له‌نزیك ناحیه‌ی سه‌عدیه
پۆلیسی دیاله په‌لاماری باره‌گاكانی رێكخراوی تیرۆریستی داعشی دا‌و له
روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی هێزه‌كانی پۆلیس و ئه‌و تیرۆریستانهشدا پێنج تیرۆریستی
داعش كوژراون كه به‌رپرسی حه‌وزی حه‌مرینی رێكخراوه‌كه لهنێویاندایهو
سیانیشیان ئه‌فغانین.
نه‌قیب فه‌رهاد به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانه‌كان له خانه‌قین به PUKmediaی راگه‌یاند: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 25-2 به‌سه‌رپه‌رشتی لیوا روكن جه‌میل به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی دیاله هێزه‌كانی پۆلیسی ئه‌و شاره هێرشیان كرده‌سه‌ر باره‌گاكانی تیرۆیستانی داعش له ناوچه‌كانی حهفریهو ده‌شتان و سه‌عدیه‌و له‌و هێرشه‌دا توانیویانه دوو حه‌شارگه‌ی گه‌وره‌ی تیرۆریستان بته‌قێننه‌وه‌و لهروبهڕووبونهوهشدا له‌گه‌ڵ تیرۆریستان توانیویانه پێنج تیرۆریست بكوژن .
وتیشی: یه‌كێك لهتیرۆریسته كوژراوه‌كانی داعش ناوی (مه‌حمود خه‌ڵه‌ف جه‌زایه) كه به‌رپرسی یه‌كه‌می گروپی تیرۆرستی داعشه له‌سنوری حه‌وزی حه‌مرین و له‌ساڵی 2005وه تاكو ئێستا داواكراو بووه به‌پێی مادده‌ی چواری تیرۆر‌و دووه‌میان به ناوی ته‌ڵاڵ ته‌لعه‌ت عه‌بدوڵڵا یه كه به‌هه‌مان شێوه به‌پێی مادده‌ی چواری تیرۆر داواكراو بووه، سیانه‌كه‌ی تریان نه‌ناسراون و به‌پێی زانیارییه‌كانی كه پێیان گیراوه ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌فغانیان پێی بووه.
نه‌قیب فه‌رهاد ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه هێزه ئه‌منییه‌كان له‌ناوچه‌كه‌دا به‌پشتبه‌ستن به زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی زۆر تۆكمه‌و باش ههڵمهتهكانیانیان له‌ناوچه‌كه‌دا ئه‌نجامداوه، به‌ڵام له‌هه‌مان كاتدا تیرۆریستان، به‌تایبه‌ت چه‌كداره‌كانی داعش، له‌ناوچه‌كانی روومادی و ئهنبارو فه‌لوجه‌وه تاده‌گاته ناوچه‌كانی بهلهدروزو جه‌له‌ولا، كه ئه‌و ناوچانه ناوچه‌كی فراوان و كراوه‌ن، ئه‌و چه‌كدارانه به‌چه‌نده‌ها به‌شێوه‌ی ئاسان ده‌توانن بێنه سنوره‌كه‌و كاری تیرۆریستی ئه‌نجامبده‌ن.
به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانه‌كان له خانه‌قین، راشیگه‌یاند: به‌پێی زانیارییه‌كان ئه‌و تیرۆریستانه داواكراوبوون و له‌ساڵی 2005وه تا ئێستا زیاتر له 500 كه‌سیان شه‌هیدكردوه، به‌تایبه‌ت له ده‌وروبه‌ری سه‌عدیه‌و جه‌له‌ولا.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو له‌ئێستادا ته‌رمی ئه‌و تیرۆریستانه له‌ناو گه‌راجی سه‌عدیه‌دا به‌ستونی كاره‌باوه هه‌ڵواسراون.