تازەترین هەواڵ
https://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEi6bQWquzvFnzWboSolHAjReXDxiQeTo-l2ygeftgRcIC13Cjh2klvBoE5mz2Wgf2IGlnBtUgh8XznEJqgfKOQdbMa1P08xntmuvLnpeT1eS4WHVrvUqI3GZKSJP-Mc-UWXSURzlZNixyE/s1600/888.jpg
https://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEhcIDu1TlR6t-3ahp2Foij1Lu4SCA81iy_v_exjmiXf9f_8Cn6IHZTR-m-CsELqqX8u7lFNxZDWrWGJ9MDC0MZ8aKwZJzZ3ddyfCYWU4dmJ4y_Sx-H63QUB8oM5NzreM2n7p6zQHMWmuk8/s1600/sarawar1.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEiyHvS8VMtE8vQbpl_999jDE114GbEXDnl2mW3QSomPWkcNoZFsMFKL2ybBU5rqmu81uGyh33pPcRcLdgwW4k5fiF-qGPkOu80jl_xuqv-5tjUQeBtHlVh00ngn_NJKFa3QrMs38Trrzoo/s1600/shahidan.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEhw5fzoDaXYNAf-tQkCc6ZIYAT-08e1zQFL3Sc16foCSEEJGLaxrWgSX1gJXxs9EZxwzJebIkdll0c2AiH-KgtXaXud71OHK4eNYHL8hl4Js-dkD5zavPrtGIB-kfBR9EBNUfThipC1PEM/s1600/peshmarga.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEi6GScoWWodKoH1DcCloNtTUVzvdOV_Wb2H1tv5paW0LU3DpXGoPv7IyoajdVyneKVb0_vNJu96Dr6PbdWjem18nzOkGfGEGDQX3mf_b_XKAjXWf4WuaIlLLu6NatAf0JJHsNK5UyHMsQA/s1600/karikater.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEhAeN7CRbm4krLN7ZyAZTqTk3IS_GG1H9fXZXIuJ5eJy5yjt3fN_0e8Qt2nibXKvz_9y13lgCDSL1j6aTo8fB4jFAmvJTg-nhIm-y1Juql31FsycdmwjLHJb6sbYMVxDB7dQTa_KCmxDK8/s1600/nawdaran.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEiH2UM211g7CkZBZxwW0vp8SzM59x9RGVDcX4QCFxFLotN9nBx96ok7-JksgLSJvFhHuhIB2acjPKzAB_fVWI0OGydkzthgZE7Aw7_bk9NJwEWGSlhIpy1BWE3B41rN9vyRpFdAOdlWkow/s1600/kodi+rang.png
https://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEi6bQWquzvFnzWboSolHAjReXDxiQeTo-l2ygeftgRcIC13Cjh2klvBoE5mz2Wgf2IGlnBtUgh8XznEJqgfKOQdbMa1P08xntmuvLnpeT1eS4WHVrvUqI3GZKSJP-Mc-UWXSURzlZNixyE/s1600/888.jpg

18‏/2‏/2014

ئەو پیاوەی حەشارگەكەی بۆ سەدام دروست كرد بێدەنگی دەشكێنێت

عەلا نامیق ئەو پیاوەی چاڵەكەی بۆ سەدام حسێن هەڵكەند‌و دواتر تیایدا دەستگیر كرا كە بە چاڵی جاڵجاڵۆكە ناسرابوو، دواجار بێدەنگی شكاند‌و سەرگوزەشتەی حەشاردانی سەدام دەدركێنێت.
عەلا نامیق زۆر جار نایەوێت باسی ئەو بابەتە بكات یان پەرۆشە بۆ قسە كردن بەڵام ناوێرێت، بەڵام كە قسە لەسەری دەكات زۆر ناوەستێت.

لەوبارەیەوە، عەلا بە شانازیەوە، دەڵێت: من ئەو چاڵەم هەڵكەند، كە خەڵك بە چاڵی جاڵجاڵۆكە دەیناسن، ئەو چاڵە ژورێك بوو لەژێر زەویدا كە رۆژی 13 ی كانونی یەكەمی 2003 تیایدا دەستگیركرا.

چۆن سەدام حەشار درا عەلا لەگەڵ قەیس ی برا بەدەگمەن قسە دەكەن، بەڵام ئێستا چێشتخانەیەكی ئاسایی كردۆتەوە كە زۆر دور نیە لە شوێنی ئەو چاڵە، دەڵێت: سەدام هات بۆ ئێرە‌و داوای هاوكاری لێ كردین‌و منیش قایل بوم.

وتیشی: سەدام پێی وتین رەنگە دەستگیرتان بكەن‌و ئەشكەنجەش بدرێن، بەڵام ئێمە رازی بوین كە حەشاری بدەین بەهۆی ئەو نەریتەی كە هەمانە، چونكە سەدام خەڵكی ناوچەكەی ئێمە بوو بۆیە ئەمریكیەكانیش هەر ئەو ناوچەیەی بۆ دەگەڕان.

عەلا نامیق پێشتر شۆفێر‌و یاردەدەری سەدام بوە، دوای روخانی سەدامیش شۆفێری تاكسی بوە تا پارەیەكی كۆكردەوە‌و توانی چێشتخانەیەك بكاتەوە.

عەلا، دەڵێت: هەرگیز هەموو شت بە كەس ناڵێم، رەنگە رۆژێك هەموو شتەكان بدركێنم یان كتێبێك یان فیلمێكی سینەمایی دروست بكەم، بەڵام ئێستا هەموو شتێك نادركێنم، بەڵام بە شانازیەوە من تا ئەو رۆژەی سەدام گیرا، بەردەوام ماڵ بە ماڵ دەمگواستەوە‌و دەربازم دەكرد لەدەستی ئەمریكیەكان.

سەدام تەلەفون‌و مۆبایلی بەكارنەهێناوە
عەلا، وتی: سەدام هیچ ئامێرێكی پەیوەندی بەكار نەهێناوە، چونكە بەردەوام ئەمریكیەكان گوێیان لە پەیوەندیەكان گرتوە‌و بەشوێن سەدام‌و داواكراوەكانی تردا دەگەڕان بۆیە لەو ماوەیەدا سەدام بەردەوام شیعری دەخوێندەوە‌و ئەمریكیەكانیش هەموو نوسین‌و شتەكانیان دەست بەسەردا گرت.

لەبارەی نوسینەكانیش، عەلا، رایگەیاندووە: سەدام نامەی بۆ هاوسەرەكەی‌و كچەكانی دەنوسی كە هەرگیز نەیدەبینین‌و تەنیا عودەی‌و قوسەی كوڕی یەك جار سەردانیان دەكرد بەڵام ئەوەش بە نهێنی ڕێك خرا.

سەدام لەو ماوەیەدا چەندین تۆماری دەنگی بڵاو كردەوە كە داوای لە بەعسیەكان دەكرد شەڕی ئەمریكا بكەن، لەوبارەیەوە عەلا، وتی: سەدام بە تۆماركەرێكی بچوك ئەو وتارە ئاگرینانەی تۆمار دەكرد‌و منیش بۆ ئەوەی شوێنەكە ئاشكرا نەبێت ئەرۆیشتم بۆ رێگەی رومادی تا دەنگی ئوتومبێل‌و سەر شەقامەكان تۆمار بكەم‌و تێكەڵی بكەم لەگەڵ دەنگی سەددام.

لەبارەی دۆخی سەدامیش، وتویەتی: سەدام دەیزانی رۆژێك دێت دەستگیر دەكرێت‌و لە ناخی خۆیشیدا دركی بەوە دەكرد هەموو شتێك كۆتایی دێت‌و چیتر سەرۆكی عێراق نیە.

ژورەكەی سەدام
عەلا، دەڵێت: ژورێكی تاریك بوو كە بەردەوام پاسەوانی لێ كراوە منیش دواتر دەستگیر كرام‌و سەگەكان گازیان لێ گرتم، من بەرگەی هەموو شتەكانم دەگرت جگە لەو مۆزیكە رۆكەی كە بەكاریان دەهێنا بۆ بێزار كردنی بەند كراوەكان.

گرتنی سەدام بەپێی وتەی ئەمریكیەكان زۆرینەی وردەكاری گرتنی سەدام تائێستا نهێنییە، خەلیل دلێمی پارێزەری سەدامیش ئاماژە بەوە دەكات كە عەلا نامیق شوێنەكەی ئاشكرا كردوە، بەڵام عەلا نامیق ئەوە رەت دەكاتەوە‌و، دەڵێت: "ئەو ژورەم بۆیە دروستكرد تا سەدام نەدۆزرێتەوە، ژورەكە 4 پێ درێژ‌و لەژێر چەندین قەفەزی پڕ لە كۆتر‌و باڵندەدا بوو".