له‌ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوودا‌و
له‌كۆی ئه‌و بودجه‌یه‌ی كه‌له‌لایه‌ن ئیداره‌ی پارێزگای دیاله‌وه بۆ
قه‌زای خانه‌قین داده‌نرێت یه‌ك پرۆژه ئه‌نجام نه‌دراوه .
محه‌مه‌دی مه‌لا حه‌سه‌ن
قائیمقامی قه‌زای خانه‌قین له‌وباره‌یه‌وه رايگه‌یاند:
له‌ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوودا‌و له‌كۆی ئه‌و بودجه‌یه‌ی كه مافی
قه‌زاكه‌یه‌و بۆی داده‌نرێت بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری پێ
ئه‌نجامبدرێت یه‌ك پڕۆژه ئه‌نجام نه‌دراوه‌و هیچ له‌و بودجه‌یه بۆ قه‌زای
خانه‌قین خه‌رج نه‌كراوه.
وتیشی: هۆكاره‌كه‌ی
ده‌گه‌رێته‌وه بۆ باری سیاسی و ههروههاپێك نه‌هێنانی حكومه‌تی ناوخۆیی و
په‌راوێزخستنی قه‌زای خانه‌قین له‌لایه‌ن ئیداره‌ی پارێزگای دیاله‌وه .
له‌باره‌ی یاسای پترۆ
دۆلاریشه‌وه قائیمقامی قه‌زای خانه‌قین وتی: خانه‌قین له‌یاسای پترۆ دۆلار
بێ به‌ش كراوه بۆیه پێویسته حكومه‌تی عیراق و ئیداره‌ی پارێزگای دیاله
گرنگی به‌قه‌زای خانه‌قین بده‌ن و خانه‌قین بخه‌نه چوارچێوه‌ی یاسای پترۆ
دۆلاره‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌فتخانه سه‌ربه قه‌زای خانه‌قینه .
سامان یاروه‌یس