تازەترین هەواڵ
https://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEi6bQWquzvFnzWboSolHAjReXDxiQeTo-l2ygeftgRcIC13Cjh2klvBoE5mz2Wgf2IGlnBtUgh8XznEJqgfKOQdbMa1P08xntmuvLnpeT1eS4WHVrvUqI3GZKSJP-Mc-UWXSURzlZNixyE/s1600/888.jpg
https://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEhcIDu1TlR6t-3ahp2Foij1Lu4SCA81iy_v_exjmiXf9f_8Cn6IHZTR-m-CsELqqX8u7lFNxZDWrWGJ9MDC0MZ8aKwZJzZ3ddyfCYWU4dmJ4y_Sx-H63QUB8oM5NzreM2n7p6zQHMWmuk8/s1600/sarawar1.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEiyHvS8VMtE8vQbpl_999jDE114GbEXDnl2mW3QSomPWkcNoZFsMFKL2ybBU5rqmu81uGyh33pPcRcLdgwW4k5fiF-qGPkOu80jl_xuqv-5tjUQeBtHlVh00ngn_NJKFa3QrMs38Trrzoo/s1600/shahidan.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEhw5fzoDaXYNAf-tQkCc6ZIYAT-08e1zQFL3Sc16foCSEEJGLaxrWgSX1gJXxs9EZxwzJebIkdll0c2AiH-KgtXaXud71OHK4eNYHL8hl4Js-dkD5zavPrtGIB-kfBR9EBNUfThipC1PEM/s1600/peshmarga.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEi6GScoWWodKoH1DcCloNtTUVzvdOV_Wb2H1tv5paW0LU3DpXGoPv7IyoajdVyneKVb0_vNJu96Dr6PbdWjem18nzOkGfGEGDQX3mf_b_XKAjXWf4WuaIlLLu6NatAf0JJHsNK5UyHMsQA/s1600/karikater.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEhAeN7CRbm4krLN7ZyAZTqTk3IS_GG1H9fXZXIuJ5eJy5yjt3fN_0e8Qt2nibXKvz_9y13lgCDSL1j6aTo8fB4jFAmvJTg-nhIm-y1Juql31FsycdmwjLHJb6sbYMVxDB7dQTa_KCmxDK8/s1600/nawdaran.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEiH2UM211g7CkZBZxwW0vp8SzM59x9RGVDcX4QCFxFLotN9nBx96ok7-JksgLSJvFhHuhIB2acjPKzAB_fVWI0OGydkzthgZE7Aw7_bk9NJwEWGSlhIpy1BWE3B41rN9vyRpFdAOdlWkow/s1600/kodi+rang.png
https://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEi6bQWquzvFnzWboSolHAjReXDxiQeTo-l2ygeftgRcIC13Cjh2klvBoE5mz2Wgf2IGlnBtUgh8XznEJqgfKOQdbMa1P08xntmuvLnpeT1eS4WHVrvUqI3GZKSJP-Mc-UWXSURzlZNixyE/s1600/888.jpg

17‏/2‏/2014

"ئەرێ ئەو رۆشنبیرو توێژەرانەی داكۆكییان لەگۆڕان دەكرد ئێستا تەریق نابنەوە"

نوسەرو روناكبیر كامیار سابیر، رایدەگەیەنێت: نەوشیروان مستەفا، بۆ ریتۆریكی (بەلاغەو هونەری دیسكۆرس) سیاسیی‌و ئەعلامیی، مێزە خاكییەكەی كانیی وەتمان دەخاتە زوومی كامێرای تیمەكەیەوە، بەڵام مێزی دانیشتنەكانی پیرمام‌و سەری رەش، ئەوەندەی تر بە تاریكیی‌و رەشاییدا دەبات‌و بەیەكجاریی كڵۆمی دەدات.

كامیار سابیر لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك، نوسیویەتی: گۆڕان‌و نەوشیروان مستەفا، ئۆپۆزیسیۆنبوونیان لەباربردو خەریكە بەتەواویی لەپێناوی پارەو بودجەی حیزبیی‌و پۆستدا بۆ كۆمەڵێ سیاسیی‌و پارلەمانتاری هەلپەرست، لە داوا رەواكانی كۆمەڵانی خەڵكی هەرێمی كوردستان دوور بكەونەوە.

دەقی نوسینەكەی كامیار سابیر:

مێزێكی شەفاف‌و مێزێكی گەندەڵ
نەوشیروان مستەفا، بۆ ریتۆریكی (بەلاغەو هونەری دیسكۆرس) سیاسیی‌و ئەعلامیی، مێزە خاكییەكەی كانیی وەتمان دەخاتە زوومی كامێرای تیمەكەیەوە، بەڵام مێزی دانیشتنەكانی پیرمام‌و سەری رەش، ئەوەندەی تر بە تاریكیی‌و رەشاییدا دەبات‌و بەیەكجاریی كڵۆمی دەدات! ئاخر چوار راوێژكاری نەبوو پێی بڵێ، هەر هیچ نەبێ لەباری مۆراڵی سیاسییەوە جوان نییە لەسەروبەندی یادەوریی 17 ی شوباتی رەشدا، سەردانی بارزانیی بكەیت! بەڕاستیی، گۆڕان‌و نەوشیروان مستەفا، ئۆپۆزیسیۆنبوونیان لەباربردو خەریكە بەتەواویی لەپێناوی پارەو بودجەی حیزبیی‌و پۆستدا بۆ كۆمەڵێ سیاسیی‌و پارلەمانتاری هەلپەرست، لە داوا رەواكانی كۆمەڵانی خەڵكی هەرێمی كوردستان دوور بكەونەوە. دەستی منی تەنیا باڵ‌و بێكەس چەند درێژ دەبێ لە حكومەت‌و ناسیۆنالیزمە نەوتییەكەی بارزانیی‌و نێچیرڤاندا، دەستی گۆڕان‌و نەوشیروانیش هەر ئەوەندە بڕ دەكات.

ئەرێ ئەو رۆشنبیرو توێژەرانەی داكۆكییان لە گۆڕان دەكرد، ئێستا تەریق (تەریك) نابنەوە، ئەم هەموو دیزە بەدەرخۆنەكردنەی نێوان بارزانیی‌و نەوشیروان دەبینن؟ ئایا بەڕاستیی بۆ ئەتەكێتی سیاسیی‌و دیپلۆماتیك، ئەوە جوانە، ماستاو و چایی‌و بوتڵە ئاو، لەسەر مێزێكی شەفاف پیشانی خەڵك بدەیت، بەڵام كۆی گفتوگۆكان‌و ساتوسەودا سیاسییەكانتان، لە نیو میلیۆن خەڵك كە دەنگی پێدان، بشارنەوە؟