
شایەنی باسە پاڵەوانێتیەكەش لیژنەی باڵای تیپە میللییەكانی كوردستان بە هاوكاری رێكخراوی روانگە بۆ تیپی میللییی ناوچەی گەرمیان رێكخرابوو .
لە لایەكی ترەوە لە یاریگای شەهید نەجم بە ئامادەبوونی جەماوەرێكی وەرزشی زۆر لە وەرزشكاران یاری كۆتایی خولی لە دایكبوانی ساڵی 1995 لە نێوان هەردوو تیپی ( پێشمەرگەو و هێرۆ )دا ئەنجامدرا یارییەكە یارییەكە ئاستێكی باشی هەبوو ( 2 – 1 ) تیپی پێشمەرگە یارییەكەی بردەوەو نازناوی خولەكەی بە دەستهێنا پاشان لە كۆتایدا خەڵاتی ناوبژیوانان و یاریزانانی هەردوو تیپ كرا . شایەنی باسە خولەكەش لە لایەن تیپی هێرشەوە بە هاوكاری بەرێوەبەرایەتی وەرزشی گەرمیان بۆ ( 16 ) تیپ رێكخرابوو .
هادی ئەحمەد