
ئاسۆ مامەند، بە رادیۆی نەوا-ی
راگەیاندووە: لەسەر كێشەی هەڵوەشاندنەوەی لیستی یەكگرتووی كەركوك زۆر
قسەمان كردو وەك یەكێتی زۆر دەستپێشخەریو قسەمان هەبوو، دواتریش كۆمەڵێك
كێشە دروست بوو، دواتریش سوربوینو سوریش دەبین لەسەر ئەوەی كە كێشەكان
كاریگەری لەسەر دەنگدەری كورد نەبێتو هەردوو مەكتەبی سیاسیش بڕیاریان
لەسەر داوە.
وتیشی: ئێستا ڕاستیەكان سەلماوە بۆ
خەڵكو دەنگدەرو جەماوەری یەكێتی لە قۆناغی داهاتوو بە گوڕێكی زۆر
كاردەكەنو بڕیاریان داوە تۆڵە بكەنەوە.