په‌رله‌مانتارێكی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕه‌خنه له لێدوانه‌كانی ئاشتی هه‌ورامی
وه‌زیری سامانه سروشتیه‌كان ده‌گرێت كه رایگه‌یاندبوو، له به‌رامبه‌ر
پاره‌دا سه‌ر بۆ به‌غدا شۆڕ ناكات‌و، ده‌ڵێت: موچه‌و بودجه په‌یوه‌ندی
به بژێوی خه‌ڵكه‌وه هه‌یه‌و نه‌ده‌بوو ئاشتی هه‌ورامی به‌و شێوازه
موخاته‌به‌ی ڕای گشتی كوردستانی بكات.
سالار مه‌حمود
وتی: ئه‌و كێشانه‌ی كه ئێستا هه‌ن هی چه‌ندین ساڵ له‌مه‌وبه‌رن، كاتی خۆی
كه ئێمه ده‌مان وت عێراق له 17% ی بودجه نانێرێت، به‌ڵكو له 10% و
پۆینت شتێكه‌و یان له 11% یه، ئه‌و كاته ئۆپۆزسیۆن پێی وابوو كه ئه‌وه
دروست نیه، چونكه ئه‌و كاته ململانێكه توند بوو، به‌ڵام ئێستا
راستییه‌كان ده‌ركه‌وت.
وتیشی:
ئه‌م قۆناغه‌ش ئه‌و قۆناغه‌یه كه كێشه‌كان گه‌یشتوونه‌ته بنبه‌ست،
به‌ڵام مه‌سه‌له‌ی موچه‌و بودجه، په‌یوه‌ندی به ژیان‌و گوزه‌رانی
خه‌ڵكه‌وه هه‌یه، نه‌ده‌بوو ئاشتی هه‌ورامی ئه‌و جۆره موخاته‌به‌ی رای
گشتی كوردستان بكات، چونكه مه‌سه‌له‌ی ژیان‌و بژێویش، وه‌كو ئاسایش‌و
ئارامی گرنگه.
راشیگه‌یاند:
پێویسته ئه‌م قه‌یرانه‌ی كه ئێستا هه‌رێم تێكه‌وتووه به زویی له
ده‌روازیه‌كی تره‌وه چاره‌سه‌ر بكرێت، جا ئیتر په‌نا بردنه به‌ر
كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نیه، یان بانكه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان، یان ئه‌و
گرێبه‌ستانه‌ی هه‌رێم كه له‌گه‌ڵ كۆمپانیا گه‌وره‌كانی نه‌وت‌و گاز
كردویانه یان ئه‌و گرێبه‌سته‌ی هه‌رێمی كوردستان كه له‌گه‌ڵ وڵاتی توركیا
كراوه.
روونیشیكرده‌وه:
له‌ئێستادا سه‌رۆكی حكومه‌ت‌و ئه‌وانه‌ی كه ئه‌و پرۆسه‌یه
به‌ڕێوه‌ده‌بن، به‌رپرسن له چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م دۆخه‌ی كه هه‌رێمی
كوردستانی تێكه‌وتووه.