له‌یلا زانا په‌رله‌مانتاری
توركیا رایگه‌یاند: سه‌رۆك مام جه‌لال ده‌روازه‌یه‌كه بۆ كورد به‌ڕووی
جیهانداو هیواشی خواست به‌زووترین كات باری ته‌ندروستی باشتر بێته‌وه.
له‌یلا زانا سیاسه‌تمه‌داری
كوردستانی توركیا له‌گه‌ڵ سری سوره‌یا ئۆنده‌ر په‌رله‌مانتاری (HDB)
له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا، له دوای چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ نێچیرڤان
بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ
هه‌رێمی كوردستان خسته‌ڕوو .
له‌یلا زانا رایگه‌یاند:
سه‌رۆك مام جه‌لال له‌ساڵی 1993 ده‌ستپێشخه‌ریه‌كی خسته‌ڕوو به‌مه‌به‌ستی
چاره‌سه‌ری ئاشتیانه بۆ دۆسێی كورد له توركیا، له نێوان عه‌بدوڵڵا
ئۆجالان رێبه‌ری زیندانی كراوی په‌كه‌كه‌و توركت ئۆزال سه‌رۆكی ئه‌وكاته‌ی
توركیا.
له‌یلا زانا ئه‌وه‌شی
دووپاتكرده‌وه‌و وتی: ئه‌گه‌ر ئێستا مام جه‌لال له ناوماندا بوایه باری
كوردی ئاسانتر ده‌كرد، وتیشی: به‌ڕاستی ئه‌و وه‌ك ده‌روازه‌یه‌ك بوو بۆ
كورد به‌ڕووی جیهاندا، هیواخوازم به‌زووی باشتر ببێته‌وه‌و بگه‌ڕێته‌وه
ناومان.
له‌یلا زانا راشیگه‌یاند: كه
ئه‌وان نامه‌یه‌كی عه‌بدوڵڵا ئۆجالان- یان گه‌یاندۆته مه‌سعود بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و دواتر سه‌ردانی قه‌ندیلیان كردووه.
وتیشی: دواتر نامه‌ی سه‌رۆك بارزانی ده‌گه‌ێنینه عه‌بدوڵڵا ئۆجالان.