دوای ئه‌وه‌ی بڕیاردرا به‌دروستكردنی سایلۆیه‌ك له‌قه‌زای
كه‌لار، له‌ئیستادا رووبه‌ری 50 دۆنم زه‌وی له‌گوندی به‌رلوتی سه‌ر
به‌قه‌زای كه‌لار دابینكراوه بۆ دروستكردنی ئه‌و سایلۆیه.
ستار عه‌لی وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كشتوكاڵی گه‌رمیان رايگه‌یاند: نه‌بوونی سایلۆیه‌ك له‌سنوری گه‌رمیان كێشه‌ی بۆ دروستكردوین و ناتوانین به‌رهه‌می جوتیارانی ئه‌و ناوچه‌یه هه‌ڵبگیرین.
وتیشی: بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بڕیار دراوه سایلۆیه‌ك له‌قه‌زای كه‌لار دروست بكرێت، تا ئه‌و سایلۆیه بتوانێت پێویستی جوتیارانی ئه‌و ناوچه‌یه پڕ بكاته‌وه‌و به‌رهه‌مه دانه‌وێڵه‌كانی جوتیاران هه‌ڵبگیرێت.
رونشیكرده‌وه : زه‌وی بۆ ئه‌و پڕۆژه‌یه دابینكراوه و هه‌روه‌ها سایلۆكه توانای له‌خۆگرتنی 40 هه‌زار تۆن گه‌نمی هه‌یه‌و بڕیار وایه كۆمپانیایه‌كی ئه‌ڵمانی له‌ماوه‌ی 396 رۆژدا پڕۆژه‌كه ته‌واو بكات.
وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كشتوكاڵی گه‌رمیان باسی له‌وه‌شكرد: ساڵی رابردوو بڕی 27 هه‌زار تۆن گه‌نم له‌جوتیارانی گه‌رمیان وه‌رگیراوه، به‌ڵام به‌هۆی نه‌بونی سایلۆ له‌م ناوچه‌یه له‌گۆڕه‌پانێكدا ئه‌و بڕه گه‌نمه كۆكراوه‌ته‌وه.
سامان یاروه‌یس- گه‌رمیان