شۆفێرێكی تاكسی له ناوچه‌ی سه‌گر له‌شاری فه‌لوجه گوللـه‌یه‌ك به‌ر سه‌ری ده‌كه‌وێت، به‌ڵام گوللـه‌كه سه‌ری كون ناكات و نایبڕێت.
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ بڵاویان كرده‌وه: رۆژی پێنج شه‌ممه‌ی رابردوو ئه‌بو ئه‌حمه‌د كه شۆفێری تاكسییه، له‌ماڵه‌وه ده‌رچووه بۆ سه‌ركاره‌كه‌ی، به‌ڵام كاتێك ده‌گاته ناوچه‌ی سه‌گر له فه‌لوجه كه روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی نێوان هێزه‌كانی سوپای عیراق و داعش-ی تێدایه، له‌لایه‌ن قه‌ناسێكه‌وه ته‌قه‌ی لێده‌كرێت و گوللـه‌یه‌ك به‌ر سه‌ری ده‌كه‌وێت.
ئه‌و سه‌رچاوانه ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌ش كردووه: نیوه‌ی گوللـه‌كه چووه‌ته سه‌ریه‌وه‌و به‌شێكی له‌ده‌ره‌وه ماوه‌ته‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌بو ئه‌حمه‌د به‌پێی خۆی چووه‌ته نه‌خۆشخانه بووه‌ته مایه‌ی سه‌رسوڕمانی پزیشك و كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌كه.
ئه‌و سه‌رچاوانه ئه‌وه‌شیان خستووه‌ته‌ڕوو: دوای مانه‌وه‌ی له‌نه‌خۆشخانه به 24 سه‌عات ئه‌بو ئه‌حمه‌د به‌ته‌ندروستییه‌كی باشه‌وه چووه‌ته ماڵه‌وه و ته‌نها یه‌ك رسته‌ی وتووه كه ئه‌و بڕوای ته‌واوی به‌خوای گه‌وره هه‌یه و هیچی تر.