكانی
هاوشێوەیو سەرلەنوێ دەربڕینی هاوخەمی بۆ كەسوكارو خانەوادەكەیان،
بەپێزانینو ستایشێكی زۆرەوە چوونی هەڤاڵ مەحمود سەنگاوی ئەندامی مەكتەبی
سیاسی بۆ بەردەم دادگا بەمەبەستی وەرگرتنی وتەكانی لە كەیسی تیرۆركردنی
رۆژنامەنووس كاوە گەرمیانیدا دەنرخێنێت كە سەرلەنوێ ئەو راستییەی بۆ
هەموولایەك سەلماندەوە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پەرۆشی سەروەریی یاساو
بەدامەزراوەییكردنی دەسەڵاتی دادوەرییە، بەكردەوە نەك تەنیا بەقسە.
ئەو هەڵوێستە بوێرانەیە كە خۆی لەخۆیدا وەڵامێكی بەجێیە بۆ ئەو هەڵمەتە ئیعلامییە ناڕەواو دوژمنكارانەیەی دەكرێتە سەر یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانو بەردەوام لەبۆسەدایە بۆی، لە لایەكی دیكەشەوە خەمخۆریو دڵسۆزی هەڤاڵێكی تێكۆشەرو پێشمەرگەو خەباتگێڕێكی دێرینە بۆ چەسپاندنی یاساو پتەوكردنی حوكمی قانون لە هەرێمی كوردستان كە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان سەردەقشكێنیەتیو لە ئەولەویەتی ئامانجەكانیدا دایناوەو پێشتریش چەند ئەندامێكی مەكتەبی سیاسیو سەركردایەتی لە كێشەی جیاجیادا چوونەتە بەردەم دادگا كە ئەوەش باوەڕبوونە بە سەروەریی یاسا.
بەناوی مەكتەبی سیاسییەوە دەستخۆشی لە هەڤاڵ مەحمود سەنگاوی دەكەینو ئەو هەنگاوەی بەرزدەنرخێنین كە جێگای ستایشە، چونكە سەلماندی رەوشتو هەڵوێستی پێشمەرگانە لەم سەردەمەدا تەنیا خۆی لە پارێزگاریكردن لە سنوورەكانی خاكی كوردستاندا نابینێتەوە، بەڵكو هاوتەریب بەم سەروەرییە پارێزگاری لە سەروەری یاساو راگرتنی ئارامیو ئاشتەوایی كۆمەڵایەتیش لە هەر شوێنو جێگایەكی ناو خاكی كوردستاندا پێشمەرگایەتییە.
مەكتەبی سیاسی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
2014/1/8