به‌هۆی ئه‌و شه‌ڕه‌ی كه ماوه‌ی سێ رۆژه له‌ناحیه‌ی سلێمان به‌گ له‌نێوان
هێزه‌كانی سوپای عیراق و گروپه تیرۆریستیه‌كاندا هه‌یه، زیاتر له 40
چه‌كداری گروپه تیرۆرستيه‌كان كوژراون و 9 سه‌ربازی هێزه‌كانی سوپای
عیراقیش شه‌هیدبوون.
تالیب به‌یاتی به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی سلێمان به‌گ رايگه‌یاند: ماوه‌ی سێ رۆژه شه‌ڕ له‌نێوان هێزه‌كانی سوپای عیراق و گروپه تیرۆریسته‌كاندا هیه‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه زیاتر له 40 چه‌كداری گروپه تیرۆرسته‌كان كوژراون، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا زیانی گیانی هاووڵاتیانی ناحیه‌كه نه‌زاندراوه.
وتیشی: له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سوپای عیراقه‌وه سلێمان به‌گ گه‌مارۆ دراوه‌و به هه‌لیكۆپته‌ر چه‌ند جارێك ناحیه‌كه بۆردومانكراوه، هه‌روه‌ها چه‌كداره تیرۆرستییه‌كان ته‌واوی مزگه‌وته‌كانیان كۆنترۆڵكردوه و داوا له‌هاووڵاتیان ده‌كه‌ن له‌ماڵه‌كانیان نه‌چنه ده‌ره‌وه.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی رایگه‌یاند: به‌پێی ئاماره‌كانی ده‌زگای هه‌واڵگری عیراق، ژماره‌ی چه‌كداره تیرۆرستییه‌كان له‌و ناوچه‌یه نزیكه‌ی 500 چه‌كدار ده‌بێت و له‌لایه‌ن به‌شێك له‌خه‌ڵكی ناحیه‌كه‌وه پشتیوانیان لێده‌كرێت.
جێگه‌ی ئاماژه‌یه هێزه‌كانی سوپای عیراق له‌لایه‌ن عه‌بدول ئه‌میر زه‌یدییه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێن و له‌ماوه‌ی سێ رۆژی رابردوودا سێ هێزی سوپایی عیراق له‌خورماتوو و هه‌روه‌ها سێ هێزیش له‌ناوچه‌كانی حه‌مرینه‌وه به‌چه‌كی قورسه‌وه هاتوونه‌ته ناوچه‌ی سلێمان به‌گ، بۆ ده‌رهێنانی ئه‌و ناحیه‌یه له‌ژێرده‌ستی گروپه تیرۆرستییه‌كاندا، به‌ڵام هێشتا شه‌ڕ به‌رده‌وامه و ناحیه‌كه له‌لایه‌ن سوپای عیراقه‌وه كۆنترۆڵ نه‌كراوه.
سه‌رچاوه ئه‌منیه‌كه وتیشی: به‌هۆی ئه‌و شه‌ڕه‌وه هه‌تا ئێستا 9 سه‌ربازی عیراقی شه‌هید بوون و زیاتر له 2 هه‌زار خێزان له‌ناوه‌ندی ناحیه‌ی سلێمان به‌گ و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری ئاواره‌بوون.
سامان یاروه‌یس- گه‌رمیان