
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراق به رۆژنامه‌ی (حه‌یات)ی له‌نده‌ی راگه‌یاندوه: شانه‌یه‌ك كه له سێ سه‌ربازی لیوای 11ی فیرقه‌ی سێ پێكهاتون له‌سنوری قه‌زای شه‌نگال په‌یوه‌ندیان به داعش-ه‌وه هه‌بوه.
سه‌رچاوه‌كه باسی له‌وه‌شكردوه كه ئه‌و شانه‌یه بونیان له‌ناو سوپادا قۆستوه‌ته‌وه‌و له‌ڕێی په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فونییه‌وه زانیاری جوڵه‌ی هیَزهكان و فه‌رمانده‌و ئه‌فسه‌رانیان داوه‌ته داعش.
ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو كه هه‌مان شانه چاودێری جوڵه‌ی فه‌رمانده‌و ئه‌فسه‌ره‌كانی سوپا‌و كات و شوێنی كۆبوونه‌وه‌كان و هاتن و رۆیشتنیان كردون بۆ ناو یه‌كه سه‌ربازیه‌كان و ئه‌و زانیاریانه‌یان بۆ داعش ناردوه، به‌ڵام له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی هه‌واڵگرییه‌وه چاودێری په‌یوه‌ندییه تهلهفونییهكانی ئه‌ندامانی ئه‌و شانه‌یه‌و ئه‌و ژماره مۆبایلانه‌ی پێیان بوه كراوه‌و دوای گومان لێكردنیان ده‌ستگیركراون و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.