بە دروشمی وەرزش رێز و خۆشەویستی و پابەند بوونە لە هۆڵی ناوەندی كەلتوری خانەقین بە ئامادەبوونی هەڤاڵ شێركۆ مێروەیسی لێپرسراوی مەڵبەندی (8)ی رێكخستنی خانەقینی ( ی . ن . ك ) و نوێنەرانی دامودەزگا حكومی و حزبی و رێكخراوەكان و وەرزشكارانی شاری خانەقین و دەرورووبەری بە دروشمی وەرزش رێز و خۆشەویستی و پابەند بوونە مەڵبەندی (8)ی رێكخستنی خانەقینی ( ی . ن . ك ) مەراسیمێكی رێكخست سەرەتایی مەراسیمەكەش بە دەقیقەیەك وەستان بۆ رێزلێنان لە گیانی پاكی شەهیدانی كوردستان و شەهیدە وەرزشكارەكان دەستیپێكرد . دواتر( 65) وەرزشكاری دێرینی شاری خانەقین و دەورووبەری خەڵات و بروانامەی رێزلێنانیان پێ بەخشرا و لە مەراسیمەكەشدا بە داتاشۆ چەندین وینەی جۆراو جۆر نمایشكرا .
هادی ئەحمەد
هادی ئەحمەد