به‌یانیی ئه‌مڕۆ چه‌كدارانی (داعش) هێرشیان كرده سه‌ر ره‌بایه‌یه‌كی سه‌ر
به فه‌وجی فریاكه‌وتنی جه‌له‌ولا له‌سه‌ر رێگای جه‌له‌ولا _ باقووبه
كه به‌رێگای (ئیمام وه‌یس) دهاناسرێت، دواتر فه‌رمانده‌ی فه‌وجه‌كه
ده‌چێت به‌هانای رهبایهكهیهوه، به‌ڵام بۆمبێكی چێندراویان پێدا
ده‌ته‌قێته‌وه‌و دوای دابه‌زینی له ئۆتۆمبیله‌كه‌ی، ته‌قه له خۆی
پاسه‌وانه‌كانی ده‌كرێت، هه‌ر له‌وێدا فه‌رمانده‌ی فهوجهكهو چوار له
پاسه‌وانه‌كانی ده‌كوژرێن.
نه‌قیب فه‌رهاد ره‌فعه‌ت، به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانه‌كان له خانه‌قین رايگه‌یاند :" به‌یانیی ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 22ی شوبات) له‌لایه‌ن چه‌كدارانی (داعش)ه‌وه هێرش كرایه سه‌ر یه‌كێك له ره‌بایه‌كانی رێگای ئیمام وه‌یس، كه ره‌بایه‌كه سه‌ر به فه‌وجه تهوارییهكهی جه‌له‌ولا بوو".
ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، كه دوابه‌دوای هێرشكه، عه‌قید فاروق تمێمی، فه‌رمانده‌ی فه‌وجی فریاكه‌وتنی جه‌له‌ولا، كه ماوه‌ی نزیكه‌ی مانگێكه ئه‌و پۆسته‌ی وه‌رگرتووه و فه‌رمانده‌ی پێشووی فه‌وجه‌كه به‌فه‌رمانێك ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه، خۆی و پاسه‌وانه‌كانی ده‌چن به‌هانای رهبایهكهوه.
به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ی نووسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانه‌كانی خانه‌قین وتیشی :" به‌ڵام له رێگه، بۆمبێكی چێندراو به كاروانی ئۆتۆمبیله‌كانی ئامر فهوجهكهدا ده‌ته‌قێته‌وه و ئه‌ویش له ئۆتۆمبیله‌كه‌ی دادبه‌زێت، دواتر ته‌قه‌یان لێده‌كرێت و هه‌ر له‌وێدا خۆی و چوار له پاسه‌وانه‌كانی ده‌كوژرێن، كه یه‌كێكیان پله‌ی ئه‌فسه‌ری هه‌یه".
ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك ده‌بێت چه‌كدارانی سه‌ر به رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عیراق و شام (داعش) له هێرشه‌كانیان به‌رده‌وامن بۆ سه‌ر ناوچه‌ی حهوزیحهمرین و سه‌عدیه و جه‌له‌ولا، پێشتریش هێرشیان كرده سه‌ر چه‌ند ره‌بایه‌یه‌كی سه‌ربازی و ژماره‌یه‌ك سه‌ربازیان كوشت.

سۆران كه‌ریم